سەردانیکەر: 334,393
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥-١٢-٢٠١٩ لەژێر دروشمی داهێنان و نوێبوونەوە دووەمین کۆنفرانسی ئینستتۆتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشهممه بەرواری (2021/11/25) پ. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و شاندێکى یاوەرى، لە شارى سلێمانى و لە بنکەى سەرەکى ئینستتیوتى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى، پێشوازیان کرد له دهستهیهك له ئهندامانی دامهزرێنهری ڕێكخراوی (مركز میثاق للحوار والتنمیة) کە له شاری بهغدادهوه سەردانى ئینستتیوتى ژیاریان کرد، بە مەبەستى سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایى لە کاروبارى ڕێکخراوەیى لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و ئینستتیوتى ژیار بە تایبەتى. شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (حسنین غازي السامرائي - طارق خلف العیساوي - فاضل عواد عبدالله). شایەنى باسە هەریەک لە بەڕێزان: پ.ى.د. عوسمان ئالانیى و پ.ى.د. بەختیار نەجمەدین و د. سەباح شارستێنى ئەندامى دەستەی کارگێڕی شاندى ئینستتیوتى ژیار بوون.
لە بەرواری 20/11/2021شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوو لەهەر یەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوو د.هاشم ئیسماعیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراو و پرۆفیسۆر.سلێمان سەلیم بەرپرسی لقی هەولێرو د.نەوشیروان ئەحمد بەرپرسی قوتابخانەکانی لقی چەمچەماڵ لەشاری هەولێر سەردانی هەریەک لە ڕێکخراوی دەستی هاوکاریان کردو لەلایەن زۆر بەڕێز حاجی ئیدریس ئاکرەیی و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ڕێکخراو پێشوازیان لێکراو دواتریش شاندی ناوبراو سەردانی ڕێکخراوی چرای ڕووناکیان کردو لەلایەن هەر یەک لەبەڕێزان مامۆستا نادر کانی کوردەیی و دکتۆر ئیدریس کاریتانی و د.فاضل پێشوازیان لێکراو لەمیانەی سەردانەکاندا قسە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوەکان و کارو چالاکییەکان کرا.
لە بەرواری 19/11/2021 لەمیانەی بەشداریکردنمان لە ڤیستڤاڵی بارانی ڕەحمەت کەلەلایەن ئینستتیوتی ژیار و گرووپی بێخود سازکرابوو.
لەبەرواری2021/10/23 شاندێکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان/ نوسینگەى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەڕێز: د. سەید ئەحمەد پێنجوێنى و بە یاوەرى د. عومەر و د. دلێر و م. عەلى سەردانى بنکەى سەرەکى ئینستتیوتى ژیاریان کرد و لەلایەن بەڕێزان: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و پ.ى.د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانى و د. عوسمان ئالانى ئەندامى دەستەى کارگێڕى ئینستتیوتى ژیار پێشوازیان لێ کرا. مەبەستى سەردانەکە بۆ زیاتر لەیەک تێگەیشتن و کارى پێکەوەیى و هەماهەنگى زیاتر بوو، ھەروەھا چەندین بابەتى دیکەى پێویست باس و خواسى لەسەر کرا.
لەچەند ڕۆژی ڕابوردودا شاندێکی ڕێکخراوی سەرپەرشتیاری قوتابخانە شەرعیەکانی شاری دیاربکر....لەباکوری کوردستان ، کەپێک هاتبون لەسەرۆکی ڕێکخراوی زانایانی قوتابخانە شەرعیەکان د.محمد الطیب و .مهدی اللیجوی مامۆستای پەیمانگای صوففە لە دیاربکر سەردانی ئینستتیوتی ژیاریان کرد و لە لایەن بەرپرسی ئینستتیوت وهەندێک لەئەندامانی دەستەی کارگێڕیەوە پێشوازیان لێکراو لەسەردانەکەیاندا لقی سلێمانی وهەولێر وهەڵەبجەیان بەسەر کردەوە وسەردانی مۆنۆمێنی هەڵەبجە وهەندێک لەقوتابخانە شەرعییەکانی کوردستانیان کرد وسەردانەکەی بەڕێزیان چوار ڕۆژی خایاند.
