سەردانیکەر: 407,011
لە ئاھەنگێکی ناوازەدا دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار کرایەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٠٣/٣٠ لە ئاھەنگێکدا بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای شەقڵاوە و بەرپرسی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار و شاندی یاوەری و دامودەزگا حزبی و حکومیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکانی شەقڵاوە، دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بە فەرمی ڕاگەیەندرا.
ئەمشەو بەرواری 26/3/2022شەشەم سیمینارو کۆتا زنجیرەباسی (فیقهەکانی شەریعەت ودونیای عیرفان) لە بینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوە چوو، سیمیناری ئەم جارە دەربارەی (فقه الٳختلاف) بوو.
ئەمرۆ بەروای 24/3/2022 شاندێکی دەستەی کارگێڕی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەرێزان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و دکتۆر خالید گەردی بەرپرسی بەشی زانستی و دکتۆر صباح رەسول بەرپرسی بەشی بەدواچوون و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان سەردانی لقی کۆیەیان کردو چەند کارو چالاکیەکانی لقی کۆیەو تەقتەقیان بەسەرکردەوەو هاوکات چەند سەردانێکی کۆمەڵاتیان ئەننجامدا و پاشانیش بەشداری ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگە زانستییەکانی لقی کۆیەیان کرد و لەئاهەنگەکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرا بە فێرخوازان بەم شێوەیەی لای خوارەوە: 1. لەبەرکردنی تەواوی قورئان (8) فێرخواز. 2. تەواوکردنی پەیمانگەی زانستە شەرعییەکانی ژیار 24 فێرخواز کە (2) ساڵی خایاند. 3. لەبەرکردنی قورئان لە( 1 تا 5) جوزء 35 فێرخواز. 4. لەبەركردنی قورئان لە (6 تا 20) جوزء 15 فێرخواز. 5. وەرگرتنی مۆڵەتی قراءة بە ڕیوایەتی حفص عن عاصم 4 فێرخواز. 6. خولی تیۆری زانستی تجوید لە کتابی (تجويد المصور) 35 فێرخواز کە (3) مانگی خایاند. 7. لەبەرکردنی تەواوی فەرمودەکانی عمدة الأحكام 1 فێرخواز. 8. لەبەرکردنی فەرمودەکانی الأربعين النووية 4 فێرخواز. 9. خولی بانگبێژی 30 فێرخواز کە (2) مانگی خایاند کەسەرجەمیان 152 فێرخواز بوو وە سوپاس پێزانین بە 20 مامۆستا و ئەندامی چالاکی ژیار بەخشرا
دوای نیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٢/٣/١٦ نوێنەری هەر یەک لە ڕێکخراوەکانی ( IHO EBRAR)و( Yetim Eli ) و نوێنەری هوداپار پار سەردانی بــیـــنای سەرەکی ڕێکخراوی ژیاریان کرد.
دوێنێ ڕۆژی دووشەممە بەرواری 14/3/2022ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر دوو خێوەتگەی ساز کرد بۆ خوشکان و برایان لەژێر دروشمی(خێوەتگەی هیوای گەنجان و گەشەپێدانی تواناکان). تیایدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح دوو بابەتی پیشکەش کرد سەبارەت بە ڕۆڵی گەنجان لە پڕۆژەی چاکسازیدا.
ئەمڕۆ بەرواری 13/3/2022 ئینستتیوتی ژیار لقی هەڵەبجە و دەستەی خانمانى هەڵەبجە و ڕێکخراوی توانست سیمینارێکیان سازکرد بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لەژێر ناونیشانی خێزان لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا.
دوێنێ بەرواری (۱۲-٣-٢٠٢٢) چوارەم سیمیناری زنجیرەباسی (فیقهەکانی شەریعەت ودونیای عیرفان) لە بینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوە چوو، سیمیناری ئەم جارە دەربارەی (فقه الموازنات) بوو.
دوێنێ بەرواری 12-3-2022 دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار لەشاری کەلار کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و لەهەمان ڕۆژیش دەستەی ڕزگاری سەر بە لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیاری بەفەرمی کردەوە.
لەچالاکییەکی تایبەتدا لقی ژیار لە وڵاتی بەریتانیا بەهەماهەنگی لە گەڵ کۆڕبەندی بانگخوازانی کورد لە بەریتانیا خولێکی تایبەتیان بە بابەتەکانی: (تەڵاق, خولع, جیابوونەوەی یاسایی). ڕێکخست بۆ زیاتر لە (30) کەسایەتی لە مامۆستایان و بانگخوازانی کورد لە بەریتانیا و ئەلمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا. و خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند وانەکانی خولەکە لەلایەن: (پرۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح) ەوە پێشکەش کران.
شەوی ٢٠٢٢/٠٢/١٩ لە لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار یەکەم شەوی خولی (فیقهەکانی شەریعەت و دونیای عیرفان) کە زیاد لە 250 کەس ئامادەی بوون بەڕێوەچوو، خولەکە بەردەوامی هەیە و هەموو شەوانی شەممە لەسەر یەکشەممە بۆ ماوەی دوو مانگ بەڕێوەدەچێت.
ئەمشەو بەرواری 26/2/2022 بەردەوامی زنجیرە باسی فیقهەکانی شەریعەت و دونیای عیرفان لەئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 2022/2/20 شاندێکی باڵای دەزگای خانەی بەیان سەردانی بنکەی سەرەکی ئینستتیوتی ژیاریان کرد ولە دانیشتنێکی دۆستانەدا کە نزیکەی پێنج کاژێری خایاند قسە لەسەر هەماهەنگی وکاری پێکەوەیی کرا.