سەردانیکەر: 334,396
لەڕۆژەکانی (٢٨-٣١-٥- ٢٠١٨) شاندێکی باڵای دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیاربۆ پەروەردە وگەشەپێدانی مرۆیی سەرجەم لق ودەستەکانی ڕێکخراویان بەسەر کردەوە لە سلێمانی وهەولێر وهەڵەبجە ودەڤەری ڕاپەڕین وگەرمیان وخورماڵ وچەمچەماڵ وکۆیە. مەبەستی سەردانەکەیش جگە لە دەستخۆشی وبەرزنرخاندنی هەوڵ وماندوو بونی بەرپرسی وئەندامانی لقەکان لەچەند ساڵی ڕابوردودا، ڕونکردنەوەی هیڵە گشتیەکانی کاری ڕێکخراو و داڕشتنی پلان وپڕۆژەی گونجاو بوو بۆ دوو ساڵی داهاتوو .
ڕۆژی شەممە بەرواری 2021/09/25 بەشی بانگەوازی (ئینستتیوتی ژیار) و (ڕێکخراوی تاج العارفین) لە هەڵەبجە هەستان بە ئەنجامدانی خێوەتگەی (بونیادی کەسێتی) بۆ ئاستی ئامادەیی و زانکۆ و پەیمانگاکان. سەرەتای خێوەتگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەندازیار ئامانج کەمال دەستیپێکرد و پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن: (م. موحسین ساڵح) وەك بەڕێوبەری خێوەتگە و بەرپرسی بەشی بانگەوازی لقی هەڵەبجە ئینستتیوتی ژیار پێشکەش کرا. لە خێوەتگەکەدا چوار بابەت پێشکەشکرا ڪە بریتی بوون لە: 1- (فیقهی فەرمان بە چاکە و ڕێگری لە خراپە) لەلایەن: (پ. خالید موحەممەد ساڵح). 2- (فیقهی موازەنات) لەلایەن: (د. عەبدولدائم هەورامانی). 3- (فیقهی ڕاجیایی _ الإختلاف) لەلایەن: (پ.ی.د. بەختیار نەجمەدین). 4- (فیقهی مەقاصد) لەلایەن: (پ.ی.د. هاشم عومەر). لە کۆتایی خێوەتگەکەدا سوپاس و پێ‌زانین بەسەر وانەبێژان و بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢١/٠٩/٠٤ لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی اڵای خوشکانی ئینستتیوتی ژیار بە سەرپەرشتی بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکی ڕێکخراو وبە ئامادەبوونی بەڕێز: پ.ی.د. کامیل شارباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی کاری ڕێکخراوەیی وڕۆڵی ئافرەتان لەم سەردەمەدا و بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی کوردییدا کرا و جەخت کرایەوە لە سەر زیاتر چالاکبوونی خوشکان لە لق و دەستەکانی ئینستتیوتی ژیار لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢١/٠٩/١٨ پانێڵی (بەرەو کاراکردنی ڕۆڵی بانگخوازان لە ناو کۆمەڵگەدا) لە ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو. بەبەشداری بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سیمینارێکی بە ناونیشانی "ئاڵنگارییەکانی بانگەوازی لە سەردەمی جیهانگیریی دا" پێشکەشکرد. بەڕێز د. حەمزە خەلیفە رەشید سیمیناری "هونەری چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان"ی بۆ بانگخوازان پێشکەش کرد.
لە ژێر دروشمى ژیار و هیواکانى دواڕۆژ، ئینستتیوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى خێوەتگەى (هیواکانى ژیار)ى لە ڕۆژانى شەممە و یەکشەممە 2021/08/22.21 سازکرد. خێوەتگەکە تایبەت بوو بە گەنجان و لاوانى ئینستتیوتى ژیار و، لە هەموو لق و دەستەکانەوە ئەندامانى ئینستتیوتى ژیار تیایدا بەشداربوون. لە خێوەتگەکەدا چەندین سیمینار پێشکەشکرا و چەند دانیشتن و گفتووگۆى کراوە سازکرا بۆ گوێگرتن و ڕاگۆڕینەوە لە مەڕ بابەتە هەنوکەییەکانى تایبەت بە بانگەواز و پەروەردە و پرسى گەنجان، هەروەها فیقهەکانى واقیع و ڕاجیایى و فەرمان بە چاکە و ڕێگری‌کردن لە خراپە و، چەندین باسى تر. شایەنى باسە 60 گەنج بەشدارى لە خێوەتگەکە کرد و بڕوانامەى بەشداربوونیان پێبەخشرا، جێى ئاماژەیە گەنجان خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى لە سەرکەوتنى خێوەتگەکە و بە خێوەتگەیەکى سەرکەوتوو ستایشیان کرد و سوپاسى دەستەى سەرپەرشتیارى خێوەتگەکەیان کرد و هیواى بەردەوامى و کۆڵنەدانیان خواست لە سازکردنى ئەم جۆرە خێوەتگەیە. بەندەش لە خێوەتگەکەدا سیمینارێکم بە ناونیشانى (فیقهى واقیع) پێشکەشکرد.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 2019/4/20 پارێزگای هەڵەبجەی شەهید سیمیناری (نەیارانی سوننەت لەبەرگی قورئانیبووندا) زۆر سوپاس بۆ ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان إن شا‌ء الله لەداهاتوویەکی نزیکدا دەقی سیمینارەکە لێرەوە بڵاو دەکەینەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە 2/ 1/ 2019 لە میانەی بەشداریکردنمان لە بەخشینی بڕوانامە بە دەرچوانی یەکەمین خولی ئەکادیمیای پێگەیاندنی بانگخوازان لەئینستتیوتی ژیار لقی گەرمیان. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم ئەندامانی ماندوونەناسی لقی گەرمیان سوپاس بۆ سەرجەم مامۆستا بەڕێزەکانی خولەکە پیرۆزبێت لە خوێندکارە بەڕێزەکان.
