سەردانیکەر: 406,658
دوێنێ ٢٠١٧/٧/١٦ لەگەڵ قوتابیە چاوگەشەکانی مزگەوتی هەواری زانکۆ گەشتێکمان کرد بۆ ناوچەی قەرەداغ. زۆر سوپاس بۆ جەنابی م. ئارام، وکاک فاروق، وکاک زمناکۆ، وکاک أکرم، وکاک دیار کە زۆر مانوبوون لەگەلمان خوا نموونەیان زیاد کات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 20/5/2021لە میانەی بەشداریکردنمان لە خۆپیشاندان لەدژی پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیزمی جولەکە دژبە گەلی فەلەستینی
ڕوون کردنەوەیەک بۆ هەوادارانی پڕۆژەی ئیسلامی لەکوردستان بەڕێزان بۆ دوساڵ دەچێت هەموومان پێکەوە سەرقاڵی پڕۆژەی یەکخستنەوەی نێوماڵی ئیسلامین، وسوپاس بۆ خوا لەو پێناوەیشدا هەنگاوی باشمان ناوە وکۆسپ وبەربەستی زۆرمان بڕيوە، ئێستایش کەنزیک دەبینەوە لەوادەی هەڵبژاردنەکان پێم خۆشە ئەم چەند خاڵە لەسەر خودی پڕۆژەکە وئامانجەکانی بخەمە ڕوو: 1- ئامانجی پڕۆژەکە: ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە، دەربازکردنی پڕۆژەی ئیسلاميیە لەو حاڵەتی ئیفلیجی وچەقبەستویی وبشێویيەی کەتووشی هاتووە، کە پاش چارەکە سەدەیە لەکار وهەوڵی بەردەوام، پڕۆژەکەی ئێمە هێشتا جێگای متمانەی لە (١٧%) خەڵکی کوردستانە؛ بۆیە ئەم پڕۆژەیە ئامانجی درێژخایەنی هەیە وبۆ قۆناغ یان کار یان کاتێکی دیاری کراو نەهاتۆتە بوون وهیچ کام لەو فاکتەرانەیش پەکی ناخەن. 2- بیرۆکەی پڕۆژەکە: پڕۆژەکە هی هەموومانە ودەبێت هەموویشمان بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەل بکەین، نەک لەپێناو خۆ دەرخستن یان موزایەدەی سیاسی یان زیاد کردنی لایک وکۆمێنتی پەیج وئەکاونتەکانمان بەپێ خاوسی بکەوینە ناوی قسەی بێبنەما وبریندارکەری لەبارەوە بکەین وزیان بەداهاتووی پڕۆژەکە بگەیەنین. 3- ڕۆڵی ئێمە: تایبەت بەو کەسایەتی وڕێکخراوانەی لەپڕۆژەکەدان ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕۆڵی نێوەندیگری وچاودێریمان هەڵبژاردوە بۆیە بەداوای لێبوردنەوە هەرکەسێک یان ڕێکخراوێک ئەو ڕۆڵە لەدەست بدات وسەنگەر لەلایەنێکی پڕۆژەکە بگرێت ئەوە ئەو ئازادە بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پڕۆژەکە ناتوانین جارێکی تر وەک بێلایەن یان چاودێر تەماشای بکەین ومامەڵەی لەگەڵ بکەین. 4- هەڵوێستی لایەنەکان: لایەنەکان کۆکن لەسەر بەدەوامی لەپڕۆژکە وهەموویشمان کۆکین لەسەر ئەوەی هەر بڕیارێک بدەین بەتوافق دەبێت ئەگەر نا ئەوە پێویستە لایەنەکان ڕێز لەبڕیاری یەکتر بگرن هەرچی وهەرچۆن بێت. 5- پرسی هەڵبژاردن: هەرچەند ئاواتی ئێمە وجەماوەی ئیسلام دۆستی کوردستانیش ئەوەیە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئیسلامییەکان یەک لیستیان هەبێت، بەڵام لەوانەیە ئەو کارە زەمینەسازی زیاتری پێویست بێت، بۆیە ئەگەر بۆ ئەم قۆناغەیش یەک لیستی نەکرا ئەوە واتای کۆتایی دونیا نییە، وناکرێت ئێمە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ولەپێناو بەدەستهێنانی کورسی بکەوینە گیانی یەکتر؛ چونکە کاری ئیسلامی زۆری ماوە وکاتیش زۆر لەبەردەستایە ودەکرێت ئێمە دواتر فراکسیۆنەکانمان یەک خەین وکار لەسەر یەک هەڵوێستی ویەک پڕۆژەیی بۆ داهاتوو بکەین. 