ئاهەنگى خولى پێشەنگەکان
ئاهەنگى خولى پێشەنگەکان
لە بەروارى 2021/12/08 ئاهەنگى خولى پێشەنگەکان لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونى بەڕێزان: پ. د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و، پ.ى.د. کامیل شارباژێڕى بەرپرسى لقى سلێمانى و، هەروەها ئەندامانى دەستەى کارگێڕى بەڕێزان: پ.ى.د. عوسمان ئالانى و، پ.ى.د. بەختیار نەجمەدین و، د. سەباح شارستێنى، بەڕێوەچوو. شایەنى باسە خولەکە لە 2021/03/31 تاوەکو 2021/11/24 بەردەوام بوو. بەشداربووانى خولەکە ژمارەیان 25 خوێندکار بوو، لەلایەن مامۆستایانى شارەزا و بە ئەزموونەوە وانەکان دەووترایەوە و بە گشتیى خولەکە سەرکەوتوو بوو.