لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار لقەکانی: ڕاپەڕین و پشدریان بەسەرکردەوە.
لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار لقەکانی: ڕاپەڕین و پشدریان بەسەرکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 6/8/2025 بەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکارو چالاکییەکانی ژیار لەو ناوچانەدا لیژنەیەکی باڵای ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کەپێکهاتبوون لە هەر لەیەك لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.شێرزاد عبدالوهاب، د.موحەممەد سینەمۆکی جێگرانی سەرۆک و د.صباح، د.کامل شارباژێری، د.خالید گەردی،د.بەختیار نەجمەدین ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان لقەکانی:ڕاپەڕین و پشدەریان بەسەر کردەوە.