ناو:
خالید موحەممەد صاڵح قادر.
مێژوو شوێنی لەدایک بوون:
(1975-1-1) لەگەڕەکی ئابڵاخ لە شاری سلێماني لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندن و بڕاوانامە زانستییەکان:
ساڵی (1980) دەستی بەپڕۆسەی خوێندن کردوە.
ساڵی (1986) خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (صلاح الدين) لە سلێمانی تەواو کردوە.
ساڵی (1992) قۆناغی ناوەندی ودواناوەندی لە پەیمانگای ئیسلامی لە سلێمانی تەواو کردووە.
ساڵی (1996) و لە (29-6-1996) دا بڕوانامەی بەكالۆريۆسی لە شەریعەی ئيسلامي لە زانكؤي دهؤك بە پلەی (نایاب) بەدەست هێناوە.
ساڵی (1997) لەسەر داوای حکومەتی هەرێم و لەگەڵ (٤) هاوڕێی تری ڕەوانەی هەندەران کراوە تا درێژە بەپڕۆسەی خوێندن بدات.
- لە (23-9-1998) بڕوانامەی دبلۆمي بالأی لە فيقهي بەراورد لە کۆلێجی یاسا لە زانكؤي خەرتووم بەدەست هێناوە ویەکەمی کۆلێژەکەی بووە.
- لە (29-9-2001) بڕوانامەی ماستەری لە هەمان بوار وهەمان کۆلێج بەدەست هێناوە.
- لە (16-5-2005) بڕوانامەی دکتۆرای لە هەمان بوار و هەمان کۆلێج بەدەست هێناوە.
پلە زانستییەکان:
ساڵی (2005) گەڕاوەتەوە کوردوستان و وەک مامۆستا لەکۆلێجی یاسا و زانستە ڕامیارییەکانی سەربە زانکۆی سلێمانی بە پلەی (مامۆستا) دامەزراوە.
ساڵی (2009) پلەی زانستی بەرزکراوەتەوە بۆ (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر).
ساڵی (2015) پلەی زانستی بەرزکراوەتەوە بۆ (پڕۆفیسۆر) و تا ئێستا لەکۆلێژی یاسا وەک مامۆستا بەردەوامە.
لەماوەی دەست بەکاربوونی لەچەندین زانکۆ و کۆلێجی جیاواز جەندین بابەتی زانستی گوتۆتەوە و بۆ ماوەی (16) ساڵە مامۆستای یاسای باری کەسێتییە.
پۆستە کارگێڕییەکان لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆلێج:
هەر لەو ماوەیەدا چەندین پۆستی زانستی وکارگێڕی بەڕێوە بردووە لەسەر ئاستی کۆلێج و زانکۆ لەوانە:
- ساڵی (2011- 2015) ئەندامی لیژنەی پشتگیری ناوەندی زانكۆی سلێمانی بووە
- ساڵی (2011- 2015) ئەندامی لیژنەی پشتگیری ناوەندی زانكۆی سلێمانی بووە
- ساڵی (2006- 2008) ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و بڕیارنووسی لیژنەی زانستی و سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری ڕێبەری كۆلێجی یاسا بووە.
- (2006- 2011) سەرۆكی لیژنەی تاقی كردنەوەكان بووە.
- ساڵی (2010- 2011) سەرۆكی لیژنەی ئیتیكی زانستی بووە.
- ساڵی (2012- 2013) سەرۆكی لیژنەی زانستی بووە.
ئەو بابەتانەی لەماوەی کارکردنیدا لە زانکۆ گوتوویەتییەوە:
- یاسای باری كەسێتی (هاوسەرگیری وتەڵاق)، زانکۆی سلێمانی، كۆلێجی یاسا وڕامیاری، خوێندنی باڵا: دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا (2011- 2021).
- ئیعجازی قورئانی پیرۆز، زانكۆی سلێمانی، سكوڵی زانستە ئیسلامییەكان، ماستەر (2013- 2014).
- یاسای باری كەسێتی (هاوسەرگیری وتەڵاق)، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی یاسا وڕامیاری، بەکالۆریۆس (2005- 2017).
- بنەماكانی فیقهی ئیسلامی، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی یاسا وڕامیاری، پۆلی چوارەم، و دووەم چەند ساڵێكی جیاواز.
- دەروازیەك بۆ خوێندنی شەریعەی ئیسلامی، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی یاسا ورامیاری، قۆناغی یەكەم. بۆ چەند ساڵێكی جیاواز.
- فیقهی ئیسلامی، زانكۆی سلێمانی، سكوڵی زانستە ئیسلامییەكان، بەشی خوێندنی ئیسلامی (2012).
- یاسای باری كەسێتی (هاوسەرگیری وتەڵاق)- زانكۆی گەشەپێدان، كۆلێجی یاسا ورامیاری (2010- 2016).
- یاسای باری كەسێتی (میرات و وەسییەت)، زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی یاسا، بەکالۆریۆس، پۆلی چوارەم (20٢٠- 20٢١).
سەرپەرشتی توێژینەوە:
سەرپەرشتی دەیەها تێزی دکتۆرا و ماستەرنامە و توێژینەوەی دبلۆمی باڵای کردووە.
سوپاس و پێزانین و بڕاوانامەی ڕێزلێنان:
لەبەر هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامی لەپێناو پێشخستنی پرۆسەی زانست لەو ماوەیەدا (3) جار لەلایەن وەزارەتی خۆێندنی باڵا و (13) جار لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و (10) جار لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێجی یاساوە نووسراوی سوپاسنامە و پێزانین و بەدەیەها بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
پەڕتووک و توێژینەوەی زانستی:
خاوەنی زیاتر لە (25) پەڕتووک و توێژینەوەی زانستییە کەلەناوەوە ودەرەوی عێراق چاپ کراون و بڵاوکراونەتەوە و گرنگترینیان ئەمانەن:
پەڕتووکەکان:
- أحكام الحمل في الشريعة الإسلامية دراسة فقهية مقارنة مع قانون الأحوال الشخصية العراقي .
- دولة المدينة المنورة و تشريعاتها الدستورية دراسة تحليلية مقارنة بالدستورين السوداني والإيراني.
- بانگەوازی پێغەمبەران.
- کردەوەکانی دڵ.
- ئوحود وێستگە و وانەکان.
- پڕۆسەی هاوسەرگیرییە هاوچەرخەکان.
- پڕۆسەی هاوسەرگیرییە هاوچەرخەکان.
- خەمێكی لەبیركراو.
- دیاردەی سوو لەمامەڵە هاوچەرخەكاندا.
- حوکمی مامەڵە ئەلکترۆنییەکان.
توێژینەوە زانستییەکان:
- الإستنساخ البشري بين حرية البحث العلمي والحقوق الشخصية وحدود الشريعة وضوابط الأخلاقيات العامة. گۆڤاری زانكۆی كۆیە- ژمارە (5) (2006).
- الزواج المختلط بين الفقه والقانون. گۆڤاری زانكۆی كۆیە- ژمارە (7) (2007).
- نظرات في مشروع التعديلات المقترحة لقانون الأحوال الشخصية العراقي. گۆڤاری زانكۆی سلێمانی بەشی (B)- ژمارە (21) (2007).
- التكييف الفقهي والقانوني لزواج المسيار وبعض الأنكحة المعاصرة. زانكۆی صەلاحەدین- كۆلێژی یاسا و ڕامیاری- گۆڤاری یاسا و ڕامیاری- ژمارە (4) (2008).
- إستخدام العنف ضد المرأة - دراسة تحليلية مقارنة. گۆڤاری زانكۆی كۆیە- ژمارە (16) (2010).
- البصمة الوراثية وحجيتها القانونية في إثبات النسب- دراسة تحليلية مقارنة. زانكۆی صەلاحەدین- كۆلێژی یاسا و ڕامیاری- گۆڤاری یاسا و ڕامیاری- ژمارە (8) (2010).
- عقد تأجير الأرحام- دراسة فقهية قانونية مقارنة. گۆڤاری زانكۆی دهۆك- زانستی مرۆڤایەتی وکۆمەڵناسی- پەڕبەندی (14) ژمارە (2) (2011).
- المساواة بين الرجل والمرأة بين الشريعة الإسلامية، وبنود المواثيق والإتفاقيات الدولية. زانكۆی بەغداد- گۆڤاری كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان- ژمارە (33) (2013).
- الشرط الجعلي حكمه وأثره في عقد الزواج – دراسة مقارنة- زانكۆی بەغداد- كۆلێژی یاسا- گۆڤاری زانستە یاساییەكان- بەرگی (28) ژمارە (1) (2013).
- ولاية الإجبار في عقد الزواج – دراسة مقارنة- زانكۆی سلێمانی- كۆلێجی یاسا وڕامیاری- گۆڤاری (لێکۆڵینەوە یاسایی و ڕامیارییەکان) - ژمارە (5) (2015).
- (هونەری جیاوازیبوون) كۆنفراسی ( زانایانی ئاینی هێمای پێشكەوتن وهەوێنی كۆمەڵگەن) لە (25-8-2015).
- الصابئة المندائيون وأحكام أحوالهم الشخصية (الزواج والطلاق) دراسة مقارنة مع قانون الأحوال الشخصية العراقي- زانكۆی ئەسكەندەریە- قاهیرە- كۆلێجی مافەكان- گۆڤاری مافەكان بۆتوێژینەوە یاسایی وئابورییەكان- ژمارە (1) (2015).
- اليزيديون وأبرز نقاط الإختلاف بين قانون الأحوال الشخصية العراقي ومشروع قانونهم للأحوال الشخصية (دراسة تحليلية مقارنة)- زانکۆی مەنصورە- قاهیرە- كۆلێجی مافەكان- گۆڤاری توێژینەوە یاسایی وئابورییەكان- ژمارە (58) (2015).
- أحكام تفكك الأسرة في قانون الأحوال الشخصية العراقي/ دراسة مقارنة بالوثائق الدولية. زانکۆی (Igeder) تورکیا- کۆلێجی (الإلهيات) گۆڤاری (International workshop on religious sciences). ژمارە (30-12- 2017).
- الموائمة بين قانون الأحوال الشخصية العراقي وبنود الإتفاقيات الدولية المتعلقة بالأسرة. زانکۆی کەرکوک- کۆلێجی یاسا ووزانستەڕامیارییەکان- گۆڤاری کۆلێجی یاسا بۆ زانستە یاسایی وڕامیارییەکان. ژمارە (129) (2018).
- پێگەی ئافرەت لەدووتوێی چەند دەقێکی شێوێنراودا- زانکۆی هەڵەبجە- گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە- ژمارە (6) (2018).
- مفهوم الأسرة وتكوينها في قانون الأحوال الشخصية العراقي/ دراسة مقارنة بالإتفاقيات الدولية المتعلقة بحقوق الإنسان. زانکۆی سلێمانی- گۆڤاری (لێکۆڵینەوە یاسایی و ڕامیارییەکان) ژمارە (11) (2018).
- شەریعەتو یاسا وەك دوو ئامڕاز بۆ ئاسوودەیی خێزان) كۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان ئنستتیوتی ژیار وزانكۆی گەرمیان لە (30/31-10-2019).
زنجیرە باس و کۆڕ و سیمینار و ۆرکشۆپ:
خاوەنی سەدەها زنجیرە باس و کۆڕ و سیمینار و ۆرکشۆپی زانستی تۆمار کراوە کەلەمیدیا جیاوازەکانەوە بڵاو کراونەتەوە و گرنگترینیان ئەمانەن:
- زنجیرە باسی (بانگەوازی پێغەمبەران) (59) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی (خەمێكی لەبیركراو) (16) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی (كردەوەكانی دڵ) (18) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی (دیاردەی سووخۆری) (13) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی (ئوحود وێستگە و وانەكان) (19) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی (تەکفیر لە نێوان بنەما شەرعییەکان و بیری هەڵگرانیدا) (20) ئەڵقە.
- هەنگاوە سەرەتاییەکانی بەمرۆڤبوون و حوکمە شەرعییەکانی (19) ئەڵقە.
- زنجیرە باسی ڕاڤەكردنی بنەماكانی فیقهی ئیسلامی (23) ئەڵقە.
- ئەمانە و دەیەها کۆڕو سیمینار و ۆرکشۆپی تری هەیە کە دەکرێت لەکەناڵی (یوتوب) ی (پرۆفيسۆر د.خاليد محمد صالح). ە وە سوودیان لێ ببینرێت.
بەشداری کۆنگرە و کۆنفرانس:
- بەشداری دەیەها خولی ڕاهێنان و کۆنفرانسی زانستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە و لە دووان لەو کۆنفرانسانەدا سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانس بووە، گرنگترینی ئەو کۆنگرەو و کۆنفرانسانە بریتیبوون لە.
- بەشداریكردن بەتوێژینەوەیك لەژێر ناونیشانی: (الإستنساخ البشري بين حرية البحث العلمي والحقوق الشخصية وحدود الشريعة وضوابط الأخلاقيات العامة). لە كۆنفرانسی یەكەمی كۆلێژی زانستە ئاینیەكانی سەر بە زانكۆی كۆیە لەشارۆچکەی کۆیە ،لە ژێر دروشمی (مافەكانی مرۆڤ لە ئیسلامدا) ساڵی (2006).
- بەشداریكردن وەک نوێنەری كۆلێجی یاسا وڕامیاری لە كۆنگرەی جیهانی (خوێندنی باڵا لە عێراق) لە هەولێر لە (١١-١٣/١٢/٢٠٠٧).
- بەشداریكردن وەک نوێنەری کۆلێجی یاسا لە خولی (گەشەپێدانی فیدرالیەت لە پرۆگرامەكانی خوێندندا) لە ووڵاتی ئوردون، عەممان لە (١١-٢٤/٢/٢٠٠٨).
- بەشداریکردن وەک نوێنەری کۆلێجی یاسا لە كۆنگرەی (یەكگرتنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن لەنێوان كۆلێجەكانی یاسای هەرێمدا) لە هەولێر لە (٢٠٠٨).
- كۆنفرانسی (بەرەو هاوچەرخكردنی یاسای باری كەسێتی عێراقی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی هەموار كراو) لە سلێمانی لە (٣-٥/٥/٢٠٠٨).
- كۆنگرەی (ڕۆڵی دامەزراوە ئایینی وڕۆشنبیریەكان لە پتەو كردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی) لە هەولێر لە (١٢/٢/٢٠١١).
- كۆنگرەی (بەرگری لە قورئانی پیرۆز) كە بەهەماهەنگی نێوان سەنتەری زەهاوی وپەیمانگای جیهانی فیكری ئیسلامی بەسترا لە سلێمانی لە (٢٣/١٢/٢٠١١).
- بەشداریکردن وەک نوێنەری کۆلێجی یاسا لە كۆنگرەی (بەرەو بەكوردی كردنی پرۆگرامەكانی كۆلێژەكانی یاسا وڕامیاری) لە هەولێر لە (٢٠١٢).
- كۆنگرەی یەكەمی (پەرەپێدانی پرۆگرامی پەیمانگاكانی زانستە ئیسلامییەكان) لە هەولێر لە (١٦-١٧/٧/٢٠١٢).
- كۆنگرەی یەكەمی پیشەیی وپروەردەیی كە لەلایەن ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ڕێكخرا لەسلێمانی لە (١٥/١١/٢٠١٢).
- كۆنگرەی (فیقهی سیاسی ئیسلامی) لە هەولێر لە (٨/٣/٢٠١٣).
- كۆنگرەی (شێخ ئەمجەد زەهاوی) لە سلێمانی لە (١٣-١٤/٣/٢٠١٣).
- بەشداری كردن بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی: (ولاية الإجبار فی عقد الزواج) لە كۆنفرانسی (بەرەو گووتاری ئیسلامی هاوسەنگ لەكوردستان- پێگە وڕۆڵی ئافرەت لە كۆمەڵگا) كە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئیسلامی سازی كردبوو لە هەولێر لە (٢١-٢٢/٤/٢٠١٣).
- كۆنفرانسی (پێكەوە وڵاتەكانمان بنیات دەنێین) لە هەولێر، كە بەهەماهەنگی لەنێوان چەند ڕێكخراوێكی كوردی وتوركیەوە سازکرابوو لە (١-٢/٩/٢٠١٣).
- کۆنفرانسی (پایەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی خوێندنەوەیەکی ئیسلامییانە) لە هەولێر لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین لە (١/٤/٢٠١٤).
- كۆنگرەی (سیستەمی سیاسی لە هزری ئیسلامییدا..ئاستەنگەكانی ئێستا وئاسۆكانی ئایندە) لەسلێمانی لە (١٦-١٧/٥/٢٠١٤).
- كۆنفرانسی (ڕێكەوتن لەسەر یاسای بنەبڕكردنی ئەشكەنجەدان) كە لەلایەن ڕێكخراوی هارتلاند ئاینسی ئەمریكیەوە سازکرابوو لە هەولێر لە (٨/٢/٢٠١٥).
- ۆرك شۆپێك لەسەر حوکمی بەشداریکردن لە كۆمپانیای (میگاهۆڵادین) کەلەلایەن لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ڕێکخرابوو لە هەولێر لە (٢٤/٣/٢٠١٥).
- كۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەكەمی (كۆمەڵەی زاد بۆ قورئانی پیرۆز) لەژێر ناونیشانی (القراءات القرآنية في العصر الحديث بين الواقع والطموح)لە سلێمانی لە (٢٦-٢٧/٣/٢٠١٥).
- بەشداریكردن بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی: (هونەری جیاوازیبوون) لە كۆنفراسی (زانایانی ئایینی پێشەنگ وئاراستەكاری كۆمەڵگەن) كەبەهەماهەنگی لەنێوان ڕێكخراوی ژیار ویەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سازكرابوو لە سلێمانی لە (١٦/٦/٢٠١٥).
- دیداری (ڕەگەزەكانی گوتاری ئیسلامیی لە كوردستان...شیكار وهەڵسەنگاندن) كە لەلایەن سەنتەری زەهاویەوە ڕێكخرابوو لە سلێمانی، لە (٢٣/٦/٢٠١٥).
- پلاتفۆڕمی ئابووری (پەیكەری دارایی حكومەتی هەرێمی كورستان...قەرز كێشە وچارەسەر) كە لەلایەن ڕێكخراوی ژیارەوە سازكرابوو لە هەولێر لە (١/٨/٢٠١٥).
- بەشداریكردن بەوتەیەک لەژێر ناونیشانی (هونەری جیاوازیبوون) لە كۆنفراسی ( زانایانی ئاینی هێمای پێشكەوتن وهەوێنی كۆمەڵگەن) كەبەهەماهەنگی لەنێوان لقی هەڵەبجەی ڕێكخراوی ژیار و لقی شارەزوری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سازكرابوو لە هەڵەبجەی شەهید لە (٢٥/٨/٢٠١٥).
- كۆنفرانسی (ئاشتی هەنگاوەكانی گەیشتن بە ئامانج خێراتر دەكات) كە لە لایەن گروپەكانی ئاشتی پارێزگای هەڵەبجە ڕێكخرابوو لە هەڵەبجەی شەهید لە (١٤/١١/٢٠١٦).
- كۆڕبەندی (ڕاستییە زانستییەكان ئیعجازی قورئان وسوننەت دەچەسپێنن). كە لەلایەن ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لەقورئان وسوننەتدا سازکرابوو لە سلێمانی لە (١/١٢/٢٠١٦).
- كۆنگرەی (تەوژمە فیكرییەكان لەنێوان ئازادی بیروڕا وبنەما نەگۆڕەكانی شەریعەتدا) كە لەلایەن رابیتەی جیهانی ئیسلامی لەشاری مەككەی پیرۆز ساز كرابوو لە (١٩-٢١/٣/٢٠١٧).
- بەشداریكردن بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی: (فیقهی واقیع) لە كۆنفرانسی ( پەرەپێدانی ووتاربێژی لەپێناو ئاشتی كۆمەڵایەتی) كەبەهەماهەنگی لەنێوان لقی كۆیەی ڕێكخراوی ژیار وبەڕێوبەرایەتی ئەوقافی كۆیە سازكرابوو لە كۆیە لە (٢٣/٤/٢٠١٧).
