سەردانیکەر: 592,458
دوێنێ پێنجشەممە بەرواری 15/5/2025 بەشی هۆشیاری خێزانی بەهاوبەشی لەگەڵ بۆردی پەروەردەیی ژیاری لقی سلێمانی ژیار لەڕۆژی جیهانی خێزاندا پانێڵێکی سازکرد لەژێرناونیشانی:(پەروەردەی خێزان پرسی ئێستاو داهاتوومان) بۆ هەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح (ئاڵنگارییەکانی پڕۆسەی هاوسەرگیری لەسەردەمی جیهانگیریدا). د.ئەحمد سیروانی (خێزان و پەروەردە لەسەردەمی میدیای نوێدا). پانێلەکە لەلایەن م.نەرمین موستەفا بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/05/2025 (بەشی زانستیی ژیار) بە هەماهەنگی (کەناڵی تەلەفزیۆنی سەدا) لە ڕۆژیادی وەفاتی زانای پایەبـەرزی كورد (شێخ عومەری قەرەداغی)دا پانێڵێكیان سازکرد بە ناونیشانی: (ئیبنولقەرەداغی، شوناسی زانست و تەقوا). بە بەشداری بەڕێزان: - پ. د. عوسمان ئالانی | بەڕێوەبەری پانێڵ - م. نووری فارس حەمەخان | پانێڵیست - د. عومەر نیظامی | پانێڵیست شایەنی باسە پانێڵەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و چەندین کەسایەتیی و زانای ئایینی و مامۆستای زانکۆ و بنەماڵەی شێخی مەڕحووم بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەیە پانێڵەکە لەلایەن هەردوو پانێڵیست و بنەماڵەی ئیبنولقەرەداغی و ئامادەبووانە جێی دەستخۆشیی بوو و سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ ژیار لە پای ئەنجامدانی چالاکییەکە.
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 27/5/2025 لقی پشدەری ژیار سیمینارێکی بۆبەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سازکرد لەێرناونیشانی: مەترسی مامەڵە هاوچەرخەکان لەسەر ئابووری تاک و کۆمەڵگە
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 20/7/2025 شاندێکی باڵای ژیار بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژیار: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح ، وەبەئەندامییەتی هەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر سلێمان غەزالی بەرپرسی لقی هەولێرو کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان و کاک حاجی جەمال ئەندامی دەستەی کەڵەکی ژیار، سەردانی لقی موسڵی کۆمکاری فیقهی عێراقییان کرد . ئەم بەڕێزانە لەپێشوازی شاندەکەی ژیار دابوون: شێخ نەشوان عادل بەدرانی بەڕێوەبەری ئیدارەی کۆمکاری فیقهی عێڕاقی ـ لقی نەینەوا دکتۆر موەفەق حەمدون لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان شێخ عەبدوڕەحمان طەلال حەمدانی لێپرسراوی بەشی فەتوا شێخ عەممار وەعد حەدیدی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن شێخ خضر عبداللە خضر ئەندامی بەشی بانگەواز شێخ عەلی میعماری ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان شێخ نەبیل ئەندامی بەشی بانگەواز شێخ احمد حەمدانی ئەندامی بەشی بانگەواز
* ئەلبوومی یەکەم. هەردوو ڕۆژی هەینی و شەممە ڕێکەوتی 27 و 2024/12/28 بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەی ساڵانەی ژیار بۆ پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ساڵی 2024 و پلاندانان بۆ ساڵی 2025 ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی ژیار و بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی و ڕاوێژکاریی و بەرپرسی دەستەکان بەڕێوەچوو. تیایدا لق و بەشەکان داتای چالاکییەکانی ساڵی 2024 و پلانی ساڵی 2025 یان خستەڕوو. هەروەها بەشێوەیەکی کراوە و گفتوگۆئامێز و کەشێکی برایانە چەندین بابەتی پێویست و گرنگ تاوتوێ کران و بەرچاوڕۆشنی زۆر باش و گونجاو خرایەڕوو. لە کۆتاییدا ئەندامان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا لە پای هەوڵ و ماندووبوون و کۆششی بێوچاون و بەردەوامیان. بەشی ڕاگەیاندنی ژیار.. #ژیار #zhyar
لقی چەمچەماڵی ژیار.. سیمیناری (مەزهەب لە نێوان بە پیرۆز ڕاگرتن و پەراوێزخستندا) بەڕێوەچوو. ڕۆژی سێشەممە 2025/1/21 بەشی بانگەوازی لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (مەزهەب لە نێوان بە پیرۆز ڕاگرتن و پەراوێزخستندا) بۆ بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح لە هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ ڕێکخست. https://t.me/Pr_Khalid_M_Salih
کۆبوونەوەی بەشی پەروەردە بەسەرپەرشتی سەرۆکی ژیار لەگەڵ خولەکانی گولەکانی ژیار Qlبەمەبەستی یەکخستنی بەرنامەی خولەکان.
