هەڵبژاردنەکان پێمان دەڵێن:

هەڵبژاردنەکان پێمان دەڵێن:
١- هەڵەیە لەکوردستان ولەژێر سایەی دەسەڵاتێکی گەندەڵ وساختەکار وگەلێکی کۆیلەکراو هەڵبژاردن بکرێتە سەنگی مەحەک بۆ هەڵسەنگاندنی هێز و هەڵوێست وسیاسەتی لایەنەکان . ٢- پڕۆژەی ئیسلامی لە پاشەکشەدایە ولایەنە ئیسلامییەکانیش بەرپرسیاری یەکەمی ئەو حاڵەتی پاشەکشەو چەقبەستنەن بەپەرتەوازەکردنیان بۆ گوتاری ئیسلامی وگەڕان بەشوێن بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزبی وکەسیدا لەسەر حسابی پڕۆژەی ئیسلامی و ئامانجە باڵاکانی. ٣- سەڕەڕای ئەو ئەنجامە لاوازەی ئیسلامییەکان لە پرۆژەکەدا کەچی هەندێک بەناو دڵسۆزانی ئەو لایەنانەی بەشێوەیەک مەست کردوە و کەوتونەتە وێزەی یەکتر دەڵێی ئیتر حوکمی دونیا لەدەستی ئەوانە بێ ئاگا لەوەی کە باشترین ئەنجامی ئێمە هەر هێندەی ئەنجامی لایەنێکی وەکو نەوەی نوێیە کە تازە فێری گڕوگاڵی سیاسەت دەبێت. ئاخر من تێناگەم ئەوە مایەی پرسەدانانە یان پیاهەڵدان. ٤- ئێمە سەرەڕای پشێوی وپەرتەوازەییمان بەهەمویشمانەوە نابینە خاوەنی بیست کورسی ئاخر گۆڕان بەبیست وسێ کورسی وبەو هەموو ئامرازی هێزەوە هیچی پێنەکرا دەبێت ئێمە چیمان پێ بکرێت ودڵمان بەچی خۆشبێت. ٥- گرەوکردن تەنها لەسەر هەڵبژاردن وپەراوێزخستنی لئامڕازەکانی تر گرەوێکی دۆڕاوە بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەوە ئەوە ئیسلامییەکان گرەو لەسەر پڕۆژەی ئیسلامی وبرایەتی ویەکڕیزی وبەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە ومافەکانی میللەت بکەن تا بتوانن ببنە جێگەی ئومێد ومتمانەی جەماوەر و ئەوکات هەڵبژاردن ئەنجام و بەرهەمی بەرچاوی خۆی دەبێت وکاریگەری لەسەر گۆڕینی باڵانسی هێز دەبێت.