سەردانیکەر: 406,823
ئەمڕؤ بەرواری ٢٠١٦/١٢/١٢ شەرەفمەند بووین بە بەشداری کردن لە یادی لەدایک بوونی سەروەر وپێشەوای مرۆڤایەتی محمد صلى الله علیه وسلم لە شارۆچکەی خورماڵ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31-12-2016 وبۆیەکەمین جار لەهەرێمی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی کەسی یەکەمی هەر سێ لایەنی ئیسلامی و لیژنه‌کانی هاوبەشی نێوانیان ولیژنه‌ی هاریكاری ئیسلامی له شاری سلێمانی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەکەش وهەوایەکی لێوان لێو لەبرایەتی وتەبایی ئەنجامدا وپاش کۆبونەوەکە کە زیاتر لە پێنج کاژێری خایاند به‌لاغێكیان بڵاوكرده‌وه کەئەمە دەقەکەیەتی:. بسم الله الرحمن الرحیم ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش. دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه به به‌شداری لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ شه‌مه 31/12/2016 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان به به‌شداری كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی باس له یه‌كڕیزیی ناوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و دانانی میكانیزمی كرداریی بۆ كاری هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێ كرا‌و، له‌و میانه‌دا بڕیاردرا كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش پێكبهێنرێ، بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستن‌و یه‌كگرتنی ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندیی. هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه ئامانج لـێ‌ی وێڕای تۆكمه‌كردن‌و به‌هێزكردنی ته‌وژمی ئیسلامیی كوردستان‌و پاراستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و توندڕه‌ویی‌و تیرۆر‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به ڕه‌وتی هاوسه‌نگ‌و میانڕه‌و. بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌رێكی ئیجابیی‌و بنیاتنه‌ربن له‌سه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌كتیڤكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی‌و ناعه‌داله‌تیی‌و هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی گشتیی‌و باشكردنی باری بژێو و گوزه‌رانی هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و توێژی فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه خۆران به‌تایبه‌تیی‌و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی زۆره ملـێ. هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كوردیی‌و كۆتایی هێنان به‌م حاڵه‌تی لێكترازانه سیاسییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی دژوار كردۆته‌وه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوای كرد دانوستان‌و گفتووگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌زووترین كات ده‌ست پێبكات‌و كاری جیددی بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیی‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان
خوشه ويستان سوباس بو خواي گوره دويتي به رواري 2017/3/15 گه يشتينه شاري مه ككه وخزمه تي كه عبه ي بيروز ي. لانكه ي مروفايه تي وشارستانيه ت. يه كه مين مالي خوا به رستي وبيروزتريني شويني رووي زه وي. ته نها ليره دا هه ست به جياوازي نيوان مروفه كان ناكه يت. ليره دا يه كساني وته بايي ويه كريزي نيوان مروفه كان ته واو به رجه سته دةبيت. ليليره دا مروف بي ماموستا فيري وانه كاني دلسوزي وخوا ناسي وله خو بورده يي ده بيت. به راستي ديمه نيكي بي هاوتا وبر مانايه.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٧/٣/٩ ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی ژیار پێنجەم دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا وتێیدا قسە لەسەر کار وچالاکەیکانی ساڵی ٢٠١٦ کراو ونەخشەی کاری ساڵی ٢٠١٧ دیاری کرا ودانیشتنەکە نزیکەی شەش سەعاتی خایاند.