سەردانیکەر: 406,799
دوێنێ ڕۆژی دووشەممە بەرواری 20/3/2023 شاندێکی باڵای ئینستتوتی ژیار دەستەی خورماڵی بەسەرکردەوە ،تیایدا سەردانی خانەوادەی مەلا ئەحمدی کوێخا ڕەحیمیان کردوو لەنزیکەوە سوپاسیان کردن لەپای هاوکاری و هاوخەمی بەردەوامیان بۆ پڕۆژەکانی ژیار .
لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ئینستتیوتی ژیار پێشوازی لە کۆمەڵێک پارێزەرو یاساناس کرد بەمەستی ڕاوێژکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئیسلام لەدەستوری عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشوازی لە دەستەیەک لە مامۆستایان کرد بەمەستی کردنەوەی دەستەی ژیار لەسەید سادق و بەم زوانە دەستەی ژیار سەید سادق دەکرێتەوە. #پڕۆفیسۆر_خالید #ڕەمەزان١٤٤٤
ھاوکارییەکانی ژیار گەشتە کوردستانی باکور - تورکیا. ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤/٣/٢٠٢٣ بە سەردانێکی مەیدانی بەڕێز م. کاروان دارتاش نوێنەری ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا بە هاوکاری مامۆستایانی بەڕێزی چەند مزگەوتێك و جێگری سەرۆکی شارەوانی شارەکەو بەیاوەری چەند کارمەندێکی ئەوقاف، ھاوکاری و خزمەتەکانیان گەیاندە شارۆچکەی کیرخانی نزیک شاری ئەنتاکیا کە بریتی بوو لە دابەشکردنی بڕێکی دیاریکراو لە پارە بۆ هەر خێزانێك. دواتر دابەشکردنی پێداویستییەکان گەشتە کەمپی ئاوارەکان و لە دەرگای چادرەکانەوە لێقەوماوەنی زەمین لەرزەکە سوودمەند بوون. * سوپاس بۆ خێرخوازان. * سوپاس بۆ کوردانی بەریتانیا. * خوای گەورە پاداشتی ھەموان بداتەوە. بەیارمەتی خودا بەردەوام دەبین لە خزمەت و ھاوکاری زیاتر لە ڕۆژانی داھاتوو. ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لە بەریتانیا.
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 12/2/2022 بەبۆنەی هەفتەی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی - لقی هەولێر هەستا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی: خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا بۆ بەڕێزان: د. موســـــــەنا ئەمیــن (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفی فێمینیستیدا) پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی (بەئاساییکردنی پلانی جێندەری) پ.د.خـاليـــد محمد صالـح (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفەی جێندەریدا)
ئەمڕۆ چوار شەممه بەروای 7/12/2022 لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار پانێڵێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ دەستەیەک لەمامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە لەسەر ( مەترسییەکانی سەرخێزان لەکۆمەڵگەی کوردیدا ) تیایدا بەڕێزان پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سیمنارێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی:جێندەرو سێکس خاڵە جیاواز و لێکەوتەکانیان. بەڕێز د.شێرزاد عبدالوهاب بابەتێکی پێشکەش کرد لەژێرناونیشانی: پاراستنی خێزان لەمەترسییەکانی ڕۆژگار .
شەوی یەکشەم بەرواری 11/12/2022 لە هۆڵی سەرەکی لقی سلێمانی، ئینستتیوتی ژیار هەستا بە سازدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی(جێندەرو لێکەوتە نەرێنییەکانی) بۆ هەر یەک لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید محمد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار کە بابەتێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی لەجێندەرەوە بەرەو هاوڕەگەزبازی و پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی کە بابەتێکی پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی لە جێندەرەوە بەرەو پیدۆفیلیا، و دکتۆر موسەننا ئەمین کە بابەتێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە یەکسانییەوە بەرەو جێندەر. .
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 12\12\2022 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار و دەستەی خانمانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی توانست پانێڵێکیان ساز کرد لەژێر ناونیشانی: (پرسەکانی خێزان لەکۆنگرە نێودەوڵەتیەکانداو لەشەریعەتی ئیسلام دا.) بۆبەڕێزان: پ.د. خالید موحەممەد ساڵح پ.د.عوسمان هەڵەبجەیی
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 31/12/2022 لە میانەی تۆمارکردنی دیبەتێک بۆ کەناڵی سپێدە لەسەر بابەتی جێندەر لەچەند گۆشە نیگایەکی جیاوازەوە، لەپەراوێزی تۆمارکردنی دیبەیتەکەدا بەدیداری د.محسین عبدالحمید بیرمەندی هزری ئیسلامی شادبووم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری 5\1\2023 وەکو ئەندام و سەرپەرشتیار بەشداریم کرد لە گفتوگۆی توێژینەوەی ماستەرنامەی خوێندکار سەیدە هەڵاڵە سەید ماجد هاوسەری برای بەڕێزمان مامۆستا هێمن باقر کە توێژینەوەکەیان لە سەر بابەتی (التغریر فی عقد الزواج ) بوو کە بابەتێکی هەستیارو گرنگ و پێویستییەکی سەردەمیانە بوو وباس لەو فێل و چاوبەست و درۆ و گزیانە دەکات کە دەکرێت یەکێک لە هاوسەرەکان یان بریکارەکانیان یان سەرپەرشتکارەکانیان پەنای بۆ بەرن بەمەستی هەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر و هاندانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری کە ئەگەر ئە درۆ و فێڵانە نەبوایە کەسی بەرامبەر هاوسەرگیرییەکەی نەدەکرد وە لێکەوتەی ئەو جۆرە ڕەفتارانە و شوێنەوارەکانیان لەسەر پڕۆسەی هاوسەرگیری.
ئینستتیوتی ژیار مۆڵەتی فەرمی کارکردنی لە حکومەتی ناوەندی بەغدا وەرگرت. ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 14/12/2022 شاندێکی باڵای ئینستتوتی ژیار کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و پ.ی.د.عوسمان محمود سعیدالله ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی لقی سلێمانی سەردانی شاری بەغدایان کردوو مۆڵەتی فەرمی ئینستتیوتی ژیاریان لەفەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی بەغدا وەرگرتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 12/2/2022 بەبۆنەی هەفتەی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی - لقی هەولێر هەستا بە سازدانی پانێڵێک لەژێر ناونیشانی: خێزان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی سەردەمی جیهانگیریدا بۆ بەڕێزان: د. موســـــــەنا ئەمیــن (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفی فێمینیستیدا) پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی (بەئاساییکردنی پلانی جێندەری) پ.د.خـاليـــد محمد صالـح (خێزان لەبەردەم ئاڵنگاری فەلسەفەی جێندەریدا)