بەدەستهێنانی مۆڵەتی فەرمی کارکردنی حکومەتی بەغدا

بەدەستهێنانی مۆڵەتی فەرمی کارکردنی حکومەتی بەغدا
ئینستتیوتی ژیار مۆڵەتی فەرمی کارکردنی لە حکومەتی ناوەندی بەغدا وەرگرت. ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 14/12/2022 شاندێکی باڵای ئینستتوتی ژیار کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و پ.ی.د.عوسمان محمود سعیدالله ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی سەردانی شاری بەغدایان کردوو مۆڵەتی فەرمی ئینستتیوتی ژیاریان لەفەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی بەغدا وەرگرتەوە.

