سەردانیکەر: 408,694
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 12/2/2022 بەبۆنەی هەفتەی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی - لقی هەولێر هەستا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی: خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا بۆ بەڕێزان: د. موســـــــەنا ئەمیــن (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفی فێمینیستیدا) پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی (بەئاساییکردنی پلانی جێندەری) پ.د.خـاليـــد محمد صالـح (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفەی جێندەریدا)
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەروای 12\11\2022 بەشداری دیداری ساڵانەی سەنتەری زەهاویمان کرد لەژێر ناونیشانی: بەهاکان و ڕۆڵیان لە چاکسازی ژیاری مرۆییدا. زۆر سوپاس بۆ برایانی سەنتەری زەهاوی بۆ میوانداریان و دەسخۆشی بۆ هەوڵ و ماندوبوونی بەردەوامیان لە پێناو پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگەدا.
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 9\10\2022 سیمنارێک بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح ساز کرا لەژێر ناونیشانی:(چەند وێستگەیەک لە ئابوری ئیسلامی سەردەم) لەپارێزگای کەرکوک، زۆر سوپاس بۆ مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری لقی کەرکوک بۆ ڕێکخستنی سیمنارەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 5/10/2022 ئەنجومەنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 27/9/2022 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و د.هاشم باجەلانی بەرپرسی گشتی پەیوەندییەکان و م.ئارام علی کریم بەرپرسی گشتی ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لە شاری هەولێر سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کرد ولەنزیکەوە چاویان کەوت بە بەڕێز: بارزان أكرم مەنتک و کۆمەڵێک لەبەرپرسان و ئەندامانی فەرمانگەکە و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەسەر کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراو و فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان کرد.
دوێنێ پێنجشەممە بەرواری 1/9/2022 شاندێکی دەستەی کارگێڕی بەسەرپەرشتی: بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و م.یاسین زەنگەنە بەرپرسی بەشی کارگێڕی سەردانی لقی شارەزووری ئینستتیوتی ژیاریان کردو لەنزیکەوە چاویان بەبەرپرس و ئەندامانی لق کەوت و بەدواداچوونیان بۆ کارو چالاکییەکان کردوو گوێیان لەپێشنیارو سەرنجی ئامادەبووان گرت
ئیسنتتیوتی ژیار خولێکی ناوازە و تایبەت بۆ سەرجەم ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و بەرپرسانی لق و دەستەکان دەکاتەوە. دوای ئەوەی ئینستتیوتی ژیار لە ڕۆژی چوارشەم بەرواری 14/9/2022 پێشوازییان کرد لە زانا و پسپۆڕی عێراقی مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕتالێنتس و پسپۆڕ لە زانستی جۆرەکانی کەسێتی و هەروەها لە پەروەردەی خێزان و کاری بانگەوازیی، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینى و شەممە بەرواری 2022/09/17.15 ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی دوو خولی ناوازە و تایبەتی لە هۆڵی ئینستتیوتی ژیار لە بنکەى سەرەکى لە شارى سلێمانی بۆ بەرپرسانی ژیار لە سەرجەم شارەکانی کوردستان. جێی باسە هەردوو خولەکە لەلایەن مامۆستای نابراو پێشکەشکران و خولی یەکەم لە ژێر ناونیشانی (پێگەیاندنی سەرکردە و ڕۆڵی سەرکردە بە پێی پێوەری چوار جۆر زیرەکییەکە) پێشکەشکراو مامۆستا ڕەزا ئەلحەدیسیی لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە درێژە باسی ئەو بوارەی بۆ بەشداربووان کرد و گرنگی و ڕۆڵی سەرکردەی بە شێوازی پراکتیزەیی بۆ ئامادەبووان باسکرد و پاشان ئامادەبووانیش بەچەندین پرس و پێشنیار خولەکەیان زیاتر دەڵەمەند کرد. هەروەها لە درێژەی چالاکی و پێشکەشکردنی خولەکاندا مامۆستا ئەلحەدیسی خولێکی دی تایبەت بە بواری خێزانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە ژێر ناونیشانی (چوار کلیل بۆ تێگەیشتن لە هاوبەشی ژیان)، ئەم خولەش دوو ڕۆژی خایاند و چەندین تەوەری گرنکی لە خۆگرتبوو سەبارەت بە بواری خێزان و چارەسەری گرفت و کێشە خێزانییەکان. شایانی باسە زیاتر لە 70 کەس لە هەردوو ڕەگەز بەشداری ئەم خولانەیان کرد و پاشان لە ڕۆژى شەممە و لە بەرواری 2022/09/17 کۆتایی بە خول و ڕاهێنانەکان هێنرا.
ڕۆژی پێنج شەممە 26 صفر 1444ڪۆچی 2022/09/22 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگی دەرچونی پۆلێك لە فێرخوازانی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکانی خۆی سازکرد ، تیایدا بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار وتەیەکی پێشکەشکرد و هیوای بەردەوامی و بەخشینی ئەو زانستەی کرد کە فێرخوازان فێری بوون ، پاشان (د.خالید گەردی) بەرپرسی گشتی زانستی ئەکادیمیا وێڕای پیرۆزبایی بۆ فێرخوازان باسی لە گرنگیپێدانی تایبەتی ژیاری بۆ ئەم پەیمانگایانە و زانستی شەرعی کرد .
ئینستتیوتی ژیار پێشوازی دەکات لە زاناو پسپۆڕی عێراقی دکتۆر ڕەزا ئەلحدیثی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕنالێنتس. ڕۆژی چوارشەم بەرواری 14/9/2022 بەڕێز دکتۆر ڕەزا الحدیثی سەرۆکی ڕێکخراوی فۆڕتالێنتس و پسپۆڕ لە زانستی جۆرەکانی کەسێتی و هەروەها لە پەروەردەی خێزان و کاری بانگەوازیی، سەردانی بنکەی سەرەکی ئینستتیوتی ژیاری کرد لە شاری سلێمانی و سەرەتا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەلایەن د.محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیارو حاجی ڕزگار محمد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی و م.یاسین زەنگەنەو د. بەختیار نجم الدین ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کراو دواتر لە بینای ئینستتیوتی ژیار لەلایەن دکتۆر خالد محمد سەرۆکی ئینستتیوتی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازی تایبەتی لێکراو لە دانیشتنێکدا وێڕای سوپاسی میوانی ڕێزدارو بەخێرهاتنی، گفتوگۆ کرا لەسەر زیاتر بەرەو پێشبردنی کاری پەروەردەیی و کاری بانگەوازی و گەشەپێدانی مرۆیی ئینستتیوتی ژیارو بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوو جەنابی دکتۆر ڕەزا ئەلحدیثی کۆمەڵێک خول و ڕاهێنانی پەروەردەیی و گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی بەرواری2/9/2022 لەبینای سەرەکی ئینستتیوتی ژیار سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح و د.بەختیار تاڵەبانی بەرپرسی بەشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار پێشوازیان کرد لەدەستەیەک لەگەنجانی دەستەی خەباتی سەربەلقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 3/9/2022 دانیشتنی ئاسایی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار لەبینای سەرەکی ئینستتیوت لەسلێمانی بەڕێوە چوو.
دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 10/8/2022 دەستەی سەرۆکایەتی ژیار لەگەڵ نوێنەرانی بەشی خوشکان لەسەرجەم لق و دەستەکان کۆبوونەوە.