سەردانیکەر: 406,685
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 8/9/2023 ئاهەنگی کۆتایی خولی پێشینی لقی گەرمیانی ژیار کە ماوەی چوارساڵی خایاند و حەفتا خوێندکار لە هەردوو ڕەگەز تیایدا بەشدار بوون.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 9/9/2023 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی کارگێڕی ژیار لەسلێمانی
بەشی زانستی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی سەرکەوتنی پڕۆژەی زێڕین بۆ لەبەرکردنی (جزء تبارك) لە بنکەی سەرەکی ژیار لە سلێمانی کە ئەم پرۆژەیە لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. شایەنی باسە پڕۆژەی زێڕین لەبەرواری 13 / 5 / 2023 دەستی پێکردوو بەبەژداری زیاتر لە 2000 فێرخواز لەهەردوو ڕەگەز، بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام بوو لە 18 / 8 / 2023 بەسەرکەوتوویی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجامدا. ئەمڕۆش بە سەرکەوتوویی ئاهەنگی پڕۆژەکە بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان: پ. د. خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و، م. جاسم کەلاریی و م. بێستوون ژاڵەیی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژیار و ئەنجوومەنی لقی سلێمانی ژیار. لە پرۆژەکەدا ٤ عەمرە و ٤٥ خەڵاتی تر کرا بە دیاری بۆ سەرکەوتووانی پرۆژەکە و هەروەها بڕوانامەی بەشداربوونیش بەخشرا بە دەرچووان. لە کۆتاییدا بەشی زانستی ژیار سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەر بەڕێز و لایەنێک دەکات کە هاوکار و دەستباری ئەم پڕۆژەیە بوون و ماندووبوونیان جێگەی ڕێز و پێزانینە و خوای گەورە لە هەموولایەکی قبوڵ بکات.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 26/8/2023 پڕۆفیسۆر خالید موحەمەد ساڵح لەوڵاتی تورکیا لە ئەستەنبوڵ سەردانی شاندی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و کارگێڕی ژیاری کرد لەو وڵاتەو لەنزیکەوە چاوی بەنوسەری دیاری سوری عبدالکریم بەککار کەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 6/9/2023 لقی پشدەری ژیار کۆتایی بە خولی (بونیادنانی کەسێتی ئافرەت) هێنا و لە کۆتا بابەتی خولەکەدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار سیمینارێکی پێشکەش کرد لەژێرناونیشانی: (ڕەواندنەوەی گومانەکان سەبارەت بەئافرەت) و لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە کە ژمارەیان (٤٠) خوشک بوو.
دوێنێ ڕۆژی هەینی بەرواری 11/8/2023 خولی گەنجانی بانگخواز بەڕێوە چوو کە خولێکی پەروەردەییە تایبەت بە گەنجانە بۆبرەودان بەکاری بانگخوازی تیایدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار بابەتێکی پێشکەش کرد بۆ برەودان بەبواری بانگخوازی چینی گەنجان
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٧/٢٩ لە پارێزگای کەرکوک پ. د. خالید محەممەد ساڵح بابەتێکی پێشکەش کرد بۆ کۆمەڵێک لە پزیشکان و خوێندکارانی کۆلێجی پزیشکی لەسەر بابەتی (بەخشینی ئەندامانی جەستە دیدێکی شەرعییانە). وتێیدا بەڕێزیان بەوردی قسەیان لەسەر بنەما و ڕێساکان و شێوازەکانی جەستە بەخشین و حوکمە شەرعییەکانی کرد و وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ئامادەبووان دایەوە.
