سەردانیکەر: 406,846
ئەمڕۆ بەرواری 30/12/2020 لە شاری ڕانیه لقی ڕانیەی ئینستیوتی ژیار بەهاوبەشی خانەی بەیان پانێڵێک سازکرا بۆ بەڕێزان پڕۆفیسۆر د.خالید محمد صاڵح بەناونیشانی (دراوە ئەلیکترۆنیەکان لەڕوانگەی شەریعەت و ئابوری) وە دکتۆر حسن پشدەری بەناونیشانی ( مامەڵە ڕیبەوییەکان )
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 2021/3/5 ئینستتیوتی ژیار/ لقی سلێمانی ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگەکانی (پەیمانگەی بانگخوازان، پەیمانگەی ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان، پەیمانگەی ئیبن صەلاح بۆ زانستەکانی فەرموودە) ساز کرد و تێیدا بڕوانامەو خەڵاتی بەشداربوونی بەخشییە خوێندکارەکان و سوپاس و پێزانینی ئاراستەی مامۆستا بەڕێزەکانی خولەکە کرد.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 2021 /3/6 لقی پشدەری یەکێتی زانایان سیمینارێکیان بۆ بەڕێز : پڕۆفیسۆر خالد محمد صاڵح ڕێکخست، سەبارەت بە:( ئەحکامەکانی مامەڵە کردن بە دراوو ئاڵتون لە بازاڕەکانی هەرێم) کە تایبەت بوو بە زانایانی ئاینی و برایانی مامەڵەکار بە دراو و زێڕنگەرەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2021/3/25 بە سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (گەنج و ئامانج) بەشداریمان کرد لە خێوەتگەی (گەنجانی پێشەنگ) کە بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پۆلێک لە گەنجانی لق و دەستەکانی ژیاری ساز کردبوو.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە٢٠٢١/٣/٢٧ بەشداریمان کرد بەسیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی باوەڕ لە بونیادی تاکدا) لە دووەم خێوەتگەی خوشکانی ژیار کە لەژێر دروشمی (خێوەتگەی زانستی و ڕۆشنبیری خانمان) لەلایەن لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ڕێکخرابوو..
ئهمڕۆ 2021/03/31. بەشداریمان کرد بەسیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی دامەزراوە بانگخوازییەکان لە گەشەکردنی کۆمەڵگەدا). لە خێوهتگهی (خهمی بانگهواز) که بهشی بانگهوازی ئینستتیوتی ژیار بۆ پهروهرده و گهشهپێدانی مرۆیی ئهنجامیدا.
دوێنێ بەرواری 2021/4/5 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح و مامۆستا ئارام عەلی کەریم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و د. کامیل شارباژێری بەرپرسی بەدواداچوون و د. عوسمان مەحمود بەرپرسی لقی سلێمانی، پەیمانگەی ژیاریان بۆ زانستە شەرعییەکان لە لقی هەڵەبجە بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاویان بە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگەکە کەوت.
ئەمڕۆ بەرواری (2021/5/4) گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (نەسرین ابوبکر عثمان) بەناونیشانی (المصادر المادیة لقانون الأحوال الشخصیة العراقی رقم 188لعام 1959 دراسة تأصیلیة تحلیلیة مقارنة) لە کۆلێژی یاسا/ زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید محمد صاڵح ئەندام و سەرپەرشتیار. پڕۆفیسۆر. فاروق عبدالله کریم: سەرۆک. پڕۆفیسۆر. صباح محمد نجیب : ئەندام. د.خولە همزە حسین :ئەندام. ئامانجی توێژینەوەکە دیاریکردنی ئەو سەرچاوانە بوون کە دەقەکانی یاسای باری کەسێتی لێ وەرگیراوە و گەیشتن بەو دەرەنجامە بوو کە کام لەو دەقانە لە دەقی قورئان و سوننەت وەرگیراون و ناکرێت بەهیچ پاساوێک گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، و کامیشیان لەقسەی زانایان و سەرچاوە کلتوری و کۆمەڵایەتی و ئاوەزییەکانەوە وەرگیراوە و دەکرێت بەپێی پێویست گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. پیرۆزبایی لە خوێندکاری بەڕێزو خانەوادەی موحتەرەمیان دەکەم و هیوا سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 5/7/2021 کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی زانستەشەرعییەکان سەردانی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیاریان کردوو لەلایەن پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د.کامیل عزیز بەرپرسی لقی سلێمانی،ئینستتیوتی ژیار پێشوازیان لێکرا.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە بەروارى 2021/07/13 دەستەى بەڕێوەبردنى فیدارسیۆنى ڕێکخراوە هاوئامانجەکان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د. بێخاڵ ئەبووبەکر سەرۆکى فیدراسیۆن و، هەریەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى بەڕێوەبردن د. موحەممەد سینەمۆکیى و م. فایەق کەلاریى. سەردانى لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیاریان کرد و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان: پرۆفیسۆر د. خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانیى و، د. عوسمان ئالانیى ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار، پێشوازییان لێ کرا. مەبەست لە سەردانەکە گفتووگۆکردن بوو لەسەر پتەوترکردنى پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنى ئامانجە گرنگ و باڵاکان بوو.
شەوی پێنجشەممە ٢٠٢١/٠٧/٠١ لە لقی سلێمانی سیمیناری بەڕێز: پ. د. خالید موحەممەد صاڵح، سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانی (کَیْفَ نَتَدَبَّرُ الْقُرْآن) بەڕێوەچوو.