سەردانیکەر: 592,444
ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی ٢١-٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ خێوەتگەی چوارەمی خوولی هیواکانی ژیار/٢ بە بەشداری نزیکەی ١٠٠ گەنج ئەنجامدرا. خێوەتگەکە لە بنکەی سەرەکیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. لە ماوەی دوو ڕۆژی خێوەتگەکەدا کە تایبەت بوو بە (دینداری لە بەردەم ئاڵنگاریی تەکنەلۆژیای سەردەمدا) پێنج سیمیناری تایبەت بە پەیوەندی دینداری و تەکنەلۆژیا، چۆنێتی سودوەرگرتن لە تەکەلۆژیا بۆ خزمەتی ئیسلام و فیقهی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەن پسپۆڕانی ئیسلامی و بواری تەکنەلۆژیاوە پێشکەشران. لەگەڵ گوێگرتن لە بۆچوونی بەشداربووانی خێوەتگەکە دەربارەی ئەزموونیان لەگەڵ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، ڕا و سەرنجیشیان بۆ بەرەوپێشبردنی خوولی هیواکانی ژیار وەرگیرا. "هیواکانی ژیار"، خوولێکی تایبەتە بە گەنجانی ژیار لە بنکەی سەرەکی و سەرجەم لق و دەستەکانی، خوولەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و نزیکەی ١٠٠ گەنجی کارا بەشداری تێدا دەکەن. خێوەتگەی چوارەم لە چوارچێوەی خوولی هیواکانی ژیار/ ٢ بەڕێوە چووە.
بەردەوامی ئەکادیمیای ژیار بۆ ڕاوێژکاری خێزانی لە لقی ڕاپەڕین... ڕۆژی سێشەممە 2025/6/24 ئەکادیمیای ژیار بۆ ڕاوێژکاری خێزانی یازدەھەمین هەفتەی وانەکانی بەڕێوە چوو. تەوەرەی ئەم هەفتەیە بریتیبوو لە: (دەستپێکی پرۆسەی هاوسەرگیری و بنەما و مەرجەکانی) پ.د خالید موحەممەد ساڵح ڕاگەیاندنی لقی ڕاپەڕینی ژیار
ئەکادیمیای ژیار بۆ ڕاوێژکاری خێزانی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خولی پڕ بایەخ بۆ بەهێزکردنی بنچینەکانی خێزان لە کۆمەڵگەدا!... ڕۆژی سێشەممە 2025/7/15 ئەکادیمیای ژیار بۆ ڕاوێژکاری خێزانی لە لقی ڕاپەڕین شازدەهەمین هەفتەی وانەکانی بەڕێوە چوو. تەوەرەی ئەم هەفتەیە بریتیبوو لە: (دەستپێکی پرۆسەی هاوسەرگیری و بنەما و مەرجەکانی) پ.د خالید موحەممەد ساڵح ڕاگەیاندنی لقی ڕاپەڕینی ژیار
. ئەمڕۆ شەممە 28/6/2025 خولی زانستی (أصول الفقه) لەلقی سلێمانی دەستی پێکرد و خولەکە ڕۆژانی شەممە لەلقی سلێمانی پاش نوێژی عەسر بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی بە خولی خێزانسازی هێنا. پاش پێشکەشکردنی ژمارەیەک بابەتی بەسود لە لایەن پسپۆڕانی پەیوەست بە کاروباری هاوسەرگیری و خێزانسازییەوە، ئەمڕۆ بە پێشکەشکردنی بابەتی (مافەکانی ژن و مێرد لەسەر یەک لەڕووی شەرعی و یاساییەوە) لە لەیەن بەڕێز پ . د خالد محمد صالح، کۆتایی بە خولی خێزانسازی هات. لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربوانی خولەکە.
ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 دووەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) لە بینای سەرەکی ژیار لەسلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 09/07/2025 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار لە بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەشی گشتیی ئافرەتانی ژیار لە ڕۆژانی 9 و 10ی 2025/07 خێوەتگەیەکیان لەسەر ئاستی لقەکانی (سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و پشدەر و تەقتەق و سەیدسادق) و هەر دوو دەستەی سیروان و خورماڵ ئەنجامدا. خێوەتگەکە لە بنکەی سەرەکی ژیار لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و، سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز (پ.د. خالید موحەممەد ساڵح) وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت کرد لە کاری بانگەوازدا. شایەنی باسە خێوەتگەکە دوو ڕۆژی خایاند و کارەکانی بە سەرکەوتوویی بە پایان گەشت.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 12/7/2025 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجونی ڕاوێژکاری ژیار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە 2025/07/12 سێیەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 19/7/2025 پێشکەشکردنی بەشی یەکەمی سیمیناری:(ڕێکارەپزیشکییەکان لەژێرڕۆشنایی ڕێسافیقهییەکاندا ) لە تەلاری جودی بۆ دەستەیەک لە پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی.
ڕۆژیشەممە 19/7/2025 چوارەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.