6- یەک هەڵوێستی دەربارەی پرسە نیشتمانی ونەتەوەییەکان: دیارە ئێمە تا ئێستا وەک لایەنەکانی ناو پڕۆژەکە هەڵوێستمان لەمەڕ زۆرێک لەپرسە چارەنووس سازەکانی تایبەت بەهەرێم جیاوازە ویەک هەڵوێست نین بەرامبەریان، ئەوەی گرنگە ئەوەیە ناکرێت هەڵوێستی هیچ لایەک بەرگی ئیسلام وشەرعی بکرێت بەبەردا وهەڵوێستی بەرامبەری پێ سەرکۆنە بکرێت؛ چونکە کۆی هەڵوێستەکان لەبازنەی سیاسەت وئیجتیهاد ناچنە دەرەوە وپەیوەندییان بەحەڵاڵ وحەرامەوە نییە ودەرەنجامیش نازانرێت پێشبینی کێ ڕاست دەردەچێت، باخۆیشمان دابەش نەکەین بەس هیچ بەرەیەکدا وهەوڵ بدەین پێکەوە بەرەیەک پێک بهێنین کە خەڵکی بەش مەینەتی ئەو هەرێمە لەم دۆخە نالەبارە ڕزگار بکات. 7- پاش جەژن إن شاء الله لیژنەی کارگێڕی ودەستەی باڵا دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە وزەمینەسازی بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو دەکرێت. 8- لەکۆتاییدا دەمەوێت ئەو تکایە لەهەموو لایەک بکەم کە خۆی بەدڵسۆزی پڕۆژەی ئیسلامی دەزانێت لەکوردستان با لە گۆشەی بەرتەسکی حیزبایەتی وپیرۆزکردنی سەرکردە ودروشم بێنە دەرەوە وبچینە بازنەفراوانەکەی پەیامەکەی خوای گەورەوە وهەموومان وەک برا مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین وهەوڵ بدەین یەک دەست ویەک مەبەست بین وخۆشی وناخۆشییەکانمان ئاوێتەی یەکتر بکەیین وبەگیانی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی برایەتی ویەکڕیزی نێوان موسوڵمانان بکەین وخۆمان لەتانە وتوانج وقسەی نەشیاو وبریندارکەر بپارێزین چونکە هەموو ئەوانە حەرامن وخزمەت بەبەرژەوەندی هیچ لایەکمان ناکات. باهەموویشمان لەم شەوە پیرۆزانەدا زۆر لەخودا بپاڕێینەوە کەدڵەکانمان یەک خات وچی خۆی بەباشی دەزانێت ئەوەمان بۆ بکات، ولەکەم وکورتی هەموو لایەکمان ببورێت. براتان پ.د. خالد محمد صالح ٢٤/ڕەمەزان/ ١٤٣٨ ١٩/٦/٢٠١٧
ئەو پیاوەی دوێنێ وەکو گەورە تیرۆریست لە ڕاگەیاندنەکاندا وێنا کرا: ١- ساڵی ١٩٩٤ پادشای سعودیە خەڵاتی مەلیک فەیصەلی پێبەخشیوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. ٢- ساڵی ٢٠٠٠ حکەمەتی ئیمارات وەکو کەسایەتی ساڵ لەخزمەتی قورئان وئەو کەسانەی کە لەخوار دەسالیەوە قورئانیان لەبەر کردووە دەستنیشانی کرد. وحاکمی دوبەی محمد بن راشد کاتێک خەڵاتەکەی پێ بەخشی پێی گوت: ئێمە خۆشمان دەوێیت وهەموویشمان قوتابی تۆین. ٣- ساڵی ٢٠١٠ پادشای ئوردون ویسامی پلەی یەکەمی ڕزگاری پێدا وەک ڕێزلێنانێک لەخزمەتەکانی. ٤- ئەم پیاوە تا ئێستا زیاتر لە (١٧٠) کتێبی چاپکراوی هەیە. بەداخەوە دوێنیێ ئەم زانا پایە بەرزە وەک گەورە تیرۆریستێک ناسێنرا ومافی ئەندامێتی کۆمکاری فیقی ئیسلامی لێسەندرایەوە.
