سەردانیکەر: 592,440
بەڕێوەچونی وانەی سێیەمی خۆلی ئۆنلاینی ڕێگەکانی جیابوونەوە بۆ دەستەیەک لە بانگخوازان و مامۆستایانی تاراوگە کە لەلایەن لقی ژیاری بەریتانیاوە ڕێکخراوە و بەڕێوەدەچیت
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەرواری 26/7/2025 پێشکەشکردنی بەشی دووەمی سیمیناری:(ڕێکارەپزیشکییەکان لەژێرڕۆشنایی ڕێسافیقهییەکاندا ) لە تەلاری جودی بۆ دەستەیەک لە پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستی.
ڕۆژیشەممە 26/7/2025 پێنجەمین وانەی خولی زانستی (أصول الفقه) بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەشی زانستی لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 27/7/2025 کۆبوونەی بەشی پەروەردەی ژیار لەسلێمانی.
بەرواری 27/7/2025 دەستەی تەکیەی ژیار بەبۆنەی کردنەوەی بینای نوێ و ئەنجامدانی کۆمەڵێك پڕۆژەی تایبەت ، وەکو پێزانینێک ئێوارە خوانێکی ڕێکخست بۆ ئەو مامۆستا و خێرخواز و کەسایەتیانەی کە تا ئەم قۆناغەی ڕێکخراوەکەمان دەستبار و هاوکاری ئەم پڕۆژە دەعەوی و پەروەردەییە بوون ، لەدیدارەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان دکتۆر خالید محمد ساڵح سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی ژیار وە د.حمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەوازی ژیار هەروەها م.ئیدریس بەرپرسی دەستەی تەکیەی ژیار وتەی بەخێرهاتن و ڕێزو پێزانین و کورتەیەك لە کار و چالاکیەکیانی ژیاریان پێشکەش کرد لێرەوە دوعای خێر و پێزانینمان هەیە بۆ ئەو بەڕێزانەی کە بە وشەیەکی خێر تا هاوکاری مادی و مەعنەوی هاوکارمان بوون . دەستەی ڕاگەیاندنی تەکییە
زانیاری درووست بڕیاری درووست دەخاتە بەردەست... ڕۆژی سێشەممە 2025/7/29 ئەکادیمیای ژیار بۆ ڕاوێژکاری خێزانی لە لقی ڕاپەڕین لە هەژدەهەمین هەفتەی وانەکانیدا تیشکی خستە سەر یەکێک لە گرینگترین بابەتە کۆمەڵایەتیەکان کە بریتیبوو لە: (تەڵاق و ڕێگاکانی جیابوونەوە). و لەلایەن: پ.د خالید موحەممەد ساڵح. ەوە پێشکەش کرا. ڕاگەیاندنی لقی ڕاپەڕینی ژیار
بەشی گشتیی ئافرەتانی ژیار لە ڕۆژانی 9 و 10ی 2025/07 خێوەتگەیەکیان لەسەر ئاستی لقەکانی (سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و پشدەر و تەقتەق و سەیدسادق) و هەر دوو دەستەی سیروان و خورماڵ ئەنجامدا. خێوەتگەکە لە بنکەی سەرەکی ژیار لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و، سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز (پ.د. خالید موحەممەد ساڵح) وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت کرد لە کاری بانگەوازدا. شایەنی باسە خێوەتگەکە دوو ڕۆژی خایاند و کارەکانی بە سەرکەوتوویی بە پایان گەشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 09/07/2025 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار لە بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 12/7/2025 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجونی ڕاوێژکاری ژیار بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کۆتایی بە خولی خێزانسازی هێنا. پاش پێشکەشکردنی ژمارەیەک بابەتی بەسود لە لایەن پسپۆڕانی پەیوەست بە کاروباری هاوسەرگیری و خێزانسازییەوە، ئەمڕۆ بە پێشکەشکردنی بابەتی (مافەکانی ژن و مێرد لەسەر یەک لەڕووی شەرعی و یاساییەوە) لە لەیەن بەڕێز پ . د خالد محمد صالح، کۆتایی بە خولی خێزانسازی هات. لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربوانی خولەکە.
دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 4/6/2025 دەستەی خورماڵی ژیار لەبۆنەیەکی تایبەتدا مۆڵەتی (قراءة - تجوید) جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی بەخشیە کۆمەڵێک فێرخواز .
ئەمڕۆ هەینی بەرواری25/4/2025بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی بۆردی باڵای پەروەردەیی ژیار.