ژیار پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی کۆمەڵی دادگەری دەکات. ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023/06/21 ئینستتیوتى ژیار بە سەرۆکایەتى پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح و شاندى یاوەرى لە ئەنجوومەنى کارگێڕى ژیار پێشوازییان کرد لە شاندێکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسی کۆمەڵى دادگەریی کوردستان بەسەرۆکایەتی د.موحەممەد ملا ساڵح کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر هەماهەنگى پێویست لە نێوان هەردوولا کرا لە بوارەکانی پەروەردە و زانست و هۆشیارى کۆمەڵایەتى . ئێوارەی هەمان ڕۆژ پێشوازییان کرد لە شاندێکى دەزگاى نوورى حیکمە بەسەرۆکایەتی د.عبدالله حەداد سەرۆکى دەزگاکە. له کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند پرسێکی هەنووکەیی بواری پەروەردە و فێرکردن کرا و هەردوو ڕێکخراو هەماهەنگ بوون لەسەر پاڵپشتیکردنى یەکتر و هەنگاوى پێکەوەیی و بەدەمەوەبوونى زیاتر بۆ بوارە پەروەردەیی و زانستیی و فێرکارییەکان.
دوێنێ شەو بەرواری 10/5/2023 ئینستتیوتی ژیار / لقی سلێمانی پانێڵی (دیدێك بۆ واقعی ڕەوەندی كورد لە هەندەران) بۆ دەستەیەک لە بانگخوازانی لقی ژیار لە بەریتانیا ساز کرد. بەشداربووان و تەوەرەکان: تەوەری یەکەم: پرسى خێزانى | م. کاروان دارتاش تەوەری دووەم: پرسى پەروەردە | م. ئەبووبەکر عەبدول تەوەری سێیەم: پرسى خوێندن | د. عومەر عەلی تەوەری چوارەم: پرسى ناسنامە | م. موحەممەدى گڵاسگۆ بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 17\5\2023 ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی کۆتایی بە خولی چوارەمی گوڵەکانی ژیار هێناو لە ئاهەنگێکی خنجیلانەدا بڕوانامەی بەسەر بەشداربووەکانی خولەکەدا دابەش کرد
مەڕاسیمی کردنەوەی دەستەی سیدسادقی ئینستتیوتی ژیار ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 24/05/2023 لە مەراسیمێکى شایستەدا دەستەی سیدسادقی ئینستتیوتی ژیار کرایەوە. مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن بەڕێز: م. خەڵات ئەحمەدەوە. پاشان وتەی بەخێرهاتن خوێندرایەوە لەلایەن بەرپرسی دەستەی سیدسادقی ئینستتیوتی ژیار بەڕێز: م. خەلیل حەسەن دواتر قائیمقامی قەزای سیدسادق بەڕێز: کاک حاجی ڕەزا موحەممەد ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسى گرنگى کردنەوەى بنکەى ژیار کرد لە شارەکەدا و ڕۆڵ و کۆششى ماندوونەناسانەى ئینستتیوتى ژیارى لە سەرجەم کوردستاندا بەرزنرخاند. بەدوای ئەودا سەرۆکی ئیستتیوتی ژیار بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح وتارێکی پێشکەشکرد و جەختى لە فراوانى کارى ژیار کردەوە لە بوار و پایە گرنگەکانى کۆمەڵگەى کوردیی و هەوڵە بەردەوامەکانى بۆ پەروەردەکردنى نەوەیەکى تەندرووست و پتەوکردنى گیانى برایەتیی و پێکەوەیی، هەروەها پاراستنى خێزان لە ترازان و بەرەنگاربوونەوەى دیاردە نەشیاوەکان. لە کۆتاییدا پارێزەری ڕاوێژکار بەڕێز: گۆران نەسروڵڵا وتەیەکی پێشکەشکرد و بەڵێننامەی کاری خۆبەخشی پێشکەشی ئەنجوومەنى کارگێرى ئینستتیوتی ژیار و ئەنجومەنى کارگێڕى دەستەی سیدسادق کرد کە وەکو پارێزەرێکى خۆبەخش کارە یاساییەکانى ئینستتیوتى ژیار ڕاپەڕێنیت.
دوێنێ چوارشەممە بەرواری 24/5/2023 شاندێکی باڵای ئینستتیوتی ژیار کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار و هەریەک لە بەڕێزان: د.کامیل شارباژێڕیی و، م. عەدنان نوری ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی و، کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێزان: م.عبدالرحمن محمد عارف، م. فەرهاد ئیبراهیم، ئەمیرە خانیان کرد بە مەبەستی هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەیان.