نوسین
13/09/2021 - 10:05 AM
89 بینراو

هەڵبژاردن وهەلێک بۆ چەند هەڵوێستێکی شەرعی:

هەڵبژاردن وهەلێک بۆ چەند هەڵوێستێکی شەرعی:

هەڵبژاردن وهەلێک بۆ چەند هەڵوێستێکی شەرعی:

١- هەڵبژاردن هەلە بۆ فەرمانکردن بەچاکە وڕێگە گرتن لەخراپە: باوەڕ ناکەم ئێستا ولەواقیعی ئێمەدا خراپەیەک هەبێت لەم دەسەڵاتە گەورە تر وگەندەڵ تر، بۆیە لابردنی ئەوانە یان هەر نەبێت لاواز کردن وسزادانیان ئەرکێکی شەرعی وئیسنانی وئەخلاقیە، ئێمە ئێستا دەتوانین لەڕێگەی دەنگدانەوە ئەوە بکەین ودزو گەندەڵ ومشەخۆرەکان لەکورسیەکانیان بێنینە خوارەوە ولەبری ئەوان خەڵکی شیاو دابنێین. ٢- هەڵبژاردن هەلە بۆ بەرگریکردن وداکۆکی کردن لەبەرەی هەژاران وچەوساوەکان ودژ وەستانەوە بەبەرەی ستەمکار وقۆرخکارەکان، ناشکرێت مرۆڤ لەنێوان ململانێی ئەو دوو بەرەیە بێدەنگ وبێلایەن بێت. ٣- هەڵبژاردن هەلە بۆ سەلماندنی ناسنامەی موسوڵمانێتی تاک وکۆمەڵگا بەوەی دەنگ بدەین بەخەڵکانێکی باوەڕدار ودەم پاک ودەستپاک وداوێن پاک تا بتوانن خزمەت بەدین وژینی ئەم میللەتە موسوڵمانە بکەن وبەر بەلێشاوی داڕوخانی بەها باڵاکانی کۆمەڵگا بگرن. ٤- هەڵبژاردن هەلە بۆ سزادانی هەموو ئەوانەی لەچەند ساڵی ڕابوردودا لەپێناو مانەوەی خۆیان وبنەماڵەکانیاندا بازرگانیان بەدین وژینی میللەت وخاک وخوێن وخەباتی چەوساوەکانەوە کردوە. بەپێچەوانەوە بێدەنگی وبەشداری نەکردن وخەڵک سارد کردنەوە، ڕازیبون وکارکردنە بۆ درێژەپێدانی ستەم وقۆرخکارییەکانی دەسەڵات وبێ هەڵوێستیە لەسەرخستنی بەرەی گەل ودادپەروەری وپێچەوانەیە لەگەڵ هەموو ئەو دەق وچەمکە شەرعیانەیە کەداوای پشتیوانی بەرەی ڕاستی وبەگژاچونەوەی ستەم ونادادپەروەری دەکات.