سەردانیکەر: 407,852
لە نێوان ئەو ژەهرەی بە ئێوە دراوە وئەو ژەهرەی ئێوە بە ئێمەتان داوە: 1- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە گوایە ماوەی سێ مانگە پێتان دراوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە ماوەی سی ساڵە و هێشتایش بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە هەست بە تاڵاوەکەی دەکەین. 2- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە دەڵێن سێ جۆرە، بەڵآم ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە سەدەها جۆرە وئاین وئەخلاق و ئابوری وئاسایش و ئایندەی خۆمان و نەوەکانیشمانی گرتۆتەوە. 3- ئەو ژەهرەی بە ئێوە دراوە لێی دەرباز بوون وچاک بونەتەوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بە ئێمەتان داوە جەستەی کۆمەڵگەی داڕزندوە وسەرجەم جومگەکانی لێک ترازاندوە و بەشێوەیک کاری تێ کردوین کە دانیشتوانی ئەم هەرێمە مەرگ و ئاوارەیی ودەربەدەرییان پێ گونجاو ترە لەمانەوە لەسایەی دەسەڵاتە گەندەڵە ژەهراوییەکەی ئێوەدا. 4- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە بە زووی بەدەمییەوە چوون بەپارەی ئێمە و لەباشترین شوێنی دونیا چارەسەرتان بۆ کراوە، بەڵام ئەو ژەهرەی ئێوە بەئێمەتان داوە دەرفەتی دەربازبوونی بۆ نەهێشتوینەتەوە وچۆن وبەچی ولەکوێ چارەسەری ئەم هەموو قەیرانە دەکرێت کە ئێوە بەسەر ئێمەتان هێناوە. 5- ئەو ژەهرەی بەئێوە دراوە لەگەڵ کەمی ماوە و ڕێژەکەی هەڵایەکی گەورەتان بۆ ناوەتەوە، بەڵام ئەو ژەهرەی بە ئێمەتان داوە سەرەڕای زۆری ماوەکەی و فرە ڕەهەندییەکەی بەبێ دەنگی بێ هیوامان دەکات ودەمان کوژێت وئەگەر ڕۆژێک هاوارێکیش بۆ لایەک بەرین بۆ چارەسەر بەوە تۆمتبارمان دەکەن کە لەخۆشیا هاربووین و هاوار دەکەین ودەمانەوێت سومعەی بکوژەکانمان لەکەدار بکەین.
کۆچی ئێوە و پێداگریتان لەمانەوە لەو دۆخە سەختەدا ئاشکرای کرد: - ئەو دۆخەی ئەم میللەتە بەشمەینەتە پێیدا گوزەر دەکات چەندە سەخت ودژوارە وچۆن میللەت بەشێوەیەک بێ هیوا کراوە کە نەوەکانی مەرگی بەردەرگای خەڵکی لەمانەوە لە نیشتیمانەکەی خۆیدا پێ باشترە. - دەسەڵآتدارانی ئەم هەرێمە چەندە بێ باک و بێ منەتن لەو خاک و خەڵکە و تەنها بۆ بەرەکانی جەنگ و سندوقەکانی دەنگدان میللەتیان بیر دێتەوە و ئێستایش لەبری دان نان بەهەڵەکانی خۆیاندا و بەڵێنی پێداچونەوە بەسیاسەتە چەوتەکانیاندا بەرپرسانیان بەردەوامن لە درۆ‌و چەواشەکاری و بەخشینەوەی تۆمەت بەسەر کۆچبەراندا. - شتێک نییە لە فەرهەنگی وڵاتان وڕێکخراوەکانی بە ناو مافی مرۆڤدا ناوی ماف و دادپەروەی بێت ئەگینا چۆن دەتوانن بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بن لەئاست ئەو ئازار و نەهامەتییانەی ئێوەدا، لە کاتێکدا من دڵنیام ئەگەر ئێوە کورد نەبونایە بەڵکو هەر زیندەوەرێکی تر بوونایە و ئاوها گەمارۆ بدرانایە لەو دۆخە سەختەدا ئێستا دەیەها دەوڵەت و ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی لەسەرتان هاتبوە دەنگ ودونیایان لەسەر دەورژاندن؛ بەڵام پێ دەچێت کورد بوون بۆ خۆی تاوان بێت بۆیە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ نەهامەتییەکانمان دەکەن. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
