سەردانیکەر: 594,160
ئەمڕۆ خەڵکانێکی زۆر هەن، ئەوەی گوێی پێ نادەن، دڵە شەرعییەکانیان و خەمی قیامەت و دواڕۆژیانە، هەموو ژیانیان بۆ جەستەیان تەرخان کردووەو لە پێناوی خزمەتکردنی ئەودا، ساتەکانی بەخەرج دەدەن. خەڵکانێکی تر هەن، ڕاستە ڕوو لە خوان، بەڵام ئەوەندەی سەرقاڵی ڕواڵەت و ڕووکەشی کارەکانیانن، نیو ئەوەندە گرنگی بە کرۆک و ناوەڕۆکی کارەکان و مەبەستەکانی شەرع و نیەتی دڵەکانیان نادەن و پرسیاریان لە بارەوە ناکەن. هەشمانە وا تێ گەشتووە، کە تەنها دڵ گرنگە، ئیتر کردەوە هەر چۆن بێت، کێشە نییەو کاتێک بەئاگایان دەهێنیتەوە لە کردنی حەرامەکان، دەڵێن: دڵ گرنگە، ئەمەش هەڵە تێگەشتنە لە کردەوەکانی دڵ؛ چونکە ئەگەر ڕاستە، دڵمان پاکە و ساغە لەگەڵ خوا، ئەی چۆن ئەو دڵە کاریگەری لەسەر کردەوەکانمان دروست نەکردووە و ناتوانێت ئاڕاستەیان بکات و لە شتە قەدغەکراوەکان بیانگێڕێتەوە؟!. کتێبی: کردەوەکانی دڵ/ل5
هەندێک جار جیاوازی بیر و ڕامان هەڵقوڵاوی جیاوازی سرووشتی خۆمانن، وهەمووشمان ئەو ڕاستییە دەزانین كەسروشتی هەموو مرۆڤەكان جیاوازن وچوون یەك نین، هەر بۆ نموونە سرووشتی ئەبوبەكر وعومەر خوایان لێ ڕازی بێت زۆر جیاواز بووە وئەو جیاوازیەیش كاریگەری تەواوی هەبووە لەسەر بۆچوونەكانیان. بەهەمان شێوە سرووشتی عەبدولڵای كوڕی عومەر وعەبدولڵای كوڕی عەبباسیش هەر وابوە وهەمیشە بۆچوونەكانی عەبدولڵای كوڕی عومەر توندی پێوە دیار بووە بە پێچەوانەی بۆچوونەكانی عەبدولڵای كوڕی عەبباس كە شلگیری بەسەریدا زاڵ بووە،؛ بۆیە زانایان فەرموویانە: ئاگاتان لە توندییەكانی عەبدولڵای كوڕی عومەر وئاسانکارییەکانی عەبدولڵای كوڕی عەبباس بێت.
دەگێڕنەوە لەدێیەکدا ئاغایەکی ستەمکار هەبوو هەرچی خوا پێی ناخۆشبوو لەگەڵ خەڵکی دێکەی دەکرد لە درۆ و دزی و ستەم وگەندەلی داوێنپیسی، مامۆستای دێکەش هەمووجارێک لەوتاری هەینی کەباسی گوناه یان حەرامێکی بکردایە، یان دوعای لە خراپەکارێک بکردایە، ئاغا دەینارد بەشوینی دا وچینێک دارکاری باشی دەکرد ودەیگوت تۆ مەبەستت من بووە، ڕۆژێکیان مامۆستاکە زۆری بۆ هات بە ئاغای گوت. قوربان تۆ مەشمولیت مەقصود نیت، تاوانی من نییە. ئەم دەسەڵاتەیش ڕێک وەک ئەو ئاغایە وایە ولێوان لێوە لە ئاکارو سیفاتی خراپ، ئیتر مامۆستای ئاینی لەهەر مزگەوتێکدا باسی هەر بابەتێک بکات ئەوان دەیبەنە سەر خۆیان و مامۆستاکان سزا دەدەن. ئاخر مامۆستای ئاینی چی بکات کە ئێوە خۆتان خراپن، ئێوە دەبێت لەوە بگەن کە مزگەوت ماڵی خوایە ومەلاش میراتگری پێغەمبەر و ناکرێت ئێوە بەچاوی لق و مەڵەبندەکانتان لە مزگەوتەکان بڕوانن و چاوەڕوان بن مامۆستایانش وە کاسەلێس و بندیوارەکانتان شایەتی ناحەقتان بۆ بدەن، بۆیە ئەوەی دەبێت لەو نێوەندەدا بگۆڕێت ئێوەن نەک مەلاکان و گوتاری ئاینی.
دکتۆری بەڕێز ئەوان بەو هەنگاوەیان زیاتر گەورەیان کردیت، زیاتر سەرنج و سۆزی خەڵکیان بۆ لای جەنابت ڕاکێشا تا گوێت لێ بگرن وشوێن پێت هەڵبگرن،. زیاتر بیر تەسکی خۆیان و لەرزۆکی دەسەڵاتەکەیان نیشاندا، کە دەترسن وتەو وشە حەققەکانی جەنابت بیڕوخێنێت.