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 28-2-2017 ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو كۆبونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و عێراق و كوردستان به‌گشتی كردوو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیشی شیكرده‌وه له‌دواجاردا كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه. 1. كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر باری ناهه‌مواری بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان راوه‌ستاو جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌ت به‌رزوترین كات پێداچوونه‌وه بكات به بڕیاری ناره‌وای پاشه‌كه‌وتی موچه و به‌ڵێنه‌كانی بۆ موچه خۆران جێبه‌جێبكات و دواخستنی هیچ پاساوێكی نی یه له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و داهاته‌كانیش زیادبوون. 2. كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هه‌رچی زووه لایه‌نه سیاسیه‌كانی به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزوو گیانی به‌رپرسیارانه‌وه گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی راسته‌وخۆی نێوانیان ئه‌نجام بده‌ن و پێكه‌وه نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دابنێن و به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2013 وه‌ك ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵك رێز لێ بگیرێ و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێ ئه‌م قۆناغه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێكه‌وه تێپه‌رێنین. 3. پرسی گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی و دوو پرسی گرنگ و چاره‌نووس ساز و ریشه‌یین ، پێویسته هه‌ردوو پرسه‌كه به‌هاوسه‌نگی و هاوته‌ریبی كاری له‌سه‌ر بكرێ و هیچ پرسێك له‌سه‌ر حسابی پرسه‌كه‌ی تر په‌راوێز نه‌خرێ و هه‌ل و مه‌رج و فرسه‌ته ره‌خساوه‌كان به‌هیچ پاساوێك له‌ده‌ست نه‌درێ. ئه‌مه و كۆبوونه‌وه‌كه ره‌شنووسی نه‌خشه‌رێگایه‌كی ئاماده‌كرد وه‌ك پرۆژه‌ی كاری هاوبه‌شی ئیسلامیه‌كان له كوردستاندا و بڕیاری پێویستی وه‌رگرت له‌مه‌ڕ دیداری ئیسلامیه‌كانی كوردستان كه له نزیكترین كاتی گونجاو‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٧/٢/١٨ لە لقی هەڵەبجەی ژیار لە پڕۆژەی پێگەیاندنی ئافرەتی سەرکردە دوو بابەتمان پێشکەش کرد لەسەر یاسای باری کەسێتی عێراقی، وبابەتەکان زنجیرەیەکن وإن شا‌ء الله لە کەناڵی یوتوبەکە دەقی گشت بابەتەکان بەدوای یەکدا دادەبەزێنین. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم ئەندامانی ماندونەناسی لقی هەڵەبجەی ژیار خوای گەورە نموونەی دڵسۆزی ولێبڕاویان زیاد کات.
دوێنێ بەرواری ٢٠١٧/٢/٢١ لەگەڵ لیژنەی هاریکاری ئیسلامی سەردانی هەردوو بەڕێزان م. صلاح ا‌لدین محمد بهاء ا‌لدین و م. علی باپیرمان کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەندێک پرسی هەستیار وتایبەت بە پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامی ولەدیدارەکاندا تیشک خرایە سەر ڕەوشی پرۆژەکە وپاڵنەر ولەمپەرەکانی، وجەخت لەسەر ئەوە کرایىەوە کە هەموو لایەک پابەند بین بە کارنامەی پڕۆژەی برایەتی ودەستەی باڵاەوە پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کەزۆرکات لەسۆشیال میدیا وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەر هەڵدەدەن وخەڵکانی نابەرپرس وگێرەشێوێن دەیانوروژێنن ودەبنە مایەی نانەوەی بشێوی زیان گەیاندن بەگیانی تەبایی وبرایەتی وبێ هیوا بوون جەماوەری ئیسلام دۆست لەپڕۆژەکە، وسوپاس بۆ خوا دەرنجامی هەردوو دانیشتنەکە زۆر ئەەرێنی بوون.
خولی ڕاڤەکردنی بنەماکانی فیقهی ئیسلامی وانەی (٧) ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (٢٠١٧/١/٤).
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٧/١/٣ لە زانکۆی صەلاحەدین کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بەشی خوێندنی ئیسلامی بەشداریمان کرد لە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار جمعە عباس حسن کە لە ژێر ناونیشانی (النزاهة الوظيفية في الشريعة الإسلامية والقانون الوضعي) پێشکەشی کردبوو.
ئه مرو به رواري2017/3/19 وه ك به ريوبه ري ريكخراوي زيار به شداريمان كرد له ده سبيكي كونگره ي (ته وزمه فيكريه كان له نيوان ئازادي بير ورا‌و بنه ما نه گوره كاني شه ريعه تدا). كه له لايه ن رابيطه ي جيهاني ئيسلاميه وه ريكخراوه وماوه ي سي روز ده خايه نيت. له به راويزي كونگره كه دا جاومان به م به ريزانه كه وت (د. يوسف القرضاوي) سه روكي يه كيتي زاناياني جيهاني ئيسلامي. (د. عبد الملك السعدي). موفتي عيراق. (د. عبد الحكيم السعدي) زاناي ناوداري عيراق. (موفتي شيشان) و (موفتي روسيا). و (أبو المنتصر البلوشي) زاناي دياري سوننه ي ئيران. وزوريكي تر له زاناياني جيهاني ئيسلامي.