زیاتر له سه‌د و 90 زانا و كه‌سایه‌تی ومامۆستای ئایینی داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن 190 زانا و كه‌سایه‌تی و پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانكۆ و مامۆستای ئایینی به پشت به‌ستن به ده‌قه شه‌رعییه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به كه‌سانی دیندار و شیاو بده‌ن. له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌یام كراوه ئه‌و زانا و كه‌سایه‌تییانه به پشت به‌ستن به چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بڵاو كردووه‌ته‌وه و پاش روونكردنه‌وه‌ی بابهتهكان به چوار ده‌رئه‌نجام گه‌شتوون. ئه‌و 190 زانا ئیسلامیه كه سه‌رجه‌میان شاره‌زایی و پسپۆڕییان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هه‌یه ده‌ڵێن: 1- به‌شداری له ده‌نگدان ده‌چێته خانه‌ی فه‌رمان به چاكه و ڕێگری له خراپه. 2- ده‌نگ نه‌دان جۆرێكه له ڕازیبوون به‌م واقیعه و مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و نادادی. 3- پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتیان هه‌ڵیان ده‌بژێرن و ده‌نگ و متمانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن پێیان، دیندار و خاوه‌نی سیفه‌ته‌كانی ده‌ستپاكی و لێوه‌شاوه‌یی و بوێری و دڵسۆزی بن بۆ خزمه‌تی دین و ژین و دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان. 4- ده‌نگدان به‌رپرسیارێتی دینی و دونیایی تێدایه و شایه‌تیی ده‌نگده‌ره له‌سه‌ر گونجاوێتی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی پێ ده‌دات .https://drive.google.com/file/d/1SOyqptpRJETWsBOqlV7QqDqBpOvP2nzn/view
من تێناگەم ئەم دەسەڵاتە بە چ ڕویەکەوە داوای دەنگ لە میللەت دەکات، ئاخر دەسەڵاتێک بەدرێژایی سی ساڵی تەمەن و بەو هەموو بوجە زەبەلاحەوە نەیتوانیبێت ئاوی خواردنەوە و کارەبا و ڕێگاوبان و مووچەیان بۆ دابین بکات، چۆن لەڕوی دێت جارێکی تر داوای متمانەیان لێ بکات و دەبێت چی تر مابێت پێیان بکات نەک چیتر مابێت بۆیان بکات.
یەكێك لەهەرە خاڵە ناوازە وبەبەهاكانی ئەو شەریعەتە وكۆڵەكەی پتەوی ڕاگرتن و مانەوەی ئەوەیە كە بۆ هەموو ئاست وكات وشوێن وكەس و كۆمەڵگەیەك گونجاوە ولەگەڵ هەموو بار ودۆخ وشێوازێکی ژیان هەڵدەكات وگەشە دەكات؛ هەر ئەمەیش وای کردوە کە ئەو ئیسلامەی چواردە سەدە لەمەوبەر لە جەزیرەی عەرەبی هاتووە وبۆ ئەو بارودۆخەی ئەو كاتە گونجاو بووە، ئێستا ودوای چواردە سەدە ولەسەردەمی جیهانگیریدا وا هەست دەكەیت كە ئەم ئاینە تازەیە و وبۆ ئەم سەدەیە هاتۆتە خوارەوە وبەهەمان توانا وگوڕ وتینی چواردە سەدە لەمەو بەر لەگەشەکردندایە و توانای وەڵامدانەوەی هەموو پرسیار و ڕوبەڕوبوونەوەی هەموو پێشهاتەکان وچارەسەری هەموو كێشەو گرفتەكانی ئەم سەدەیە وسەدەكانی دواتریشی هەیە ودەبێت. پەڕتووکی خەمێکی لەبیرکراو لاپەڕە 123