بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەی ساڵانەی ژیار بۆ پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ساڵی 2024 سازکرا..

بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەی ساڵانەی ژیار بۆ پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ساڵی 2024 سازکرا..
* ئەلبوومی یەکەم. هەردوو ڕۆژی هەینی و شەممە ڕێکەوتی 27 و 2024/12/28 بۆ یەکەم جار کۆبوونەوەی ساڵانەی ژیار بۆ پێداچوونەوە بە کار و چالاکییەکانی ساڵی 2024 و پلاندانان بۆ ساڵی 2025 ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی ژیار و بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی و ڕاوێژکاریی و بەرپرسی دەستەکان بەڕێوەچوو. تیایدا لق و بەشەکان داتای چالاکییەکانی ساڵی 2024 و پلانی ساڵی 2025 یان خستەڕوو. هەروەها بەشێوەیەکی کراوە و گفتوگۆئامێز و کەشێکی برایانە چەندین بابەتی پێویست و گرنگ تاوتوێ کران و بەرچاوڕۆشنی زۆر باش و گونجاو خرایەڕوو. لە کۆتاییدا ئەندامان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا لە پای هەوڵ و ماندووبوون و کۆششی بێوچاون و بەردەوامیان. بەشی ڕاگەیاندنی ژیار.. #ژیار #zhyar













