
ڕۆڵی ئافرەت لە کاری بانگەوازد
زنجیرە سیمینارەكانی پ. د. خالید موحەممەد ساڵح لە وڵاتی بەریتانیا..
ئەمڕۆ شەممە، 4/10/2025 لقی بەریتانیای ڕێکخراوی ژیار سیمینارێکی بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی ژیار ڕێكخست، كە تایبەت بوو بە خانمان.
پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح، بە شێوازێکی قووڵ و سەرنجڕاکێش، بابەتی "ڕۆڵی ئافرەت لە کاری بانگەوازدا"ی شی کردەوە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەو گرنگی و کاریگەرییە گەورەیەی کە ئافرەتان دەتوانن لە بڵاوکردنەوەی پەیامە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەیانبێت. هەروەها، باسی لەو لایەنە جیاواز و تایبەتمەندانە کرد کە ئافرەتان لە کاری بانگەوازدا جیادەکاتەوە، بەهۆی سروشتی دایکایەتی و پەروەردەیی و ئەو کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەی کە لەسەر خێزان و نەوەکانی داهاتوو هەیانە.
سیمینارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان دیمەنێکی زیندوویان بەخشییە کۆڕەکە. پڕۆفیسۆر خالید محەممەد ساڵح وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هانی ئافرەتانی دا کە بەشێوەیەکی چالاکتر لەم بوارەدا بەشدار بن، چونکە ڕۆڵی ئەوان لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و هۆشیاردا یەکجار گرنگ و بنەڕەتییە.
ئەم سیمینارە نیشانەی پابەندبوونی ڕێکخراوی ژیارە بە پەرەپێدانی ڕۆڵی ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتیش لە كاری پەروەردەیی و بانگەوازیدا.
چالاکییەکان