ئامۆژگاری و ئەرکی برایەتی

ئامۆژگاری و ئەرکی برایەتی
ئێمە تەنها ئەوەندەمان لەسەرە ئەو حەقەی كە پێمانە بۆ براكەمانی ڕوون بكەینەوە وبەڵگەكانی بخەینە بەردەست، ئەگەر بەگوێی كردین ئەوە باشتر ئەگەریش نا ئەوە ئێمە ئەركی برایەتیمان بەرامبەر جێبەجێ كردوە ولەوانەیە ئەگەر كاتی زیاتری پێ بدەین بۆ بیر كردنەوە خۆی قەناعەت بكات، بەڵام بەزۆر ناتوانین قەناعەت بەكەس بكەین ولەوانەیە بەپێچەوانەوە ئەگەر هەستی بریندار بكەین ئەوكات هەر وەكو پەرچەكرداریش بێت بەگوێمان نەكات وشوێن حەقەكە نەكەوێت وئەوكات لەبری پاداشت ئێمە گوناهباریش دەبین، یەكەم لەبەر ئەوەی كە دڵی برایەكمان ئازارداوە وهەستیمان بریندار كردوە، دووەمیش لەبەر ئەوەی بوینە هۆكاری ئەوەی كەشوێنی حەق نەكەوێت.