کردنەوەی دەستەی ئینسستیوتی ژیاری شەقڵاوە

کردنەوەی دەستەی ئینسستیوتی ژیاری شەقڵاوە
لە ئاھەنگێکی ناوازەدا دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار کرایەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٠٣/٣٠ لە ئاھەنگێکدا بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای شەقڵاوە و بەرپرسی لقی ھەولێری ئینستتیوتی ژیار و شاندی یاوەری و دامودەزگا حزبی و حکومیەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکانی شەقڵاوە، دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار بە فەرمی ڕاگەیەندرا.



