ئەوەی پێویستە بگۆڕێت ئێوەن نەک مامۆستایانی ئاینی.

ئەوەی پێویستە بگۆڕێت ئێوەن نەک مامۆستایانی ئاینی.
دەگێڕنەوە لەدێیەکدا ئاغایەکی ستەمکار هەبوو هەرچی خوا پێی ناخۆشبوو لەگەڵ خەڵکی دێکەی دەکرد لە درۆ و دزی و ستەم وگەندەلی داوێنپیسی، مامۆستای دێکەش هەمووجارێک لەوتاری هەینی کەباسی گوناه یان حەرامێکی بکردایە، یان دوعای لە خراپەکارێک بکردایە، ئاغا دەینارد بەشوینی دا وچینێک دارکاری باشی دەکرد ودەیگوت تۆ مەبەستت من بووە، ڕۆژێکیان مامۆستاکە زۆری بۆ هات بە ئاغای گوت. قوربان تۆ مەشمولیت مەقصود نیت، تاوانی من نییە. ئەم دەسەڵاتەیش ڕێک وەک ئەو ئاغایە وایە ولێوان لێوە لە ئاکارو سیفاتی خراپ، ئیتر مامۆستای ئاینی لەهەر مزگەوتێکدا باسی هەر بابەتێک بکات ئەوان دەیبەنە سەر خۆیان و مامۆستاکان سزا دەدەن. ئاخر مامۆستای ئاینی چی بکات کە ئێوە خۆتان خراپن، ئێوە دەبێت لەوە بگەن کە مزگەوت ماڵی خوایە ومەلاش میراتگری پێغەمبەر و ناکرێت ئێوە بەچاوی لق و مەڵەبندەکانتان لە مزگەوتەکان بڕوانن و چاوەڕوان بن مامۆستایانش وە کاسەلێس و بندیوارەکانتان شایەتی ناحەقتان بۆ بدەن، بۆیە ئەوەی دەبێت لەو نێوەندەدا بگۆڕێت ئێوەن نەک مەلاکان و گوتاری ئاینی.