ڤیدیۆ کۆنفرانس

ڤیدیۆ کۆنفرانس
ئەمڕۆ پێنج شەممە 7- 4- 2022 لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراس ئینستیتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ ئەکادیمیای باشاک شەهیر لە ئەستەنبوڵ کۆبونەوە ولە کۆبونەوەکەدا باسی هەماهەنگی و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان هەردوو دامەزراوە کرا سەبارەت بە پرسە زانستی وپەروەردەییەکان . لەدانیشتنەکەدا هەر یەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاشم إسماعيل بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بختيار نجم الدين بەرپرسی بەشی کارگێڕی وەک ئینستتیوتی ژیار بەشداربوون و وەفدی بەرامبەریش پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د. عماد سەرۆکی ئەکادیمیا و د. أسعد شمسي ئەمینداری گشتی ئەکادیمیا وعصام عبد المولى بەرپرسی بەشی پڕۆگرامەکان .


