سەردانیکەر: 635,974
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 3/10/2025 بەڕێووەچوونی نوێژی هەینی لەمزگەوتی بەهەشت _ داربی
زنجیرە سیمینارەكانی پ. د. خالید موحەممەد ساڵح لە وڵاتی بەریتانیا.. ئەمڕۆ شەممە، 4/10/2025 لقی بەریتانیای ڕێکخراوی ژیار سیمینارێکی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار ڕێكخست، كە تایبەت بوو بە خانمان. پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح، بە شێوازێکی قووڵ و سەرنجڕاکێش، بابەتی "ڕۆڵی ئافرەت لە کاری بانگەوازدا"ی شی کردەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەو گرنگی و کاریگەرییە گەورەیەی کە ئافرەتان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی پەیامە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەیانبێت. هەروەها، باسی لەو لایەنە جیاواز و تایبەتمەندانە کرد کە ئافرەتان لە کاری بانگەوازدا جیادەکاتەوە، بەهۆی سروشتی دایکایەتی و پەروەردەیی و ئەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەی کە لەسەر خێزان و نەوەکانی داهاتوو هەیانە. سیمینارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان دیمەنێکی زیندوویان بەخشییە کۆڕەکە. پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هانی ئافرەتانی دا کە بەشێوەیەکی چالاکتر لەم بوارەدا بەشدار بن، چونکە ڕۆڵی ئەوان لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و هۆشیاردا یەکجار گرنگ و بنەڕەتییە. ئەم سیمینارە نیشانەی پابەندبوونی ڕێکخراوی ژیارە بە پەرەپێدانی ڕۆڵی ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش لە كاری پەروەردەیی و بانگەوازیدا.
لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەمشەو شەممە بەرواری 4/ 10/ 2025 سيميناري مزگەوتی نەوەکانی ئیبراهیم بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار لەشاری نۆتنهام لەژێر ناونیشانی: بێ هیوابوون ولێکەوتە نەرێنیەکانی.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥ بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانیی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بە ئاهەنگێکی شایستە وبەئامادەبوونی بەڕێزان: سەرۆکی ژیار و بەرپرسی لقی هەڵەبجە و جێگری بەرپرس و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق،کۆتایی بە خولی (باشترین پەروەردەکار) هێنا، لە ئاهەنگەکەدا بەڕێز: (پ.د. خالید محمد) بابەتێکی بەناونیشانی (گرنگی ڕۆڵی دایک وباوک لە پەروەردەدا) پێشکەشکرد. لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایانی خولەکە کرا وبڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایه بەشداربووانی خولەکە، شایەنی باسە خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و شانزدە سیمیناری تێدا پێشکەشکرا، کە بابەتەکان لەلایەن دەستەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ و ڕاهێنەری پەروەردەییەوە وترانەوە و تایبەت بوون بە دایکان و پەروەردەکاران.
ئەم خولە لەبەرواری 30/6/2025 دەستی پێکردوو لەبەرواری 1/9/2025 کۆتایی هات ، خولەکە بۆ دەستەیەک لەبانگخوازان و مامۆستایان، پێشنوێژان، وتارخوێنانی مزگەوتەکانی بەریتانیا ڕێکخرابوو ، خولە کە ماوەی نۆ هەفتەی خایاند و تیایدا بابەتەکانی: تەڵاق و جیابوونەوە لەڕێگەی دادگا و موخالەعە و جیابوونەوە بەڕێگەی شەرعی خوێندرا
کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ٨/٤/ ٢٠٢٥ بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، د.موحەممەد سینەمۆکی، جێگرانی سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی، د.بەختیار نەجمەددین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی لقەکانی:هەڵەبجە،شارەزوور، سەیدسادقیان بەسەر کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 5/8/2025بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، جێگری سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی لقەکانی:چەمچەماڵ،کەرکوکیان بەسەر کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 6/8/2025 بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، د.موحەممەد سینەمۆکی جێگرانی سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی،د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان لقەکانی:ڕاپەڕین و پشدەریان بەسەر کردەوە.
کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
یەکشەممە بەرواری 10/8/2025 ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبون لەهەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو بەڕێزان د.صباح شارستێنی و د.کامل شارباژێری لقی سلێمانی ژیاریان بەسەرکردەوە
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 11/8/2025 ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبون لەهەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو بەڕێزان د.صباح شارستێنی و د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لقەکانی دەربەندیخان وگەرمیانیان بەسەرکردەوە