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری (٩-١٢-٢٠١٩) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی ڕانییە لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار لەخزمەت برایانی لق و مامۆستایانی بەڕێزی دەڤەرەکە سیمینارێکمان لەسەر (مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییان لە جێبەجێکردنی یاسای باری کەسێتیدا) پێشکەش کرد.
زانكۆی هەڵەبجە ۆرك شۆپی قەیرانی بەهاكان ساز دەكات: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2020/1/8كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان /زانكۆی هەڵەبجە ۆرك شۆپێكی سازدا . كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە ۆرك شۆپێكی بەناونیشانی ( قەیرانی بەهاكان ) ساز كرد بۆ هەریەك لە بەڕێزان : پ.د. خالدمحمدصالح/ بەناونیشانی ( قەیرانی پەیامداران)زانكۆی سلێمانی. پ.ی.د. ناصیح كریم عبداللە/ بەناونیشانی( كاریگەری بەهاكان لەناوەندی ئەكادیمی ) زانكۆی هەڵەبجە . پ.ی.د. هاشم عمرأحمد/ بەناونیشانی ( ڕۆڵی كەتوارلەگەشەپێدانوپوكانەوەیبەهاكاندا ) زانكۆی هەڵەبجە .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/1/27 له شاری كۆیه ۆركشۆپێك به هاوبه‌شی له‌نێوان ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆی كۆیه/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئایین له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه به‌ڕێوه‌چوو. ۆركشۆپهكه به‌ناونیشانی (هه‌ندێك له چه‌مكه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان - خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكار له نێوان هزری ئایینی و ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتگه‌رایی)ی‌دا بوو، هه‌وره‌ها دوو پانێڵی تێدا پێشكه‌شكرا. سه‌ره‌تا وته‌ی زانكۆی كۆیه له‌لایه‌ن به‌ڕێز: (پ.ی د. حه‌یده‌ر له‌شكری) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆوه پێشه‌كشراو ئاماژه‌ی به گرنگی بابه‌ته‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی و گه‌یاندنی په‌یامه زانستیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ۆركشۆپه‌كه‌ی خواست. پاشان به‌ڕێز: پ.ی د. هێمن عه‌زیز ئیبراهیم وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئایینی زانكۆی كۆیه‌ی پێشكه‌شكرد. هه‌وره‌ها به‌ڕێز: پ.ی د. هاشم ئیسماعیل ئیبراهیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار وته‌ی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خوێنده‌وه. پانێڵی یه‌كه‌م: كاتژمێر (10 تا 11:30) خوله‌كی خایاند و به‌ڕێز پ.ی د. هێمن عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری بوو ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی تێدا پێشكه‌شكرا: بابه‌تی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه بۆ پرسی یه‌كسانی له ده‌قه‌كانی یاسای باری كه‌سێتیدا) له‌لایه‌ن: پڕۆفیسۆر دكتۆر خالید محمد صاڵح. هه‌روه‌ها بابه‌تی دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ) له‌لایه‌ن: م. هه‌وار سه‌مه‌ده‌وه پێشكه‌شكران. هه‌روه‌ها پانێڵی دووه‌م له (11:45 تا 01:15)ی خایاند و به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵه‌كه د. سه‌باح ره‌سول محه‌مه‌د بوو ئه‌م دوو بابه‌ته‌ی تێدا پێشكه‌شكرا: بابه‌تی یه‌كه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ربوونی خێزان) له‌لایه‌ن: پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال محه‌مه‌د فه‌قێ. هه‌روه‌ها بابه‌تی دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: (چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه خێزانییه‌كان) دكتۆر شێرزاد عبدالوهابهوه پێشكه‌شكران. شایانی باسه دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی پانێڵه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخه‌ری ناوبراوه‌وه ڕێزلێنان به‌خشرا به به‌شداربووان. جێگای ئاماژه‌یه وۆركشوپه‌كه نزیكه‌ی 5 كاتژمێری خایاند‌و له (9:30) خوله‌كی به‌یانیه‌وه تا (01:15) خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو.https://zhyar.org/Topic_4572_1 ئینستتیوتی ژیار
ئەمرۆ بەرواری 2/8/2021 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوت و بە یاوەری هەر یەک لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر سلێمان سەلیم غەزالی بەرپرسی لقی هەولێر ودکتۆر کامل عزیز عبدالله بەرپرسی لقی سلێمانی و دکتۆر عوسمان محمود سعیدالله، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و مامۆستا ئامانج ئەندامی لقی هەولێر سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد‌و لە نزیکەوە چاویان بە بەڕێز: بەرزان ئەکرەم مەنتک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کەوت وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بەڕێزیان لە دەست بەکاربوونیان لەو پۆستە گفتوگۆیان سەبارەت بە کار‌و چالاکییەکانی ڕێکخراوو کۆی کار‌و بارەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وشێوازی هەماهەنگی کردن لەنێوان ڕێکخراوو فەرمانگە کرد،شایەنی باسە دنیشتنەکەکاتژمێریکی خایاند.