سەردانیکەر: 595,044
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو شاندی باڵای ژیار کە پێکهاتووە لەبەڕێزان: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و دکتۆر شێرزاد عبد الوهاب و دکتۆر موحەممەد سینەمۆکی جێگرانی سەرۆک و دکتۆر سەنگەر عەلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ژیار لە ئەستەنبوڵ، لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا و لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە خولی گەشەپێدانی سەرچاوە داراییەکان سەردانی چەندین ناوەندی زانستی و ئەكادیمی و ئاینی و كەسایەتیان كرد لە شاری ئەستەنبوڵ لەوانە: 1.ڕابیتەی وتاربێژان و بانگخوازانی عێراق و لە لایەن بەڕێز د. سەعید لافی سەرۆکی رابیتەکەوە پێشوازیان لێكرا. 2.ئەكادیمیای باشاك شهیر بۆ زانستە ئیسلامیەكان و لە لایەن بەڕێزان د. عمادالدین سەرۆكی ئەكادیمیا، د. ئەسعەد شەمسی ئەمینداری گشتی ئەكادیمیا، د. ئەحمەد سوان ڕاگری كۆلێژی ئاداب و زانستە مرۆییەكان و بەڕێز عبدالله ئەسلان بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەکادیمیا پێشوازیان لێكرا. 3.دامەزراوەی وەقفی مەعاریف و لەلایەن بەڕێز د. ئەحمەد زەكی، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیای وەقفی مەعاریف پێشوازیان لێكرا. 4.مونتەدای ئەفریقیا و ئاسیا بۆ هاوكاری و گەشەپێدان و لە لایەن عەلی كورت، سەرۆكی پێشوی دەزگا پێشوازیان لێكرا. 5.هەر لە میانەی سەردانەكان چاویان كەوت بە بەڕێز دكتۆ. عصام الدین بەشیر، وەزیری پێشوی ئەوقاف وبانگخواز و كەسایەتی ناوداری وڵاتی سودان. وچالاکی و سەردانەکانی شاندەکە بەردەوامی هەیە.
دوێنێ چوارشەممە بەرواری 24/5/2023 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و هەریەک لە بەڕێزان: د.کامیل شارباژێڕیی و، م. عەدنان نوری ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی و، کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێزان: م.عبدالرحمن محمد عارف، م. فەرهاد ئیبراهیم، ئەمیرە خانیان کرد بە مەبەستی هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەیان.
دوێنێ شەو بەرواری 10/5/2023 ئینستتیوتی ژیار / لقی سلێمانی پانێڵی (دیدێك بۆ واقعی ڕەوەندی كورد لە هەندەران) بۆ دەستەیەک لە بانگخوازانی لقی ژیار لە بەریتانیا ساز کرد. بەشداربووان و تەوەرەکان: تەوەری یەکەم: پرسى خێزانى | م. کاروان دارتاش تەوەری دووەم: پرسى پەروەردە | م. ئەبووبەکر عەبدول تەوەری سێیەم: پرسى خوێندن | د. عومەر عەلی تەوەری چوارەم: پرسى ناسنامە | م. موحەممەدى گڵاسگۆ بەڕێوەچوو
ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی چوارەم خێوەتگەی هیواکانی ژیار بەڕێوە چوو تیایدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵیح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار سیمنارێکی پێشکەش کرد
كۆنفرانسی حهوتهمینی ئینستتیوتی ژیار له سلێمانی دهستی پێكرد. ئهمرۆ دووشەممە 11ی شهوالی 1444ی كۆچی بهرامبهر به 1 / 5 / 2023 میلادی له شاری سلێمانی و له بنكهی سهرهكی ژیار به بهشداری 283 ئهندام لهسهرجهم شارو شارۆچكهكانی كوردستان كۆنفرانسی حهوتهمی ژیار بەڕێوەچوو.
دوێنێ ڕۆژی دووشەممە بەرواری 20/3/2023 شاندێکی باڵای ئینستتوتی ژیار دەستەی خورماڵی بەسەرکردەوە ،تیایدا سەردانی خانەوادەی مەلا ئەحمدی کوێخا ڕەحیمیان کردوو لەنزیکەوە سوپاسیان کردن لەپای هاوکاری و هاوخەمی بەردەوامیان بۆ پڕۆژەکانی ژیار .
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ئینستتیوتی ژیار پێشوازی لە کۆمەڵێک پارێزەرو یاساناس کرد بەمەستی ڕاوێژکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئیسلام لەدەستوری عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشوازی لە دەستەیەک لە مامۆستایان کرد بەمەستی کردنەوەی دەستەی ژیار لەسەید سادق و بەم زوانە دەستەی ژیار سەید سادق دەکرێتەوە. #پڕۆفیسۆر_خالید #ڕەمەزان١٤٤٤
ھاوکارییەکانی ژیار گەشتە کوردستانی باکور - تورکیا. ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤/٣/٢٠٢٣ بە سەردانێکی مەیدانی بەڕێز م. کاروان دارتاش نوێنەری ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا بە هاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی چەند مزگەوتێك و جێگری سەرۆکی شارەوانی شارەکەو بەیاوەری چەند کارمەندێکی ئەوقاف، ھاوکاری و خزمەتەکانیان گەیاندە شارۆچکەی کیرخانی نزیک شاری ئەنتاکیا کە بریتی بوو لە دابەشکردنی بڕێکی دیاریکراو لە پارە بۆ هەر خێزانێك. دواتر دابەشکردنی پێداویستییەکان گەشتە کەمپی ئاوارەکان و لە دەرگای چادرەکانەوە لێقەوماوەنی زەمین لەرزەکە سوودمەند بوون. * سوپاس بۆ خێرخوازان. * سوپاس بۆ کوردانی بەریتانیا. * خوای گەورە پاداشتی ھەموان بداتەوە. بەیارمەتی خودا بەردەوام دەبین لە خزمەت و ھاوکاری زیاتر لە ڕۆژانی داھاتوو. ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا.