سەردانیکەر: 407,849
لە کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە: 1- پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەو براو خوشکانە بکەین کە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە ودوعای خێریان بۆ بکەین کە سەرکەوتو بن لە ئەرک و کارەکانیاندا و بتوانن وێنایەکی جوان و گەشی پڕۆژەی ئیسلامی ودۆزی ڕەوای میللەتی کورد بکەن لە پەڕلەمان و لەئاست ئەو متمانەیەدا بن کە پێیان بەخشراوە. 2- ئەو بەڕێزانەی دەرنەچوون بەسنگێکی فراوانەوە دەرەنجامەکان قبوڵ بکەن وئەوە بەبیر خۆیان بهێننەوە کە ئەو دەرەنجامانە دەنگی خەڵکن ومەرج نییە گوزارشت لەسەنگی ڕاستەقینەی کەسایەتی ئەوان بکات؛ چونکە دەنگی خەڵک لەژێر کاریگەری دەیەها هۆکاری تردا دروست دەبێت کە لەوانەیە کەسایەتی ئەوان تەنها هۆکارێک بێت لەو هۆکارانە. 3- پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پڕۆژەی ئیسلامی تەنها ئامڕازە نەک ئامانج؛ ئەوەی ئامانجە بۆ ئێمە خودی پڕۆژە ئیسلامییەکە و پاراستنی گیانی برایەتی ویەکڕیزیی نێوان موسوڵمانانە کە پێویستە هەموومان پێکەوە بەجیاوازی دەنگ و ڕەنگمانەوە پارێزگاری لێ بکەین و لەخەمیدا بین و هەموومان لەو ڕاستییە حاڵی بین کە پڕۆژەی ئیسلامی ئەو کەشتیەیە کە چارەنووسی هەموومانی پێوە پەندە و ئەگەر بیپارێزین هەموومان پێکەوە سەرفراز دەبین ودەگەینە کەناری ئارامی، ئەگەریش لەلای هەر یەکێکمانەوە کون بوو ئەوە هەموومان پێکەوە تیا دەچین. 4- ئەو دەنگانەی بەدەست هاتوون گوزارشت لە سەنگی ڕاستەقینەی پڕۆژەی ئیسلامی و جەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستان ناکات؛ چونکە هەمووان ئەو ڕاستییە دەزانین کە ئەزموونی خەڵکی ئیسلامدۆست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ پڕۆژەی هەلبژاردن ئەزموونێکی تاڵە و هێزە عەلمانییەکان زۆر بەناشیرینی مامەڵەیان لەگەڵ پڕۆسەی هەڵبژاردندا کردوە وسەرەڕای تەزویر وهەڕەشە و تۆقاندن وبەخەرجدانی داهاتی گشتی ودەستکەوتەکانی حکومەت لە پێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزب وکڕینی دەنگی خەڵکدا ئەگەر هەر کات زانیبێتیان دەرەنجامەکان لەبەرژەوەندی خۆیان نین ئەوە زۆر بێ شەرمانە پەلاماری بەرامبەرەکانیان داوە وکۆدەتایان بەسەر پڕۆژەکەدا کردوە وئەمەیش خەڵکی ئیسلامدۆستی تەواو بێ هیوا کردوە بۆیە زۆریان هەر دەنگ نادەن وبەشداری ناکەن.
ئێمە تەنها ئەوەندەمان لەسەرە ئەو حەقەی كە پێمانە بۆ براكەمانی ڕوون بكەینەوە وبەڵگەكانی بخەینە بەردەست، ئەگەر بەگوێی كردین ئەوە باشتر ئەگەریش نا ئەوە ئێمە ئەركی برایەتیمان بەرامبەر جێبەجێ كردوە ولەوانەیە ئەگەر كاتی زیاتری پێ بدەین بۆ بیر كردنەوە خۆی قەناعەت بكات، بەڵام بەزۆر ناتوانین قەناعەت بەكەس بكەین ولەوانەیە بەپێچەوانەوە ئەگەر هەستی بریندار بكەین ئەوكات هەر وەكو پەرچەكرداریش بێت بەگوێمان نەكات وشوێن حەقەكە نەكەوێت وئەوكات لەبری پاداشت ئێمە گوناهباریش دەبین، یەكەم لەبەر ئەوەی كە دڵی برایەكمان ئازارداوە وهەستیمان بریندار كردوە، دووەمیش لەبەر ئەوەی بوینە هۆكاری ئەوەی كەشوێنی حەق نەكەوێت.
D.Xalid: هەر كۆمەڵێك، یان لایەنێك، یان دەستە وتاقمێك، یان مامۆستاو شێخێك ئەندام ولایەنگرانی خۆی وا ڕابهێنێت وفێر بكات كە تەنها خۆیان بەڕاست بزانن وهەموو خەڵكی تر بەهەڵە بزانن، یان هەوڵ بدات جیاوازییە زانستییەكان بەشێوەیەك لەناخی ئەندامانیدا قوڵ بكاتەوە كە لەسەر هەڵسوكەوت وتێڕوانینیان بەرامبەر ئەندامانی لایەنەكانی تر ڕەنگ بداتەوە وفێری ڕق وكینە ودووبەرەكیان بكات ، ئەوە بوون بەئەندام لەو لایەنەدا یان مانەوە لەگەڵ ئەو مامۆستاو شەیخەدا حەرامە، حەرامە، حەرامە.
: ١- بەشداری کردن لە هەڵبژاردن بۆ پشتیوانی کردن لەپەیامی خوداو وزیادکردنی ڕەشایی باوەڕداران وبەگژاچونەوەی بەرەی ستەم بەئەرکێکی شەرعی دەزانم وساردکردنەوەی خەڵکیش لەبەشداری کردن بەکارێکی ناڕەوا دەزانم. وبەشانازیشەوە لەگشت هەڵبژاردنەکاندا تا توانیبێتم بەشداریم کردوە وخەڵکیشم لەو پێناوەدا هان داوە و هیچ کات لەنێوان بەرەی داد وستەم بێ هەڵوێست نەبووم و هەمیشە لەبەرەی حەق بوم بێ ئەوەی ئەندامی هیچ لایەنێک بم یان تەنانەت منەتێکم پێیان هەبووبێت. ٢- هەڵبژاردن لەدیدی بەندەدا تەنها ئامرازە وناکرێت بکرێتە ئامانج ویان لەپێناویدا قوربانی بەئامانجە باڵاکانی کاری ئیسلامی بدرێت. ٣- مەبەستی سەرەکی ئەو پۆستەی دوێنێم : أ- ئێمە لەسایەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و پانخواز وساختەکارەە دەرەنجامی دەنکەکان بەسەنگی مەحەک نەزانین بۆ هەڵسەنگاندن چونکە ئەگەر وابێت کەواتە سیاسەتی چەوتی هەردوو پارتی دەسەڵات لەچارەکە سەدەی ڕابردوودا زۆر سەرکەوتو وحەکیمانە بوە. ب- دڵسۆزانی پڕۆژەی ئیسلامی باڵا تر برواننە کارەکانی خۆیان و وەک یەک پاکێح هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەی کاری ئیسلامی بکەن نەک لەگۆشە نیگای تەسکی حیزبیەوە چونکە گۆڕانکاری سەرتاسەری پێویستی بەدەنگ و وڕەنگ و سەنگی هەموومان هەیە وگۆڕانکاری ڕیشەیی بە تەنها لایەنێک ناکرێت. ت- هەڵوێستی سیاسی بابەتێکی ئیجتیهادیە وئەگەری ڕاست وهەڵەی هەیە و ناکرێت سەرکۆنەی یەکتری لەسەر بکەین. لەکۆتاییدا هیوادارم هەر بەرێزێک بابەتێک دەخوێنێتەوە سەرپێی بڕیاری لەسەر نەدات تا لێی تێ دەگات بۆ ئەوەی نەخۆی ونەخەڵکانی تر نەخاتە خانەی گومانەوە.