ئەمڕۆ ١٩-٤-٢٠١٧ لەشاری هەولێر لەدیدارێکی دۆستانەی دەستەیەک لەبانگخوازانی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داهاتووی کاری بانگەوازلەهؤڵی مامۆستای شەهید إن شا‌ء الله د. هوشیار .
دوێنێ بەرورای (١٨/رەجەب/ ١٤٣٨) بەرامبەر (١٢٠١٧/٤/١٥) بەشداریمان کرد لە یەکەم دیداری لایەن وڕێکخراو کەسایەتیە ئیسلامییەکانی کوردستان، وبەنوێنەرایەتی دەستەی باڵای کاری هاوبەش، ولیژنەی کارگێڕی، ولیژنەی هاریکاری ووتەی بەخێرهاتنم پێشکەش کرد وتێیدا ئەم خاڵانەم ڕوون کردەوە: 1- ڕێز‌و سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوخەم وهاوسۆزن لەگەڵمان ولەبەر کەمی شوێن نەمانتوانی بانگهێشتیان بکەین بۆ دیدارەکە وئەوانیش وەکو ئێمە خاوەنی پڕۆژەکەن وهەر دید وبۆچونێکیان هەبێت ئێمە لەخزمەتین ودەرگای دڵمان بۆیان کراوەیە. ئەمە تەنها دیداری یەکەمە وإن شا‌ء الله لە داهاتوودا دیداری بەرفراوانترمان دەبێت. 2- پڕۆژەکە هی هەموومانە وپێکەوە خاوەندارێتی دەکەین وهەموومان وەک یەک لەبەرامبەریدا بەرپرسیارین چ ئەوانەی لێرەن وچ ئەوانەیش بەدڵ ودوعاخێرەکانیان لەگەڵمانن. 3- ڕێز وسوپاس بۆ جەنابی د. علی قەرەداغی وکەسی یەکەمی لایەنە ئیسلامییەکان کەدڵسۆزانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم پرس وپڕۆژەیە کردوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێمە وجەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستان چاوەڕێی زۆر زیاتریان لێ دەکەین. 4- ئامانجی سەرەکەی دیدارەکە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەیە لەدوتوێی داڕشتنی نەخشە ڕێگایەکە بۆ داهاتووی کاری ئیسلامی لەکوردستان کەهەموو ووزە وتواناکانمان کۆ بکاتەوە. 5- بەرنامەی دیدارەکە زادەی بیر وپڕۆژەی هیچ کەس ولایەنێکی دەرەوەی دەستەی باڵا نیە وجگە لەو نەخشە ڕێگایەی کەلەبەردەستدایە دیدارەکە هیچ چوارچێوە وبنەمایەکی تری نیە. 6- مەبەست لەپڕۆژەی کاری ئیسلامی هاوبەش سڕێنەوەی دید وبۆچونە جیاوازەکان نیە بەڵکو ئاراستەکردنیانە بەرەو کار وبەرنامە وپڕۆژەی هاوبەش بەشێوازێک کەبتوانین بەدەنگ وڕەنگە جیاوازەکانمان تابلۆیەکی جوانی کاری ئیسلامی گشتگیر وێنا وبەرجەستە بکەین. 7- ئێمە هەموومان لێرەین بۆ ئەوەی پێکەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن ولەگەڵ پڕۆژەی برایەتی بەردەوام دەبین تا دەگەینە ئامانجی یەکگرتنی هەموو هێز وتواناکان بەڵام بەدڵنیاییەوە گەیشتن بەو قۆناغە زەمینە سازی وکاری بەردەوامی دەوێت. 8- هەڵوێستەکردن وبەووریایی مامەڵە کردن لەگەڵ هەر قۆناغێک نابێت وەکو پاشەکشە تەماشا بکرێت ولەئەمانجە باڵاکانمان ساردمان بکاتەوە. 9- پێمان خۆشە ئەم هەنگاوی ئیسلامخوازانی کوردستان ببێتە سەرەتایەک ونموونەیەکی سەرکەوتوو بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد وکۆکردنەوەی گشت هێز و تواناکان لەپێناو بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد‌و دۆزە ڕەواکەی. 10- پێمان خۆشە لێرەدا و وەکو لەدروشمی دیدارەکەدا هاتووە نەخشە بۆ داهتوویەکی گەشتری کاری ئیسلامی دابنێین وئاوڕ لە ڕابورد و خەم وئازەکانی نەدەینەوە. هەر میانەی قسەکاندا تیشکم خستە سەر مێژووی پڕۆژەکە وگرنگترین قۆناغەکانی کە ئەمانەن: - لە (١٢-٢-٢٠١٦) لەدیداری دووەمی بەرفراوانی ڕێکخرا ولایەنەکان بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی هاریکاری لەچەند ڕێکخراوێک ونوێنەرانی لایەنە ئیسلامیەکان درا. - پاش چەندین دیدار وکۆبوونەی بەردەوام لیژنەی هاریکاری لە (١٨/١٢/٢٠١٦) پێشنیاری دامەزراندنی دەستەی باڵای کاری هاوبەشی کرد، ولە (٢١/١٢/٢٠١٦) ولەدانیشتنی دووقؤڵی یەکگرتوو وکۆمەڵێ ئیسلامی وپاش قسەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی هەرسێ لا بەسوپاسەوە پێشنیارەکەیان قبوڵ کرد وبڕیاری دامەزراندنی دەستەیەک درا لە ژێر ناوی (دەستەی باڵای کاری هاوبەش) کە لە (١٥) ئەندام پێک دێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە: - کەسی یەکەمی هەرسێ لایەنی ئیسلامی. - سێ ئەندامی لیژنەی کاری هاوبەشی هەر سێ لایەن کە دەکاتە (٩) ئەندام. - سێ ئەندامی ڕێکخراوەکان بە سیفەتی چاو‌دێر وپشتیوان. - لە (٣١/١٢/٢٠١٦) دەستەی باڵا یەکەمین دانیشتنی خۆی ئەنجامدا وهەر لەو دانیشتنەدا بڕیاری دامەزراندی لیژنەی کارگێڕی درا کە لە (٤) کەس پێک دێت و (٣) نوێنەری لایەنە ئیسلامیەکان ولەگەڵ (١) نوێنەری ڕێکخراوەکان. - لە (٢٨/١/ ٢٠١٧) دەستەی باڵا دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا وتێیدا کارنامەی دەستەی باڵا پەسەند کرا کە ئەم ئەرک وکارانە لەخۆ دەگرێت: 1- داڕشتن وپەسەندکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیر بۆ کاری هاوبەشی ئیسلامیەکانی کوردستان. 2- تاوتوێکردنی پرس وپێشهاتە سایسیەکان ویەکخستنی هەڵوێست لەبەرامبەریان. 3- بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەسەروی هەموویانەوە مافی سەربەخۆیی کوردستان. 4- یه‌كخستنی وتاری فیکری و بانگخوازی. 5- دروستکردنی دیدگای هاوبەش بەرامبەر پرسە نیشتیمانی ونەتەوەییەکان. 6- داڕشتنی پرۆژەیەکی چاکسازی گشتگیرکە لە ئاستی قۆناغەکە وداخوازیەکانی خەڵکی کوردستاندا بێت. 7- هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا. 8- دانانی به‌رنامه و پلان بۆ هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان. 9- ڕێگرتن و لێپرسینەوە لە هه‌ر وتار و لێدوانێك كه زیان به پرۆژه‌ی برایه‌تی و كاری هاوبه‌ش بگه‌یه‌نێت. 10- لەکاتی پێویست بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانس وگۆنگرەی تایبەت دەدات. - هەروەها بڕیاریش درا کە وه‌رگرتنی بڕیار له‌ده‌سته‌ی باڵا به سازان (توافق) ده‌بێت.لەکاتی نەگەیشتن بە سازان (توافق) لایه‌نه‌كان ڕێز له تایبەتمەندی و بۆچوونی جیاوازی یه‌كتر ده‌گرن. - هەر لەو دیدارەیشدا کارنامەی دەستەی کارگێڕی پەسەند کرا. - لە (٢٨/٢/٢٠١٧) دەستەی باڵا سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا وتێیدا سازدانی ئەم دیدارە پەسەند کرا بەو هیوایەی بتوانین پێکەوە بەکۆمەڵێک ڕسپاردەی گونجاو ونەخشەڕێگایەکی تۆکمەوە کۆتایی پێ بهێنین. والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته