نوسین
19/08/2021 - 01:54 PM
12 بینراو

سەردانیکردنی یەکێتی زانایان و قوتابخانەکانی ئامەد بۆ لقی سەرەکی ئینستتیوتی ژیار

سەردانیکردنی یەکێتی زانایان و قوتابخانەکانی ئامەد بۆ لقی سەرەکی ئینستتیوتی ژیار

سەردانیکردنی یەکێتی زانایان و قوتابخانەکانی ئامەد بۆ لقی سەرەکی ئینستتیوتی ژیار

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/08/09 شاندێکى باڵاى یەکێتیی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان لە ئامەدى باکوورى کوردستان سەردانى بنکەى سەرەکی ئینستتیوتى ژیاریان کرد لە سلێمانى. شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: مامۆستا مەلا ئەنوەر فارقینی سەرۆکی یەکێتیی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان لە ئامەد و، م. موحەممەدبەشیر و، م. عەبدولقدووس، م. بەشیر، کاک عەبدولسەمەد. شایەنى باسە لەلایەن بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و د. کامیل شارباژێرى و د. عوسمان ئالانیى و د. صەباح شارستێنى پێشوازیان لێ کرا. جێى ئاماژەیە مەبەست لە سەردانەکە ڕاگۆڕینەوە و سوود وەرگرتن بوو لە تواناکان و ئاڵۆگۆڕکردنى بۆچوونەکان بوو لەسەر کارە پەروەردەیى و زانستییەکان و درووستکردنى هەماهەنگى زیاتر بۆ کارى هاوبەش.

Post Image 1
Post Image 2