١- هەڵەیە لەکوردستان ولەژێر سایەی دەسەڵاتێکی گەندەڵ وساختەکار وگەلێکی کۆیلەکراو هەڵبژاردن بکرێتە سەنگی مەحەک بۆ هەڵسەنگاندنی هێز و هەڵوێست وسیاسەتی لایەنەکان . ٢- پڕۆژەی ئیسلامی لە پاشەکشەدایە ولایەنە ئیسلامییەکانیش بەرپرسیاری یەکەمی ئەو حاڵەتی پاشەکشەو چەقبەستنەن بەپەرتەوازەکردنیان بۆ گوتاری ئیسلامی وگەڕان بەشوێن بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزبی وکەسیدا لەسەر حسابی پڕۆژەی ئیسلامی و ئامانجە باڵاکانی. ٣- سەڕەڕای ئەو ئەنجامە لاوازەی ئیسلامییەکان لە پرۆژەکەدا کەچی هەندێک بەناو دڵسۆزانی ئەو لایەنانەی بەشێوەیەک مەست کردوە و کەوتونەتە وێزەی یەکتر دەڵێی ئیتر حوکمی دونیا لەدەستی ئەوانە بێ ئاگا لەوەی کە باشترین ئەنجامی ئێمە هەر هێندەی ئەنجامی لایەنێکی وەکو نەوەی نوێیە کە تازە فێری گڕوگاڵی سیاسەت دەبێت. ئاخر من تێناگەم ئەوە مایەی پرسەدانانە یان پیاهەڵدان. ٤- ئێمە سەرەڕای پشێوی وپەرتەوازەییمان بەهەمویشمانەوە نابینە خاوەنی بیست کورسی ئاخر گۆڕان بەبیست وسێ کورسی وبەو هەموو ئامرازی هێزەوە هیچی پێنەکرا دەبێت ئێمە چیمان پێ بکرێت ودڵمان بەچی خۆشبێت. ٥- گرەوکردن تەنها لەسەر هەڵبژاردن وپەراوێزخستنی لئامڕازەکانی تر گرەوێکی دۆڕاوە بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەوە ئەوە ئیسلامییەکان گرەو لەسەر پڕۆژەی ئیسلامی وبرایەتی ویەکڕیزی وبەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە ومافەکانی میللەت بکەن تا بتوانن ببنە جێگەی ئومێد ومتمانەی جەماوەر و ئەوکات هەڵبژاردن ئەنجام و بەرهەمی بەرچاوی خۆی دەبێت وکاریگەری لەسەر گۆڕینی باڵانسی هێز دەبێت.
١- هەڵبژاردن هەلە بۆ فەرمانکردن بەچاکە وڕێگە گرتن لەخراپە: باوەڕ ناکەم ئێستا ولەواقیعی ئێمەدا خراپەیەک هەبێت لەم دەسەڵاتە گەورە تر وگەندەڵ تر، بۆیە لابردنی ئەوانە یان هەر نەبێت لاواز کردن وسزادانیان ئەرکێکی شەرعی وئیسنانی وئەخلاقیە، ئێمە ئێستا دەتوانین لەڕێگەی دەنگدانەوە ئەوە بکەین ودزو گەندەڵ ومشەخۆرەکان لەکورسیەکانیان بێنینە خوارەوە ولەبری ئەوان خەڵکی شیاو دابنێین. ٢- هەڵبژاردن هەلە بۆ بەرگریکردن وداکۆکی کردن لەبەرەی هەژاران وچەوساوەکان ودژ وەستانەوە بەبەرەی ستەمکار وقۆرخکارەکان، ناشکرێت مرۆڤ لەنێوان ململانێی ئەو دوو بەرەیە بێدەنگ وبێلایەن بێت. ٣- هەڵبژاردن هەلە بۆ سەلماندنی ناسنامەی موسوڵمانێتی تاک وکۆمەڵگا بەوەی دەنگ بدەین بەخەڵکانێکی باوەڕدار ودەم پاک ودەستپاک وداوێن پاک تا بتوانن خزمەت بەدین وژینی ئەم میللەتە موسوڵمانە بکەن وبەر بەلێشاوی داڕوخانی بەها باڵاکانی کۆمەڵگا بگرن. ٤- هەڵبژاردن هەلە بۆ سزادانی هەموو ئەوانەی لەچەند ساڵی ڕابوردودا لەپێناو مانەوەی خۆیان وبنەماڵەکانیاندا بازرگانیان بەدین وژینی میللەت وخاک وخوێن وخەباتی چەوساوەکانەوە کردوە. بەپێچەوانەوە بێدەنگی وبەشداری نەکردن وخەڵک سارد کردنەوە، ڕازیبون وکارکردنە بۆ درێژەپێدانی ستەم وقۆرخکارییەکانی دەسەڵات وبێ هەڵوێستیە لەسەرخستنی بەرەی گەل ودادپەروەری وپێچەوانەیە لەگەڵ هەموو ئەو دەق وچەمکە شەرعیانەیە کەداوای پشتیوانی بەرەی ڕاستی وبەگژاچونەوەی ستەم ونادادپەروەری دەکات.
