سەرەتابابەتەکانگەلەریپرسەکانی ڕۆژدەربارەحول
گەڕان
logo

پەڕەی فەرمی پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح

  • سەرەتا
  • بابەتەکان
  • گەلەری
  • پرسەکانی ڕۆژ
  • دەربارە
  • حول
  • Facebook
  • Instagram
  • Telegram
  • YouTube
  • TikTok

© 2025 پرۆفیسۆر خالید محەمەد سالح. هەموو مافەکان پارێزراون.

Developed by HoshangDEV

سەردانیکەر: 407,016

چالاکییەکان

خێوەتگەی هیواکانی ژیار

خێوەتگەی هیواکانی ژیار

خێوەتگەی هیواکانی ژیار -٣- بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ڕۆژانی ٤-٥ ئابی ٢٠٢٢ خێوەتگەی هیواکانی ژیار -٣- لە بینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

چالاکییەکان
بەخشینی بڕوانامە بەهەرسێ پەیمانگەی زانستەئیسلامییەکانی ئینستتیوتی ژیار

بەخشینی بڕوانامە بەهەرسێ پەیمانگەی زانستەئیسلامییەکانی ئینستتیوتی ژیار

ڕۆژی شەممە بەرواری 30\7\2022 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هەولێر هەستا بە سازدانی ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگاکانی ژیار، کە پێکهاتبوون لە: - پەیمانگای ئیبن سەلاحی شارەزووری بۆ فەرموودە. - پەیمانگای بانگخوازان. - پەیمانگای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان. شایەنی باسە ژمارەی قوتابیانی دەرچوو بریتیبوون لە 34 فێرخواز لە هەرسێ پەیمانگاکە. سەرەتای ئاهەنگەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن: محمد جلال کوردی دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن: پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی پێشکەشکرا. دواتر وتەی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار لەلایەن د،خالد محمد صالح پێشکەش کرا. پاشان وتەی نوێنەری مامۆستایان لە لایەن د.شێرزاد عبدالوهاب پێشکەش کرا. دواتر سوپاس و پێزانین بەسەر مامۆستایانی ڕێزداردا دابەشکرا. هەروەها وتەی بەرپرسی خولە درێژ خایەنەکان لە لایەن: د.خالد گەردییەوە پێشکەشکرا. پاشان وتەی نوێنەری قوتابیانی دەرچوو لە لایەن: م.صلاح شێروانی پێشکەشکرا. لەکۆتاییدا بڕوانامەو خەڵات بەسەر دەرچوان دابەش کراو ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

چالاکییەکان
ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەکادیمیای باشاک شەهیر.

ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەکادیمیای باشاک شەهیر.

ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەکادیمیای باشاک شەهیر. ڕۆژی پێنجشەمە 2022/6/16 شاندێکی باڵای ئەکادیمیای (باشاک شەهیر) کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان دکتۆر عیمادالدین ڕەشید سەرۆکی ئەکادیمیاو دکتۆر ئەحمەد محەممەد جێگری سەرۆکی ئەکادیمیا لە وڵاتی تورکیاوە سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ئینستتیوتی ژیار یان کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەڕێزان د.خالد محمد سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو د.عوسمان مەحمود ئالانی و کاک حاجی ڕزگارو م. یاسین زەنگەنە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەگەرمی پێشوازیکران و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گفتوگۆو تیشک خرایە سەر کاری ڕێکخراوەیی و هەروەها سەرجەم بوارەکانی دی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هەردولاو دەڵەمەندکردنی پڕۆژەکان. دواتر ەفدی ناوبراو سەردانی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار یان کردو لەلایەن بەڕێزان م. یحیی عبداللە بەرپرسی لق و مامۆستا عەدنان جێگری بەرپرسی لق و چەندین ئەندامی لقی دیکەوە بەگەرمی پێشوازیکران و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا چەندین تەوەری گرنگ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کارەکان خرایە بەرباس و دواتر بەڕێزەوە بەڕێخران.

گەشتی بەهارەی لقی چەمەماڵ

گەشتی بەهارەی لقی چەمەماڵ

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٥/٣٠ لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار گەشتێکی بەهارەی بۆ ناوچەی گەشتیاری بۆگد بۆ خوشکانی لقەکە ساز کرد وتێیدا چەند وتەیەک دەربارەی کارو چالاکییەکانی ژیار ڕۆڵی پەروەردەیی پێشکەش کران.

چالاکییەکان
ئاهەنگی کۆتایی  خولی گوڵەکانی ژیار

ئاهەنگی کۆتایی خولی گوڵەکانی ژیار

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 25/5/2022 لە ئاهەنگی کۆتایی خولی گوڵەکانی ژیار کەماوەی حەوت مانگی خایاند.