- كۆنگرەی (ئیعجازی قورئان وسوننەت هاندەرە بۆ توێژینەوەی زانستی) كە لەلایەن ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لەقورئان وسوننەتدا ڕێكخرابوو لە سلێمانی لە (٢٠-٢١/٩/٢٠١٧).
- سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانس وبەشداریكردن بەتوێژینەوەیك لەژێر ناونیشانی (پێگەی ئافرەت لەكۆمەڵێك دەقی شێوێنراودا) لەكۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان ئنستتیوتی ژیار وزانكۆی هەڵەبجە كەلەژێر ناونیشانی (دیدی دروست بۆ فەرموودە پێگە وكارپێكردنی) سازکرابوو لە هەڵەبجەی شەهید لە (٢٢-٢٣/٣/٢٠١٨).
- بەشداریكردن بەتوێژینەوەیەك لەژێر ناونیشانی (زاراوەی خێزان وپێكهاتەكەی لەیاسای باری كەسێتی عێراقیدا) لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتی هاوبەشی نێوان هەردوو كۆلێجی یاسای زانكۆی سلێمانی وزانكۆی جیهان لە سلێمانی لە (٦/٥/٢٠١٨).
- سەرۆکی لیژنەی زانستی کۆنفرانس وبەشداریكردن بەتوێژینەوەیك لەژێر ناونیشانی (شەریعەتو یاسا وەك دوو ئامڕاز بۆ ئاسوودەیی خێزان) لەكۆنفرانسی زانستی هاوبەشی نێوان ئنستتیوتی ژیار وزانكۆی گەرمیان كەلەژێر دروشمی (لە پێناو ئاسوودەی خێزاندا) سازکرابوو لە شاری کەلار لە (٣٠-٣١/١٠/٢٠١٩).
- بەشداریكردن بەبابەتێک لەژێر ناونیشانی (شەریعەت و یاسا و ئاسوودەیی خێزان) لەپلاتفۆڕمی (لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئارام و خێزانێکی ئاسوودە) کە لەلایەن لقی چەمچەماڵی ئنستتیوتی ژیارەوە سازکرابوو لە چەمچەماڵ لە (٢٠/١/٢٠١٩).
کاروچالاکی تر:
جگە لەکارو چالاکییە زانستییەکان لەسەر ئاستی زانکۆ، لەدەرەوەی زانکۆیش چەندین کارو چالاکی تری هەبووە و هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
- سەرۆکی لیژنەی هاریکاری ئیسلامی نێوان لایەنە ئیسلامییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بووە هەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە لە (٢٠١٦-٢٠١٨ ) و کاتی هەڵپەساردنی کاری لیژنەکە.
- سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی فیدراسیۆنی هاوکاران بووە هەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە لە (٢٠١٦- ٢٠١٩) و دواتر بەهۆی سەرقاڵییەوە دەستی لە سەرۆکایەتی لیژنەکە کێشاوەتەوە و وەک ئەندام کاری تێدا کردوە.
- سەرۆکی ئینستتیۆتی ژیارە بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەر لەسەرەتایی دروستبوونییەوە (٢٠١٤) هەتا ئێستایش لە کارەکەی بەردەوامەو لە ئێستادا ئینستتیوتی ژیار نزیکەی (٢٠) بنکەی هەیە لە کوردستاندا و بەدەیەها بانگخواز و مامۆستای زانکۆ و کەسی ئەکادیمی کاری تێدا دەکات.
- ئەندامی یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلامییە لە (٢٥-٧-٢٠٢١) و ژمارەی کۆدی ئەندامێتی (IQ-247).
بۆ پەیوەندیکردن:
ئیمەیڵ:
khalid.salih@univsul.edu.iq
dr.khalidms975@gmail.com
فەيسبوك:
DrKhalid2014Muhammadیوتوب:
پڕۆفیسۆر د.خاليد محمد صالح.تیلیگرام:
https://t.me/Pr_Khalid_M_Salih