سوپاس بۆ خوای گەورە ڕۆژیچوارشەممە بەرواری ٢٠١٨/١١/٧ دوو سیمینارمان سازدا لەکۆلێجی یاسا وئینستتیوتی ژیار لەسەر بابەتەکانی (ڕێکارە شەرعی و یاساییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریی سەرکەوتو) و (شێواز وڕێساکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی). سوپاس بۆ سەرجەم مامۆستا وخوێندکارە بەڕێزەکان بەو هیوایەی توانیبێتمان سودێکیان پێ بگەیەنین.
رؤژی شەممە بەرواری ٢٠١٨/١١/١٧ لەلقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید کۆتاییمان بەخولی (وەرزی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان) هێنا وکۆتا سیمینارمان لەسەر بابەتی (پرسی خێزان لەڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکاندا) پێشکەش کرد، وبڕوانامەی بەشداربوونمان بەسەر مامۆستایان وخوێندکارە سەرکەوتووەکاندا پێشکەش کرد. بەناوی خۆم دەستەی کارگێڕی ژیارەوە دەستخۆشی لەلقی هەڵەبجەی ژیار دەکەم وپیرۆزبایی لەگشت خوێندکارە بەڕێزەکان دەکەم وسوپاس بۆ مامۆستا دڵسۆزەکانیان.
لەبەرواری سێ شەممە ڕۆژی ٢٠١٨/١١/٢٧ز لە شارۆچکەی چوارقوڕنە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی فیدڕاسیۆنی هاوکاران ئەنجامدرا. لە میانەی کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی ڕێکخراوەیی و پەروەردەیی و بانگخوازی و ڕۆشنبیری تاوتوێ کرا و پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراو و دەزگاکاندا کرا. لەو بارەوە چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست دەرکرا بە مەبەستی تۆکمەکردنی کار و چالاکی ڕێکخراوەکانی نێو فیدڕاسیۆن. ئەمەو لە لایەن دەستەوە بەڕێز دکتۆر ئیدریس کاریتانی هەڵبژێردرا بە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و مامۆستا یاسین ئەحمەد زەنگەنە بە بەرپرسی ئیدارە و مامۆستا جمال ئەشڕەف قارەمانی بە بڕیاردەری دەستە.... پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەجەنابی کاک دکتۆر ئیدریس ومامۆستا جەمال ومامۆستا یاسین دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بەڕێزان وەک دەزانن ئێمە بۆ ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامین ولەو پێناوەیشدا ئەوەی لەتواناماندا بێت کەمتەرخەمیمان نەکردوە بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ناوچەکە وگۆڕانکاریە خێرا وهەمەلایەنەکانی دەستکەوتەکانمان لەو پێناوەدا بەراورد بەکات وکارەکانمان شایەنی باس نین، بەڵام ئێمە تا ئێستایش بێ هیوا نین لەدڵسۆزی وخەمخۆری برایانمان لە لايەنە ئیسلامیيەکان بەتایبەتی کەسی یەکەمی هەر سێ لایەن ولە ئێستایشدا هەوڵێکی جدیمان داوە بۆ کارا کردنی پڕۆژەکە ویاداشتێکمان ڕادەستی هەر سێ لایەن کردوە وماوەی مانگێکمان دیاری کردوە کەوەڵامی داواکاریەکانمان بدەنەوە وگومانی باشیشمان بەدڵسۆزی وخەمخۆریان هەیە وإن شاء الله وەڵامەکانیان دڵخۆشکەر وهیوا بەخش دەبێت بۆ هەموو لایەک. لیژنەی هاریکاری ئیسلامی 2018/2/7
لەژێر دروشمی (بەبانگەواز وپەروەردە ژیارمان بونیاد دەنێین) بەرواری ١٥/شەعبان/ ١٤٣٩ بەرامبەر ٢٠١٨/٥/١ ئینستتیوتی ژیار بەئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراو وجێگرەکەی وسەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ودەستەی گشتی وبەرپرس وئەندامانی لقەکان یەکەمین کۆنفرانسی نێوخۆیی خۆی ئەنجامدا وتێیدا پەیکەری ڕێکخراو سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بۆ کرا، وسەرۆک وجێگر وبەرپسی بەشەکان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە دیاری کران. من بەناوی خۆم سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێوە سوپاس وڕێزی بێ سنورمان بۆ یەکە بەیەکەی ئەندامانی ئینسستتیوت هەیە کە ماندونەناسانە هەوڵی بەردەوامیان داوە تا ژیار بگەیەننە ئەم ڕۆژە وئەم قۆناغە خوای گەورە بەرەکەت بخاتە نیەت وتەمەن وکاری هەموو لایەکەوە.