سیمنارێک بۆ زانکۆی سلێمانی

سیمنارێک بۆ زانکۆی سلێمانی
دوێنێ شەو بەرواری 25/4/2022 شەوی 25ی ڕەمەزان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەدەست پێشخەرییەکی ناوازەدا شەوێکی ئیمانی بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی ساز کرد بەئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و کۆمەڵێکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دوو سیمنار پێشکەش کرا لەلایەن: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لەژێر ناونیشانی:( پەیامی ڕەمەزان) و دکتۆر بەختیار تاڵەبانی لەژێرناونیشانی: ( ئەگەر بگەڕێمەوە تەمەنی ئێوە چی ئەکەم؟)