چادرگەی سێیەمی هیواکانی ژیار ئەنجامدەدرێت. لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خوولی دووەمی هیواکانی ژیار، چادرگەی سێیەم لەژێر ناونیشانی (سەردەمی پوچگەرایی و تارمایی ئیلحاد) ئەنجامدرا. لە چادرگەکەدا کە ڕۆژانی هەینی و شەممە ٢١و ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ لە بنکەی سەرەکی ژیار لە سلێمانی ئەنجامدرا، چەندین سیمیناری زانستی دەربارەی سەردەمی پوچگەرایی و ئیلحاد و ڕۆڵی گەنجی ئیماندار لە بەرپەرچدانەوەی تەوژمی ئیلحاد پێشکەشکرا. هەر لەچادرگەکەدا لەگەڵ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئەنجامدانی پێشبڕکێ لە نێوان بەشداربوواندا، گفتووگۆی کراوەی نێوان بەشداربووان و کارگێڕیی هیواکانی ژیار ئەنجامدرا. (هیواکانی ژیار) پرۆژەیەکی گەنجانەی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆییە، خولی یەکەمی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە کە چەندین گەنج تێیدا بەشداربوون، هەر خولێکی پڕۆژەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و جگە لە ئەنجامدانی چوار چادرگە، چەندین سیمینار و بابەتی زانستی و ئیمانی و پێشکەشی بەشداربووان دەکرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی باڵای ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. خالید محمد صاڵح) سەرۆکی ژیار و (د. کامیل شارباژێڕی و م. ئارامی خەبات و م. گوڵاڵە ڕەزا) ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان (م. سەڵاحەدین محمد بەهادین) ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و (د. محمد ئەحمەد و م. مستەفا عەبدوڵا) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا، شاندی باڵای ژیار تیشكیان خستەسەر كار و چالاكییەکانی ڕێکخراوەکە کە لە بواری پەروەردە و گەشەپێداندا پێشكەش بە هاوڵاتیانی كوردستانی دەکەن. لە بەرامبەردا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستخۆشی لە شاندی باڵای ژیار و سەرجەم ئەندامانی ڕێكخراوەکە کرد بۆ ئەو خزمەت و كار و چالاكیانەی لە ماوەی ڕابردوودا پێشكەش بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردیان كردووە.
لقی ڕاپەڕینی ژیاردووسیمیناری سازکرد. ڕۆژی سێشەممە 4-2-2025 بەشی بانگەوازی لقی ڕاپەڕینی ژیار دووسیمیناری بۆ مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە سازکرد، سیمیناری یەکەم: لەژێر ناونیشانی:(توێشووی پێشەنگ) لەلایەن بەڕێز:(د.عبداللە دەروەکۆتری). پێشکەش کرا سیمیناری دووەم: لەژێر ناونیشانی:(شەڕی مەزهەب) لەلایەن بەڕێز:(پ.د.خالید موحەممەد ساڵح ) پێشکەش کرا لەکۆتایی سیمینارەکان ئامادەبووان ڕاوسەرنجی خۆیان خستەڕوو.
دوێنێ هەینی بەرواری 17/5/2024 لقی کەکوک بەئامادەبوونی سەرۆکی ژیار بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح، و هەر یەک لەبەڕێزان د.حمزە بەرزنجی بەرپرسی بەشی بانگەواز، م.محمد بەرپرسی لقی چەمچەماڵ ، د.صباح شارستێنی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، کۆتاییان هێنا بەخولی فێرست کە بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی مرۆیی سازکرابوو
ژیار لەشاری سلێمانی پێشوازی لەئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 19/5/2024 شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی سەردانی بنکەی سەرەکی ژیاریان کرد، لەلایەن سەرۆکی ڕێکخڕاوو جێگری سەرۆک ودەستەیەک ئەندامانی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.