سەردانیکەر: 407,618
نەعلە دراوەکانی ئێوە لەو خاوەن پڕۆژانە مەرد ترە کە ئێوەیان کردۆتە سەرچاوەی داهات بۆ پڕۆژەکانیان، لەو بەرپرسانە مەرد ترە کە بازرگانی بە جەستەتانەوە دەکەن وشکۆی مرۆڤبوونتان دەشکێنن، لەو بەناو ڕۆشنبیرانە مەردترە کە دەیانەوێت ئێوە لەدەستی دین و بازنەی خێزان دەربهێنن تا دەستەمۆی ئارەزوە گڵاوەکانی خۆیانتان بکەن، لەو فیمەنیست وجێندەریستانە مەرد ترە کە دواڕۆژی ئێوەیان بەم ئاقارەدا برد . ئێوە قوربانین نەوەک تاوانبار، ئەگەر نا هیچ ئافرەتێک حەز ناکات بەو ڕیسواییە بژی و نان پەیدا بکات. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
١- خەڵکانێکی هەڵگەڕاوە و حەز نەخۆش ودۆڕاون کەدەیانەوێت پاساوی لۆژیکی ویاسایی بۆ داڕوخانە دەروونی وئەخلاقییەکانیان بهێننەوە.. ٢- کۆمەڵێک بازرگانی بەناو ڕۆشنبیرن کە ئامادەن لە پێناو پارە خۆیان و هەموو پیرۆزییەکانی نەتەوە و نیشتمان هەڕاج بکەن. ٣- کۆمەڵێک بەرپرسی گەندەڵ و دۆڕاون کەدەیانەوێت قەرەبووی شکستە هەمە لایەن و یەک لەدوای یەکەکانیان لە ئیدارەی میللەت و حیزب و حکومەت بە پشتیوانی ئەو پڕۆژ تێکدەرو بێ بەهایانە قەرەبوو بکەنەوە.
کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع: گرفتی گەورەی ئەمڕۆی خەڵک بێئاگایی و نەشارەزابوونیانە لە بوارە شەرعییەکاندا هۆکاری سەرەکی ئەم بێئاگابوونەیش تەنها خەمساردی و بێ باکیانە لەبەرامبەر ئەو جۆرە پرسانەدا، ئەگینا بۆ لەبوار و کایە دنیاییەکانی تردا کە بە بایەخەوە لێی دەڕوانن تەواو شارەزان؟ لەگەڵ ئەم نەشارەزاییەشدا زۆرجار پرسی شەرع هەرناکەن، یان پاش ئەوەی کار لەکار دەترازێت ئەوجا پرسی شەرع دەکەن، بۆ نموونە: کەسێک دەچێت پشکێکی حەرام لەدامەزراوەییەکی سووخۆریدا دەکڕێت، پاش ماوەیەکی زۆر ئەوجا بیری شەرعی دەکەوێتەوە و پرسیار دەکات، کە کارەکەی حەڵاڵە یان حەرام؟ پێویستە ئێستا چی بکات تا لەوحەرامە ڕزگاری بێت، ئەمە گرفتێکی گەورە بۆخۆی و خەڵکیش دروست دەکات، ئەگەر پێی دەڵێیت کارەکە حەرامە و وازی لێ بێنە، ئەوە پارەکەی دەڕوات و لەوانەیە بەرگەی ئەو زەرەرە نەگرێت، یان هەر هیچ نەبێت پارەکەی ئەم دەبێتە مایەی زیادکردنی دەسمایەی دەزگا سوو خۆریەکە، ئەگەر دەڵێیت بیفرۆشەوە بەکەسێکی تر ئەوە چۆن بۆ،ئەو حەرامە بۆ خەڵکی تریش حەرامە ودروست نییە، ئەگەر دەڵێیت بەردەوامبە لەسەری چۆن دروستە بەخەڵک بڵێیت لەکارێکی حەرام بەردەوام بێت؟ بەم شێوەیە خۆی و خەڵکیش تووشی گێژاو و قەیران دەکات. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح پەرتووکی: دیاردەی سوو لەمامەڵە هاوچەرخەکاندا
داواکەی ئەم برادەرە زۆر ڕەوایە؛ چونکە ئەو لەهەموو کەس زیاتر خۆیان و دەسەڵاتەکەیان دەناسێت و دەزانێت ئەگەر ئاین ئاوێتەی دەسەڵاتی لەو جۆرە بکرێت ئاینیش وەک دەسەڵاتەکەی ئەوان بێزراو و بەدناو دەبێت..