چالاکییەکان
ئاهەنگی یەکگرتنی خانەی بەیان و ژیار

ئاهەنگی یەکگرتنی خانەی بەیان و ژیار

دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 5/6/2022 ئاهەنگی یەکگرتنی هەردوو ئینستتیوتی ژیار و خانەی بەیان سازکرا

چالاکییەکان
سازدانی سیمنارێک لەژێرناونیشانی:پەیامەکانی ڕەمەزان

سازدانی سیمنارێک لەژێرناونیشانی:پەیامەکانی ڕەمەزان

دوێنێ شەو بەرواری 25/4/2022 شەوی 25ی ڕەمەزان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەدەست پێشخەرییەکی ناوازەدا شەوێکی ئیمانی بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی ساز کرد بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دوو سیمنار پێشکەش کرا لەلایەن: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لەژێر ناونیشانی:( پەیامی ڕەمەزان) و دکتۆر بەختیار تاڵەبانی لەژێرناونیشانی: ( ئەگەر بگەڕێمەوە تەمەنی ئێوە چی ئەکەم؟)

چالاکییەکان
سیمناری:هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد و ئامڕازەکانی ڕوبەڕوبونەوەی

سیمناری:هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد و ئامڕازەکانی ڕوبەڕوبونەوەی

ئەمڕۆ بەرواری ـ23/4/2022 ڕێکخراوی فۆرسایت بۆ توێژینەوەو پرسە کۆمەڵگەییەکان پانێڵێکی سازکرد سەبارەت بە:زیندوو ڕاگرتنی ئیمان و سەرابی ئیلحاد لەدونیای مۆدێرندا بەئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆو ڕۆشنبیرو کەسایەتی تیایدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر بابەتی:( هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئیلحاد و ئامڕازەکانی ڕوبەڕوبونەوەی.)

چالاکییەکان
سیمنارێک بۆ زانکۆی سلێمانی

سیمنارێک بۆ زانکۆی سلێمانی

دوێنێ شەو بەرواری 25/4/2022 شەوی 25ی ڕەمەزان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەدەست پێشخەرییەکی ناوازەدا شەوێکی ئیمانی بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی ساز کرد بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دوو سیمنار پێشکەش کرا لەلایەن: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لەژێر ناونیشانی:( پەیامی ڕەمەزان) و دکتۆر بەختیار تاڵەبانی لەژێرناونیشانی: ( ئەگەر بگەڕێمەوە تەمەنی ئێوە چی ئەکەم؟)

چالاکییەکان
ڤیدیۆ کۆنفرانس

ڤیدیۆ کۆنفرانس

ئەمڕۆ پێنج شەممە 7- 4- 2022 لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراس ئینستیتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ئەکادیمیای باشاک شەهیر لە ئەستەنبوڵ کۆبونەوە ولە کۆبونەوەکەدا باسی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان هەردوو دامەزراوە کرا سەبارەت بە پرسە زانستی وپەروەردەییەکان . لەدانیشتنەکەدا هەر یەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاشم إسماعيل بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بختيار نجم الدين بەرپرسی بەشی کارگێڕی وەک ئینستتیوتی ژیار بەشداربوون و وەفدی بەرامبەریش پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د. عماد سەرۆکی ئەکادیمیا و د. أسعد شمسي ئەمینداری گشتی ئەکادیمیا وعصام عبد المولى بەرپرسی بەشی پڕۆگرامەکان .

چالاکییەکان
بەسەرکردنەوە

بەسەرکردنەوە

ئه مرو پينج شه ممه بەروارى (٣١/ ٣/ ٢٠٢٢) شانديكى فەرمى ئينستتيوتى ژيار بۆ پەروەرده و گەشەپێدانى مرۆيي كه پێکهاتبوو له پ. د خالد محمد صالح سەرۆكى ڕێكخراو و پ. د سليمان سليم به رپرسى لقى هەولێر، و پ. ى. د عثمان محمود ئالاني ئەندامى دەستەى كارگێڕى سه ردانى بەڕێوبەری ديوانى گشتى وەزارەتى پەروەرده بەڕێز: م. مريوان، و بەڕێوبەرایەتی فێركردنى پيشەیی م. دانا كرد و لە نزيكەوە قسە لەسەر كارى پێکەوەیى و هەماهەنگى لەکارو چالاکییەکاندا کرا. دواتر شاندەکە لەگەڵ ئەنجومەنی لقی هەولێر کۆبونەوە وقسەیان لەسەر کارو چالاکی و پرۆژەو پێشنیارەکانی ئەنجومەنی لق کرد وپاشان بەشداری کەرنەڤاڵی دووەمین خولی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزی دەزگای نوری حیکمەیان کرد و تێیدا سەرۆکی ڕێکخراو و تەیەکی پێشکەش کرد.

چالاکییەکان
  • More pages
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • More pages