ئاهەنگی کۆتایی خولی (باشترین پەروەردەکار) لەلقی هەڵەبجەی ژیار بەڕێوەچوو
ئاهەنگی کۆتایی خولی (باشترین پەروەردەکار) لەلقی هەڵەبجەی ژیار بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٠ / ٩ / ٢٠٢٥ بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانیی لقی هەڵەبجەی شەهیدی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بە ئاهەنگێکی شایستە وبەئامادەبوونی بەڕێزان: سەرۆکی ژیار و بەرپرسی لقی هەڵەبجە و جێگری بەرپرس و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق،کۆتایی بە خولی (باشترین پەروەردەکار) هێنا، لە ئاهەنگەکەدا بەڕێز: (پ.د. خالید محمد) بابەتێکی بەناونیشانی (گرنگی ڕۆڵی دایک وباوک لە پەروەردەدا) پێشکەشکرد. لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی مامۆستایانی خولەکە کرا وبڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایه بەشداربووانی خولەکە، شایەنی باسە خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند و شانزدە سیمیناری تێدا پێشکەشکرا، کە بابەتەکان لەلایەن دەستەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ و ڕاهێنەری پەروەردەییەوە وترانەوە و تایبەت بوون بە دایکان و پەروەردەکاران.