سەردانیکەر: 406,846
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەروای 12\11\2022 بەشداری دیداری ساڵانەی سەنتەری زەهاویمان کرد لەژێر ناونیشانی: بەهاکان و ڕۆڵیان لە چاکسازی ژیاری مرۆییدا. زۆر سوپاس بۆ برایانی سەنتەری زەهاوی بۆ میوانداریان و دەسخۆشی بۆ هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامیان لە پێناو پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگەدا.
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 9\10\2022 سیمنارێک بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح ساز کرا لەژێر ناونیشانی:(چەند وێستگەیەک لە ئابوری ئیسلامی سەردەم) لەپارێزگای کەرکوک، زۆر سوپاس بۆ مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری لقی کەرکوک بۆ ڕێکخستنی سیمنارەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 5/10/2022 ئەنجومەنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 27/9/2022 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د.هاشم باجەلانی بەرپرسی گشتی پەیوەندییەکان و م.ئارام علی کریم بەرپرسی گشتی ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لە شاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد ولەنزیکەوە چاویان کەوت بە بەڕێز: بارزان أكرم مەنتک و کۆمەڵێک لەبەرپرسان و ئەندامانی فەرمانگەکە و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەسەر کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراو و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان کرد.
دوێنێ پێنجشەممە بەرواری 1/9/2022 شاندێکی دەستەی کارگێڕی بەسەرپەرشتی: بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و م.یاسین زەنگەنە بەرپرسی بەشی کارگێڕی سەردانی لقی شارەزووری ئینستتیوتی ژیاریان کردو لەنزیکەوە چاویان بەبەرپرس و ئەندامانی لق کەوت و بەدواداچوونیان بۆ کارو چالاکییەکان کردوو گوێیان لەپێشنیارو سەرنجی ئامادەبووان گرت
ئیسنتتیوتی ژیار خولێکی ناوازە و تایبەت بۆ سەرجەم ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و بەرپرسانی لق و دەستەکان دەکاتەوە. دوای ئەوەی ئینستتیوتی ژیار لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری 14/9/2022 پێشوازییان کرد لە زانا و پسپۆڕی عێراقی مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕتالێنتس و پسپۆڕ لە زانستی جۆرەکانی کەسێتی و هەروەها لە پەروەردەی خێزان و کاری بانگەوازیی، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینى و شەممە بەرواری 2022/09/17.15 ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی دوو خولی ناوازە و تایبەتی لە هۆڵی ئینستتیوتی ژیار لە بنکەى سەرەکى لە شارى سلێمانی بۆ بەرپرسانی ژیار لە سەرجەم شارەکانی کوردستان. جێی باسە هەردوو خولەکە لەلایەن مامۆستای نابراو پێشکەشکران و خولی یەکەم لە ژێر ناونیشانی (پێگەیاندنی سەرکردە و ڕۆڵی سەرکردە بە پێی پێوەری چوار جۆر زیرەکییەکە) پێشکەشکراو مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە درێژە باسی ئەو بوارەی بۆ بەشداربووان کرد و گرنگی و ڕۆڵی سەرکردەی بە شێوازی پراکتیزەیی بۆ ئامادەبووان باسکرد و پاشان ئامادەبووانیش بەچەندین پرس و پێشنیار خولەکەیان زیاتر دەڵەمەند کرد. هەروەها لە درێژەی چالاکی و پێشکەشکردنی خولەکاندا مامۆستا ئەلحەدیسی خولێکی دی تایبەت بە بواری خێزانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە ژێر ناونیشانی (چوار کلیل بۆ تێگەیشتن لە هاوبەشی ژیان)، ئەم خولەش دوو ڕۆژی خایاند و چەندین تەوەری گرنکی لە خۆگرتبوو سەبارەت بە بواری خێزان و چارەسەری گرفت و کێشە خێزانییەکان. شایانی باسە زیاتر لە 70 کەس لە هەردوو ڕەگەز بەشداری ئەم خولانەیان کرد و پاشان لە ڕۆژى شەممە و لە بەرواری 2022/09/17 کۆتایی بە خول و ڕاهێنانەکان هێنرا.
ڕۆژی پێنج شەممە 26 صفر 1444ڪۆچی 2022/09/22 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگی دەرچونی پۆلێك لە فێرخوازانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی خۆی سازکرد ، تیایدا بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار وتەیەکی پێشکەشکرد و هیوای بەردەوامی و بەخشینی ئەو زانستەی کرد کە فێرخوازان فێری بوون ، پاشان (د.خالید گەردی) بەرپرسی گشتی زانستی ئەکادیمیا وێڕای پیرۆزبایی بۆ فێرخوازان باسی لە گرنگیپێدانی تایبەتی ژیاری بۆ ئەم پەیمانگایانە و زانستی شەرعی کرد .
ئینستتیوتی ژیار پێشوازی دەکات لە زاناو پسپۆڕی عێراقی دکتۆر ڕەزا ئەلحدیثی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕنالێنتس. ڕۆژی چوارشەم بەرواری 14/9/2022 بەڕێز دکتۆر ڕەزا الحدیثی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕتالێنتس و پسپۆڕ لە زانستی جۆرەکانی کەسێتی و هەروەها لە پەروەردەی خێزان و کاری بانگەوازیی، سەردانی بنکەی سەرەکی ئینستتیوتی ژیاری کرد لە شاری سلێمانی و سەرەتا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن د.محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو حاجی ڕزگار محمد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی و م.یاسین زەنگەنەو د. بەختیار نجم الدین ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کراو دواتر لە بینای ئینستتیوتی ژیار لەلایەن دکتۆر خالد محمد سەرۆکی ئینستتیوتی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازی تایبەتی لێکراو لە دانیشتنێکدا وێڕای سوپاسی میوانی ڕێزدارو بەخێرهاتنی، گفتوگۆ کرا لەسەر زیاتر بەرەو پێشبردنی کاری پەروەردەیی و کاری بانگەوازی و گەشەپێدانی مرۆیی ئینستتیوتی ژیارو بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوو جەنابی دکتۆر ڕەزا ئەلحدیثی کۆمەڵێک خول و ڕاهێنانی پەروەردەیی و گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی بەرواری2/9/2022 لەبینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح و د.بەختیار تاڵەبانی بەرپرسی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار پێشوازیان کرد لەدەستەیەک لەگەنجانی دەستەی خەباتی سەربەلقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 3/9/2022 دانیشتنی ئاسایی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار لەبینای سەرەکی ئینستتیوت لەسلێمانی بەڕێوە چوو.
دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 10/8/2022 دەستەی سەرۆکایەتی ژیار لەگەڵ نوێنەرانی بەشی خوشکان لەسەرجەم لق و دەستەکان کۆبوونەوە.
دوێنێ بەرواری 23/8/2022 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و هەریەک لەبەڕێزان د.بەختیار نەجمەدین و د.صباح رسول و د.حمزە خلیفە، سەردانی لقی چەمچەماڵ و دەستەی تەکیەیان کرد لەمیانەی سەردانەکەدا بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید سیمنارێکی بۆ بەشی خوشکان پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئافرەتان لەهەستانەوەی کۆمەڵگەدا). ودواتر دەستەی تەکیەیان بەسەرکردەوەو لەگەڵ ئەدامانی دەستەی تەکیە کۆبونەوە ودواتر هەر لەچەمچەماڵ سیمینارێکیان بۆ بەشی گەنجان و بەشێک لەدانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵ پێشکەش کرد لەژێرناونیشانی: (هیممەت بەرزی).