نوسین
01/08/2022 - 01:22 PM
15 بینراو

بەخشینی بڕوانامە بەهەرسێ پەیمانگەی زانستەئیسلامییەکانی ئینستتیوتی ژیار

بەخشینی بڕوانامە بەهەرسێ پەیمانگەی زانستەئیسلامییەکانی ئینستتیوتی ژیار

بەخشینی بڕوانامە بەهەرسێ پەیمانگەی زانستەئیسلامییەکانی ئینستتیوتی ژیار

ڕۆژی شەممە بەرواری 30\7\2022 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی هەولێر هەستا بە سازدانی ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگاکانی ژیار، کە پێکهاتبوون لە: - پەیمانگای ئیبن سەلاحی شارەزووری بۆ فەرموودە. - پەیمانگای بانگخوازان. - پەیمانگای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان. شایەنی باسە ژمارەی قوتابیانی دەرچوو بریتیبوون لە 34 فێرخواز لە هەرسێ پەیمانگاکە. سەرەتای ئاهەنگەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن: محمد جلال کوردی دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن: پ.د.سلێمان سلیم ئاکرەیی پێشکەشکرا. دواتر وتەی سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار لەلایەن د،خالد محمد صالح پێشکەش کرا. پاشان وتەی نوێنەری مامۆستایان لە لایەن د.شێرزاد عبدالوهاب پێشکەش کرا. دواتر سوپاس و پێزانین بەسەر مامۆستایانی ڕێزداردا دابەشکرا. هەروەها وتەی بەرپرسی خولە درێژ خایەنەکان لە لایەن: د.خالد گەردییەوە پێشکەشکرا. پاشان وتەی نوێنەری قوتابیانی دەرچوو لە لایەن: م.صلاح شێروانی پێشکەشکرا. لەکۆتاییدا بڕوانامەو خەڵات بەسەر دەرچوان دابەش کراو ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

Post Image 1
Post Image 2
Post Image 3
Post Image 4
Post Image 5
Post Image 6