نوسین
11/12/2022 - 04:11 PM
115 بینراو

کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع

کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع

کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع

کەمتەرخەمی لەپرسی شەرع: گرفتی گەورەی ئەمڕۆی خەڵک بێئاگایی و نەشارەزابوونیانە لە بوارە شەرعییەکاندا هۆکاری سەرەکی ئەم بێئاگابوونەیش تەنها خەمساردی و بێ باکیانە لەبەرامبەر ئەو جۆرە پرسانەدا، ئەگینا بۆ لەبوار و کایە دنیاییەکانی تردا کە بە بایەخەوە لێی دەڕوانن تەواو شارەزان؟ لەگەڵ ئەم نەشارەزاییەشدا زۆرجار پرسی شەرع هەرناکەن، یان پاش ئەوەی کار لەکار دەترازێت ئەوجا پرسی شەرع دەکەن، بۆ نموونە: کەسێک دەچێت پشکێکی حەرام لەدامەزراوەییەکی سووخۆریدا دەکڕێت، پاش ماوەیەکی زۆر ئەوجا بیری شەرعی دەکەوێتەوە و پرسیار دەکات، کە کارەکەی حەڵاڵە یان حەرام؟ پێویستە ئێستا چی بکات تا لەوحەرامە ڕزگاری بێت، ئەمە گرفتێکی گەورە بۆخۆی و خەڵکیش دروست دەکات، ئەگەر پێی دەڵێیت کارەکە حەرامە و وازی لێ بێنە، ئەوە پارەکەی دەڕوات و لەوانەیە بەرگەی ئەو زەرەرە نەگرێت، یان هەر هیچ نەبێت پارەکەی ئەم  دەبێتە مایەی زیادکردنی دەسمایەی دەزگا سوو خۆریەکە، ئەگەر دەڵێیت بیفرۆشەوە بەکەسێکی تر ئەوە چۆن بۆ،ئەو حەرامە بۆ خەڵکی تریش حەرامە ودروست نییە، ئەگەر دەڵێیت بەردەوامبە لەسەری چۆن دروستە بەخەڵک بڵێیت  لەکارێکی حەرام بەردەوام بێت؟ بەم شێوەیە خۆی و خەڵکیش تووشی گێژاو و قەیران دەکات. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح پەرتووکی: دیاردەی سوو لەمامەڵە هاوچەرخەکاندا