نوسین
19/08/2021 - 01:43 PM
15 بینراو

ئاهەنگی کۆتایی هاتنی خولی هونەری وتاربێژی

ئاهەنگی کۆتایی هاتنی خولی هونەری وتاربێژی

ئاهەنگی کۆتایی هاتنی خولی هونەری وتاربێژی

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/08/17 ئاهەنگى کۆتاییهاتنى خولى هونەرى وتاربێژى لە لقى سلێمانى سازکرا. بە ئامادەبوونى بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و بە بەشداریى پ.ى د. کامیل شارباژێریى بەرپرسى لقى سلێمانى و، پ.ى د. عوسمان ئالانی ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار و، پ.ى د. ناسیح ئارووزەریى بەرپرسی بەشی بانگەوازی لقی سلێمانی و م. دیار هەمەوەند کارگێڕى لقى سلێمانى ئاهەنگەکە بەڕێوەچوو. لە وتەیەکدا پ. خالید موحەممەد ساڵح ئاماژەى بە گرنگى کردنەوەى خولەکە و گرنگى بەشداربوون لەم جۆرە خولانەی بە پێویستی زانى لەسەر گەنجان کە خۆیان بەهرەمەند بکەن لە هەموو بوارەکاندا و، هەروەها دەستخۆشیى لە کارگێڕى لقى سلێمانى و مامۆستایانى خولەکە کرد کە خولێکى ناوازەیان بەڕێوەبردووە. هەروەها پ.ى د. ناسیح ئارووزەریى لە وتەیەکدا باسى لە کاریگەرى هونەرى وتاربێژى کرد . لە کۆتاییدا بوار ڕەخسا بۆ بەشداربووان وتەى کۆتایى خۆیان پێشکەش بکەن و سەرنجى خۆیان دەرببڕن. جێى ئاماژەیە ئەوانیش باسیان لە پڕ بایەخى خولەکە کردەوە و سوپاسى مامۆستایان و کارگێڕى لقى سلێمانییان کرد. خولى هونەرى ووتاربێژى لە ڕۆژى 2021/07/01 دەستیپێکرد و تا 2021/08/05 بەردەوامبوو، تیایدا 35 خوێندکار بەشداربوون.

Post Image 1
Post Image 2
Post Image 3
Post Image 4