بەسەرکردنەوەی لقەکانی ئینستتیوتی ژیار لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان

بەسەرکردنەوەی لقەکانی ئینستتیوتی ژیار لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوو لەهەریەک لەبەڕێزان: (د. شێرزاد عبدالوهاب جێگری سەرۆکی ئینستتیوت، د. خاليد گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده و كاروباری زانستی، د. کامل عەزیز به‌رپرسی به‌شی پلاندانان و به‌دواداچوون، د. بەختیار نەجمەدین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی، م. حەمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەواز). سەرجەم لق و دەستەکانی ئینستتیوتی ژیارمان لە: (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕانیە، پشدەر، چەمچەماڵ، کۆیە، کفری، باوەنور، سەرقەڵا، سیروان، تەکیە، خەبات، هەریر، سۆران، تەقتەق، ڕزگاری). بەسەرکردەوە و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی دەسته‌كانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی له‌شانده‌كه كرا‌و خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان له‌پای ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه خسته‌ڕوو. مه‌به‌ستی سەرەکی سەردانەکان هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بوو بۆ كار‌و چالاكییه‌كان و گوێگرتن له‌پێشنیار و پرۆژه‌كان و كاركردن بۆ به‌گەڕخستنیان له‌ماوه‌ی داهاتوودا. بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە ڕێز‌و پێزانینی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی یەکە بەیەکەی ئەو خوشک و برا بەڕیزانە دەکەین لەهەر جێگەو پێگەیەکدان کە ماندوونەسانە و بێ هیچ بەرامبەرێک دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی لایەنی ئایينیی و ئەخلاقیی و زانستیی و پەروەردەیی منداڵان و گەنجان و خەڵکی ناوچەکانیان دەکەن. داواکارین لە خوای گەورە بەرەکەت بخاتە کارەکانیانەوە و سەرفرازی دونیا و قیامەتیان بکات و خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان لەهەموو دەردو بەڵایەک بەدوور بکات.





























