سەردانیکەر: 348,595
دوێنێ بەرواری (۱۲-٣-٢٠٢٢) چوارەم سیمیناری زنجیرەباسی (فیقهەکانی شەریعەت ودونیای عیرفان) لە بینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوە چوو، سیمیناری ئەم جارە دەربارەی (فقه الموازنات) بوو.
دوێنێ بەرواری 12-3-2022 دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار لەشاری کەلار کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و لەهەمان ڕۆژیش دەستەی ڕزگاری سەر بە لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیاری بەفەرمی کردەوە.
لەچالاکییەکی تایبەتدا لقی ژیار لە وڵاتی بەریتانیا بەهەماهەنگی لە گەڵ کۆڕبەندی بانگخوازانی کورد لە بەریتانیا خولێکی تایبەتیان بە بابەتەکانی: (تەڵاق, خولع, جیابوونەوەی یاسایی). ڕێکخست بۆ زیاتر لە (30) کەسایەتی لە مامۆستایان و بانگخوازانی کورد لە بەریتانیا و ئەلمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا. و خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند وانەکانی خولەکە لەلایەن: (پرۆفیسۆر خالید محەمەد ساڵح) ەوە پێشکەش کران.
شەوی ٢٠٢٢/٠٢/١٩ لە لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار یەکەم شەوی خولی (فیقهەکانی شەریعەت و دونیای عیرفان) کە زیاد لە 250 کەس ئامادەی بوون بەڕێوەچوو، خولەکە بەردەوامی هەیە و هەموو شەوانی شەممە لەسەر یەکشەممە بۆ ماوەی دوو مانگ بەڕێوەدەچێت.
ئەمشەو بەرواری 26/2/2022 بەردەوامی زنجیرە باسی فیقهەکانی شەریعەت و دونیای عیرفان لەئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری 2022/2/20 شاندێکی باڵای دەزگای خانەی بەیان سەردانی بنکەی سەرەکی ئینستتیوتی ژیاریان کرد ولە دانیشتنێکی دۆستانەدا کە نزیکەی پێنج کاژێری خایاند قسە لەسەر هەماهەنگی وکاری پێکەوەیی کرا.
دوێنێ هەینى 2022/02/18 ئاهەنگى کۆتاییهاتنى وەرزی ساڵی خویندنی 2020-2021ى پەیمانگەى پێگەیاندنى بانگخوازان/ ئۆنلاین بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشى پەروەردە و کاروبارى زانستى ئینستتیوتى ژیارەوە بەڕێوەدەبرێت. ئاهەنگەکە بە بەشدارى چەندین بانگخواز و مامۆستاى زانکۆ، هەروەها بە ئامادەبوونى قوتابیانى بەشداربووى پەیمانگەکە کە لە سەرجەم کوردستانەوە هاتبوون بەڕێوەچوو.
لە بەرواری26/1/2022 ڕۆژی چوارشەممەلەبینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار لە سلێمانی پێشوازیمان کرد لە هەردوو ڕێکخراوی خانەی بەیان و گزنگی شارەزوور لەدانیشتنەکاندا باس لەپەیوەندی وەهەماهەنگی کاری ڕێکخراوەیی کرا.
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2021/12/26 کۆتا دانیشتنی ئاسایی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار بۆ ساڵی 2021 لەسلێمانی.
ڕۆژی شەممە بەرواری 25/12/2021 بەشداریمان کرد بە سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (گەنج و پیرۆزی پەیامداری) لە خێوەتگەی: (گەنج و پلەی بەرزی بانگخوازی). کە تایبەت بەخوشکان سازکرا بوو لە لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار.
لە بەروارى 2021/12/08 ئاهەنگى خولى پێشەنگەکان لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونى بەڕێزان: پ. د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، پ.ى.د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانى و، هەروەها ئەندامانى دەستەى کارگێڕى بەڕێزان: پ.ى.د. عوسمان ئالانى و، پ.ى.د. بەختیار نەجمەدین و، د. سەباح شارستێنى، بەڕێوەچوو. شایەنى باسە خولەکە لە 2021/03/31 تاوەکو 2021/11/24 بەردەوام بوو. بەشداربووانى خولەکە ژمارەیان 25 خوێندکار بوو، لەلایەن مامۆستایانى شارەزا و بە ئەزموونەوە وانەکان دەووترایەوە و بە گشتیى خولەکە سەرکەوتوو بوو.
ڕۆژی هەینی بەرواری 3/12/2021 سیمینارێکمان پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی: (.ڕێسا فقهییەکان بۆ کارە پزیشکییەکان). کە لە هۆڵی ناوەندی کوردوستان بۆ ئیعجازی قورئان و سوننەت سازکرابوو بۆ خوێندکارانی کۆلێژەکانی پزیشکی و پەرستاری