نوسین
11/10/2021 - 10:33 PM
88 بینراو

لەکۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە:

لەکۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە:

لەکۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە:

لە کۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە: 1- پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەو براو خوشکانە بکەین کە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە ودوعای خێریان بۆ بکەین کە سەرکەوتو بن لە ئەرک و کارەکانیاندا و بتوانن وێنایەکی جوان و گەشی پڕۆژەی ئیسلامی ودۆزی ڕەوای میللەتی کورد بکەن لە پەڕلەمان و لەئاست ئەو متمانەیەدا بن کە پێیان بەخشراوە. 2- ئەو بەڕێزانەی دەرنەچوون بەسنگێکی فراوانەوە دەرەنجامەکان قبوڵ بکەن وئەوە بەبیر خۆیان بهێننەوە کە ئەو دەرەنجامانە دەنگی خەڵکن ومەرج نییە گوزارشت لەسەنگی ڕاستەقینەی کەسایەتی ئەوان بکات؛ چونکە دەنگی خەڵک لەژێر کاریگەری دەیەها هۆکاری تردا دروست دەبێت کە لەوانەیە کەسایەتی ئەوان تەنها هۆکارێک بێت لەو هۆکارانە. 3- پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پڕۆژەی ئیسلامی تەنها ئامڕازە نەک ئامانج؛ ئەوەی ئامانجە بۆ ئێمە خودی پڕۆژە ئیسلامییەکە و پاراستنی گیانی برایەتی ویەکڕیزیی نێوان موسوڵمانانە کە پێویستە هەموومان پێکەوە بەجیاوازی دەنگ و ڕەنگمانەوە پارێزگاری لێ بکەین و لەخەمیدا بین و هەموومان لەو ڕاستییە حاڵی بین کە پڕۆژەی ئیسلامی ئەو کەشتیەیە کە چارەنووسی هەموومانی پێوە پەندە و ئەگەر بیپارێزین هەموومان پێکەوە سەرفراز دەبین ودەگەینە کەناری ئارامی، ئەگەریش لەلای هەر یەکێکمانەوە کون بوو ئەوە هەموومان پێکەوە تیا دەچین. 4- ئەو دەنگانەی بەدەست هاتوون گوزارشت لە سەنگی ڕاستەقینەی پڕۆژەی ئیسلامی و جەماوەری ئیسلام دۆستی کوردستان ناکات؛ چونکە هەمووان ئەو ڕاستییە دەزانین کە ئەزموونی خەڵکی ئیسلامدۆست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ پڕۆژەی هەلبژاردن ئەزموونێکی تاڵە و هێزە عەلمانییەکان زۆر بەناشیرینی مامەڵەیان لەگەڵ پڕۆسەی هەڵبژاردندا کردوە وسەرەڕای تەزویر وهەڕەشە و تۆقاندن وبەخەرجدانی داهاتی گشتی ودەستکەوتەکانی حکومەت لە پێناو بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزب وکڕینی دەنگی خەڵکدا ئەگەر هەر کات زانیبێتیان دەرەنجامەکان لەبەرژەوەندی خۆیان نین ئەوە زۆر بێ شەرمانە پەلاماری بەرامبەرەکانیان داوە وکۆدەتایان بەسەر پڕۆژەکەدا کردوە وئەمەیش خەڵکی ئیسلامدۆستی تەواو بێ هیوا کردوە بۆیە زۆریان هەر دەنگ نادەن وبەشداری ناکەن.