هەڵبژاردن دادگایی گەلە بۆ دەسەڵات، بۆیە هەر کات دەسەڵات دادوەر نەبوو لە سیاسەتەکانیدا، دەبێت گەل دادوەر بێت لەسزادانیدا. خۆشەویستان ئێمە بەدرێژایی چارەکە سەدەیەکی ڕابوردو گلەیی وگازندە لەدەسەڵات وسیاسەتەکانی دەکەین، کەچی لەڕۆژی دادگایی کردنیدا ولەو ساتە وەختانەی کەهەل دەڕەخسێت سزای بدەین ومتمانەی لێ وەربگرینەوە لەبری سزادان خۆمان دەبینە پارێزەر وپشتیوان وپاسەوانی، ئەمەیش پێچەوانەی هەموو لۆژیک وشەرع ویاسایەکە. بۆیە لەەم هەڵبژاردنەو لەدادگایی ئەم جارەدا پێویستە هەموو ئەو لایەن وکەسایەتیانە سزا بدرێن کە: - یەک چارەکە سەدە زیاترە داهاتی میللەتیان بەهەدەر داوە ولەپێناو مانەوەی خۆیان وبنەماڵەو حیزبەکانیان بەکاریان هێناوە وبازرگانیان نەک بەداهات بەڵکو بەچارەنووسی خودی میللەت خۆی وخوینی ڕۆڵەکانێوە کردوە. - دووبەرەکیان خستۆتە نێوان ڕۆڵەکانی میللەت وهێزی پێشمەرگە وئاسایش وسەرجەم هێزە چەکدارەکانی ترەوە، وئەو هێزانەیان بەحیزبی کردوە ولەبری بەرگری دژ بەمیللەتیان بەکاریان هێناون ووا فێریان کردون کەشەق لەهەرچی هەڵدەن کەدەنگی لێوە بێت ئەگەر ئەو دەنگە هی مامۆستایەکی بەساڵاچو بێت ولەپێناو قوتی مناڵەکانی ومافی زەوتکراوی خۆیشیدا بێت. - لەبری ئینتیما بۆ خوا ونەتەوە ونیشتیمان ڕۆحی حیزبی بوونیان کردۆتە بنەمای هاوڵاتیبوون وئینتیمایان بۆ خودی خۆیان وبنەماڵە وحیزبەکانیان کردۆتە پێوەر بۆ وەرگرتنی هەر ماف وئیمتیازێک وگشت دامەزراوەکانیان کردۆتە دەزگای چەوسانەوە وتۆڵەسەندنەوە لەهەر کەسێک وەک ئەوان بیر ناکاتەوە. - سوکایەتیان بەپیرۆزییەکانی خەڵکی کردوە وهەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی ئیسلامی میللەتەیان داوە ولەپەڕلەمان دژ بوون بەجێگیرکردنی ئیسلام وەک سەرچاوەی یاسادانان. ولەڕێگای پلاتفۆڕم ولەژێر ناوی جۆراوجۆردا سوکایەتیان بەدەقکانی قورئان وسوننەتەکانی پێغەمبەر(د.خ) ومەلا ومیحراب ومینبەر ومزگەوت کردوە. - ئەمانە مشتێکن لەخەرواری سیاسەتی شکست خواردوی هەندێک لەو هێز ولایەن وکەسایەتیانەی کە ئەمڕۆ دەیانەوێت خەڵکی جارێکی تر متمانە بەنوێنەرەکانیان بداتەوە تا درێژە بەوسیاسەتانەی پێشویان بدەن. جا من لێرەدا قسەم لەسەر ئەوان نیە وئەوان مافی خۆیانە هەرچۆن بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن بەڵام قسەم بۆئەو میللەتە بەش مەینەتەیە کە دەبێت ئەم جارە دادگایەکی دادوەرانەی هەموو ئەوانە بکات وبۆ هەتا هەتایە سزایان بدات وعاقڵیان بکات وبیانکاتە پەند بۆ هەرکەس ودەسەڵاتێکی تر کەوەک ئەوانە بیر بکاتەوە یان سیاسەت بکات.
رێکخراوە فیمەنیستییەکان پاش ئەوەی نێوانی ژن و مێرد، باوک وکچ، براو خوشکیان کردە ئاگر وهەرەسیان بە خێزانی کورد و بەها باڵاکانی هێنا ، ئێستا دەیانەوێت پەیوەندی نێوان باوک و دایکیش بەهەمان ئاقاردا بەرن و ئەو دوو جەمسەرە جوانەی هەوێنی بوون بکەنە دوژمن پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح.
رێکخراوە فیمەنیستییەکان پاش ئەوەی نێوانی ژن و مێرد، باوک وکچ، براو خوشکیان کردە ئاگر وهەرەسیان بە خێزانی کورد و بەها باڵاکانی هێنا ، ئێستا دەیانەوێت پەیوەندی نێوان باوک و دایکیش بەهەمان ئاقاردا بەرن و ئەو دوو جەمسەرە جوانەی هەوێنی بوون بکەنە دوژمن
داتاکانی دادگاکان پێمان دەڵێن لەوەتەی بزوتنەوەی فیمەنیستی سەری هەڵداوە دیاردەکانی: (جیابوونەوە، ناپاکی هاوسەرگیری. توندوتیژی خێزانی، قەیرەبوونی ئافرەتان، لەشفرۆشی وبەکاڵاکردنی جەستەی ئافرەت، هاوڕەگەزبازی). و چەندین کێشەی تری پەیوەست بەپرسەکانی ئافرەت دەیەها بەرامبەر زیادی کردوە، ئەمەیش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، کە خودی ئەو بزووتنەوەیە بەشێکە لەکێشەکانی ئافرەت نەک چارەسەر پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح
ئەگەر عەلمانییەت بەحوکمی خودی خوای گەورە خۆی ڕازی نەبێت وەک دەستورێک بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات، دڵنیا بن لە هیچ کەس و دەسەڵاتێکیش ڕازی نابێت کە لە هەوڵی چەسپاندنی ئەو حوکمەدا بێت لە سەر ژیانی خەڵک. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد صاڵح
تانەدان لە پێشەوا عومەر: - تانەدانە لە خانەوادە و خەزوری پێغەمبەر و خەلیفەی دووەمی بڕواداران - تانەدانە لە کەسێک کە خوای گەورە بژاردەی کردوە وهەر لەدونیا مژدەی شەهیدی وبەهەشتی پێداوە. - تانەدانە لە کەسێک کە چەندین ئایەتی قورئان لەسەر پەسەند کردنی بۆچوونەکانی هاتۆتە خوارەوە. - تانەدان و بێڕێزی کردنە بەرامبەر بە مێژووی پرشنگداری ئیسلام وسەرکردە و سونبولەکانی. - تانەدانە لە هەموو مەلا و مزگەوت و تەکێ و خانەقایەکە لە پێش هەموویانەوە لە کەسایەتی خودی مەلا مستەفای بارزانی کە مەلا و موریدێکی ڕێبازەکەی پێشەوا عومەر بووە. - خۆ بچوککردنەوە وچەمانەوەیەکی بێ بەها و بێ بەرامبەرەرە لە بەرامبەر نەیارانی ئیسلام و موسوڵماناندا. - هەوڵێکە بۆ شاردەنەوە ودیزە بەدەرخۆنە کردنی شکستی سی ساڵ حوکمڕانی عەلمانییەتی کوردی لێوان لێو لە ستەم و گەندەڵی و تاڵانی و خیانەتکاری. - هەوڵێکی نەزۆکە بۆ خۆ دەرخستن و خۆ لەپێش بردن و دەستکەوتی تاکە کەسی لەسەر حیسابی ئاین و مەزهەب و مێژوو و پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتیمان. لە کۆتاییدا دەڵێم بێدەنگی و بێ هەڵوێستی پارتی بەرامبەر قسە و بێڕێزییەکانی بەرپرسە نابەرپرسەکانی بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسوڵمانان زۆر نیشانەی پرسیار لەسەر ئامانج و ئاراستەی ئەو حیزبە دروست دەکات و پێویستە بەجدی هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و هەڵوێستی بەرامبەر وەربگیرێت.