جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی

جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی
شەوی یەکشەم بەرواری 11/12/2022 لە هۆڵی سەرەکی لقی سلێمانی، ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی(جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی) بۆ هەر یەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید محمد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار کە بابەتێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی لەجێندەرەوە بەرەو هاوڕەگەزبازی و پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی کە بابەتێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی لە جێندەرەوە بەرەو پیدۆفیلیا، و دکتۆر موسەننا ئەمین کە بابەتێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە یەکسانییەوە بەرەو جێندەر. .


