خوای گەورە لە مردووەکانیان خۆش بیت و شیفای عاجلی بریندارەکانیان بدەیت و سەبووری خەمی کەسوکاریان بدەیت و قەرەبووی زیانەکانیان بۆ بکەیتەوە.
سروشتی جیاوازی بیروڕا: بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر هەموو ئەم بوونەوەرە یەك شێواز ویەك كات ویەك پێكهاتەی هەبووایە، ئەگەر مرۆڤەكانیش هەموویان یەك ڕەگەز ویەك ڕەنگ ویەك ڕوخسار ویەك ڕەوشت ویەك شێوازی بیركردنەوەیان هەبوایە وهەموویان هەر كۆپی ودووبارەبووەوەی یەكتر بوونایە، ئەگەر گشت خۆراك ومیوەكان یەك تام وچێژیان هەبووایە، ئەو كات ژیان ئەو تام وچێژەی نەدەبوو كە ئێستا هەیەتی وحیكمەت لەبوونی ئەو هەموو بوونەوەرەیش نەدەما، بگرە ئەوكات لەهەموو شتەكان یەك دانەیان بەس بوو بەمرۆڤیشەوە. هەربۆیە جیاوازی بیروبۆچوونەكانیش پێویستە ئاوا خوێندنەوەی بۆ بكرێت، كەچۆن خوای باڵا دەست شێواز وڕوخساری جیاواز وتایبەتی بۆ هەریەكەمان دروست كردووە، بەدڵنیاییشەوە شێوازی بیركردنەوەی هەر یەكەمانی جیاواز لەوی تر دروست كردوە؛ كەواتە بوونی بۆچوونی جیاواز شتێكی سرووشتی وئاساییە؛ بەڵام دەبێت هەمیشە ئاگامان لەوە بێت كە ئەم بۆچوونە جیاوازانە نەبنە بۆچوونی دژ و ڕوخێنەر؛ چونكە ئەو كات دەرەنجامەكەی پێچەوانە دەبێتەوە ولەبری ئەوەی ببێتە مایەی جوانی وتەواوكاری دەبێتە مایەی ناشیرین كردن وداخورانی یەكتر. بانگەوازی پێغەمبەران٫ ل7 پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
ترسان لە خوای گەورە. خۆشەویستان نابێت مرۆڤ هیچ كاتێك بێ منەت و بێ باک بێت لە سزای خوای باڵادەست، نەك تەنها مرۆڤی تاوانبار پێویستە بترسێت بەڵكو خەڵكی خواناسیش هەر پێویستە بترسن، مرۆڤی تاوانبار پێویستە لەوە بترسێت كە خوا لەسەر تاوانەكانی سزای سەختی دەدات، مرۆڤی خواناسیش لە کەموکورتییەکانی بترسێت، لە ڕەتکردنەوەی پەرستشەکانی بترسێت، لەبەردەوام نەبوونی ئەو حاڵی خواناسییەی بترسێت؟ ئەمانە و چەندین هۆكار و پرس و ترسی تر هەن كە پێویست دەكات مرۆڤ بەردەوام لە خەمیاندا بێت.
ئەمڕۆ خەڵكانێكی كاڵفامی بەناو موسوڵمان لەژێر پەردەی قورئانیبووندا شان بەشانی برا لائیک و لادەرەکانیان سەنگەریان لە ژیان و سوننەتەکانی ئەو سەروەر و پێغەمبەرە مەزنە گرتووەو بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان كە گومانی لەسەر دروست بکەن و لەپێگە و پیرۆزییەكەی كەم بكەنەوە و كاریگەری لەناخی باوەڕداراندا بسڕنەوە بەكۆمەڵێك بیانوی بێ بنەما و نازانستی . پەرتوکی ئوحود وێستگەو وانەکان