وۆرک شۆپ

وۆرک شۆپ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/1/27 له شاری كۆیه ۆركشۆپێك به هاوبه‌شی له‌نێوان ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆی كۆیه/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئایین له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه به‌ڕێوه‌چوو. ۆركشۆپه‌كه به‌ناونیشانی (هه‌ندێك له چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان - خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكار له نێوان هزری ئایینی و ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتگه‌رایی)ی‌دا بوو، هه‌وره‌ها دوو پانێڵی تێدا پێشكه‌شكرا. سه‌ره‌تا وته‌ی زانكۆی كۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێز: (پ.ی د. حه‌یده‌ر له‌شكری) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆوه پێشه‌كشراو ئاماژه‌ی به گرنگی بابه‌ته‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی و گه‌یاندنی په‌یامه زانستیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ۆركشۆپه‌كه‌ی خواست. پاشان به‌ڕێز: پ.ی د. هێمن عه‌زیز ئیبراهیم وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئایینی زانكۆی كۆیه‌ی پێشكه‌شكرد. هه‌وره‌ها به‌ڕێز: پ.ی د. هاشم ئیسماعیل ئیبراهیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار وته‌ی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێنده‌وه. پانێڵی یه‌كه‌م: كاتژمێر (10 تا 11:30) خوله‌كی خایاند و به‌ڕێز پ.ی د. هێمن عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری بوو ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی تێدا پێشكه‌شكرا: بابه‌تی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه بۆ پرسی یه‌كسانی له ده‌قه‌كانی یاسای باری كه‌سێتیدا) له‌لایه‌ن: پڕۆفیسۆر دكتۆر خالید محمد صاڵح. هه‌روه‌ها بابه‌تی دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ) له‌لایه‌ن: م. هه‌وار سه‌مه‌ده‌وه پێشكه‌شكران. هه‌روه‌ها پانێڵی دووه‌م له (11:45 تا 01:15)ی خایاند و به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵه‌كه د. سه‌باح ره‌سول محه‌مه‌د بوو ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی تێدا پێشكه‌شكرا: بابه‌تی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ربوونی خێزان) له‌لایه‌ن: پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال محه‌مه‌د فه‌قێ. هه‌روه‌ها بابه‌تی دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه خێزانییه‌كان) دكتۆر شێرزاد عبدالوهابه‌وه پێشكه‌شكران. شایانی باسه دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی پانێڵه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخه‌ری ناوبراوه‌وه ڕێزلێنان به‌خشرا به به‌شداربووان. جێگای ئاماژه‌یه وۆركشوپه‌كه نزیكه‌ی 5 كاتژمێری خایاند‌و له (9:30) خوله‌كی به‌یانیه‌وه تا (01:15) خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو.https://zhyar.org/Topic_4572_1 ئینستتیوتی ژیار