ئەمڕۆ بەرواری ٤/شعبان/١٤٣٨ بەرامبەر ٢٠١٧/٥/١ لەژێر دروشمی (بە بیرو کاری داهێنەرانە ژیارمان بونیاد دەنێین) ڕێکخراوی ژیار دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و وتێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کار وچالاکيیەکانی ساڵی ڕابوردو کرا وپلانی کاری داهاتوو پەسەند کرا وپەیکەری کارگێڕی ڕێکخراو داڕشتنەوەی بۆ کرا. داواکارین لە قاپی ڕەحمەتی پەروەردگار هاوکار وپشتیوانمان بێت بۆ جێبەجێکردنی نەخشەی کاری داهاتوومان وکارەکانی پێشووی بەمیهری خۆی لێ قبوڵ کردبین. من لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خوشک وبرا ماندونەناسانەی ژیار دەکەم کە هەوڵی زۆریان داوە ودڵسۆزانە تێکۆشاون تا ژیاریان گەیاندۆتە ئەمڕۆ کە توانیویەتی لەزۆربەی شار وشارۆچکەکانی کوردستان لق ودەستەی هەبێت، ولەکۆی پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بەکارو چالاکییەکانی جێ پەنجەی دیار بێت.
ئەمڕۆ بەرواری ٤/شعبان/١٤٣٨ بەرامبەر ٢٠١٧/٥/١ لەژێر دروشمی (بە بیرو کاری داهێنەرانە ژیارمان بونیاد دەنێین) ڕێکخراوی ژیار دووەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و وتێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کار وچالاکیەکانی ساڵی ڕابوردو کرا وپلانی کاری داهاتوو پەسەند کرا وپەیکەری کارگێڕی ڕێکخراو داڕشتنەوەی بۆ کرا. داواکارین لە قاپی ڕەحمەتی پەروەردگار هاوکار وپشتیوانمان بێت بۆ جێ بەجێکردنی نەخشەی کاری داهاتوومان وکارەکانی پێشووی بەمیهری خۆی لێ قبوڵ کردبین. من لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خوشک وبرا مانونەناسانەی ژیار دەکەم کە هەوڵی زۆریان داوە ودڵسۆزانە تێکۆشاون تا ژیاریان گەیاندۆتە ئەمڕۆ کە توانیویەتی لەزۆربەی شار وشارۆچکەکانی کوردستان لق ودەستەی هەبێت، ولەکۆی پرسە هەستیارەکانی پەیوەست بەکارو چالاکیەکانی جێ پەنجەی دیار بێت.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٧/٤/٢٣ ڕۆژی یەک شەممە لقی کۆیەی ڕێکخراوی ژیار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی کۆیە کۆنفرانسێکی زانستی بۆ پێشنوێژ ووتارخوێنانی شارۆچکەی کۆیە لەژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی وتاربێژی لە پێناو ئاشتی کۆمەڵایەتی) سازکرد، کە شەش توێژینەوەی تێدا پێشکەش کرا وبەندەیش بەتوێژینەوەیەک لەژێر ناونیشالنی (فقه الواقع) بەشداریم کرد. شایەنی باسە لەکۆنفرانسەکەدا قایمقامی کۆیە وبەڕێوبەری ئەوقاف وچەندین بەرپرسی حکومی وحیزبی تر بەشداریان کرد. زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، سوپاس بۆ لقی کۆیەی ڕێکخراوی ژیار، خوانموونەیان زیاد کات.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٧/٤/٢٢ بەشداری ئاهەنگی کۆتایی خولی زانستە شەرعیەکانی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ژیارمان کرد، شایەنی باسە ئەم خولە تایبەت بوو بەخوشکان ونزیکەی چوارمانگی خایاند وچەندین زنجیرە بابەتی گرنگی تێدا پێشکەش کرا. پیرۆز بێت لەو خوشکە بەڕیزانەی بەشداری خولەکەیان کرد، ودەست خۆشیش بۆ مامۆستا بەڕێزەکانیان وبرایانی ماندونەناسی لقی هەڵەبجەی ژیار.