سەردانیکەر: 526,475
لەسایەی حوکمڕانی دەسەڵاتێکی نابەرپرسدا میللەت دەبێت باجی کوردایەتی بدات و ئەوانیش بەرەکەی بچننەوە.
خۆزگە هێزە ئەمنییەکان لەو ڕاستییە حاڵی دەبوون کەئەوانە ئەرکێکی پیرۆزیان لەئەستۆیە کەپاراستنی گەلە نەک کورسی دەسەڵات، وە ئەوان کارمەند و مووچە خۆری حکومەتەن نەک چەتە و چڵکاوخۆری دیوەخانی بنەماڵەکان، وە ئەوانە ڕۆڵەی ئەم میللەتەن، نەک بەشێک لەو سیستەم و دەسەڵآتە گەندەڵ و خۆسەپێنە. وە ئەو هاوڵاتییانەی دەڕژێنە سەر شەقامەکان لەپێناو داواکردنی مافە ڕەواکانایان دژ و دوژمنی ئەوان نین بەڵکو داکۆکی لەمافەکانی خۆیان وئەوانیش دەکەن.
سەری ساڵی نوێی کۆچی لەئێوەی بەڕێز و لەسەرجەم موسوڵمانان پیرۆز بێت. پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح
ئەمڕۆ ڕابوونی ئیسلامی پیاوێکی ڕۆشنبیرو دڵسۆزو خاوەن قەڵەمی لەدەستدا خوای پەروەردگار لەگوناهەکانی خۆشبێت و سەبوری خەمی بنەماڵەی بەڕێزیان بدات
ئەوەی کەنالی ڕووداو لەم مانگە پیرۆزەدا دەیکات، لەشێواندنی ڕاستییە شەرعییەکان و نانەوەی پشێوی ئاینی و بەلاڕێدابردنی پرسە ئیسلامییەکان و پەلاماردانی پیرۆزییەکانی خەڵك و دروستکردنی گومان لەسەریان، زۆر جێی سەرسوڕمان و گومانە، کە ئەم کەناڵە لە پێناو چی و لەبەرژەوەندی کێ ئەم کارانە دەکات و وروژاندنی ئەم جۆرە پرسانە و بەم شێوازە و لەم مانگە پیرۆزەدا خزمەت بەچی و بەکێ دەکات؟!! .
دەبێت جولەکە و هاوپەیمانەکانیان باش بزانن کە ئێسلام بەنەمانی پێغەمبەرەکەی کەمی نەکردووە، وە بەلەدستدانی ئەم پیاوانەیش کەم ناکات، سەرەنجامی ئەم ململانێیەیش بە خەیبەر و بەنی قورەیزەیەکی تر کۆتایی دێت.
گەلێک هەرچی تاوانی دزی و درۆ و داوێنپیسی و ناپاکیی و خوێنڕێژی و خیانەت هەیە، بیداتە پاڵ پێغەمبەران و پێشەوایانی خۆی، لە پەرتووکە بەناو ئاسمانییەکانیدا، دەبێت چاوەڕێی چ چاکەیەکی بەرامبەر نەیارەکانی لێ بکرێت. https://t.me/Pr_Khalid_M_Salih
کورتکراوەیو ململانێکان: کێشەی فەلەستین تەواوی ململانێکانی دونیای نێوان بەرەی خێر و شەڕ لەخۆیدا کۆ دەکاتەوە، ململانێیەک لەنێوان بەرەی خوا و گەلێکی خواناسدا، لەبەرامبەر بەرەی شەیتان و گەلێکی نەفرەتلێکراودا، ململانێیەک لەنێوان بەرەی حەق و ماف و دادپەروەریدا، لەبەرامبەر بەرەی ستەم و نادادیدا. ململانێیەک لە نێوان گەل و خاکێکی چەوساوە و داگیرکراودا، لەبەرامبەر گەل و دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و داگیرکەردا، ململانێیەک لە نێوان خاک و خەڵکێکی سڤیلی گەمارۆدراو ، لەبەرامبەر گەل و دەسەڵآتێکی پڕ چەک و پشتیوانی لێکراودا، ململانێیەک لەنێوان شەرعییەتی شەرع و یاسا نێوخۆی و نێودەوڵەتییەکاندا، لەبەرامبەر شەرعییەتی هێز و چەک و خوێنڕێژیدا. ململانێیەک لەنێوان گەلێکی ڕەسەن و خۆڕاگر و پێداگر لەسەر خاک و مافە ڕەواکانی، بەرامبەر گەلێکی پەڕیدە و ترسنۆک و بێ ناونیشان.
ئێوە دوژمنی دینی موحەممەدن نەک بەپێچەوانەوە؛ چونکە کاتێک موحەممەد پەیامی پیرۆزی ئیسلامی هێنا شتێک نەبوو لە دونیا بەناوی یەزیدییەت، دواتر ئەوە ئێوەن دژایەتی دینەکەی ئەوتان کردۆتە ئامانج و شەهیدکردنی خاتوو دوعا بەدڕندانەترین شێوە تەنها لەبەر ئەوەی ئاینی موحەممەدی هەڵبژارد و ئەم لێدوانە نابەرپرسانەتان لێرە و لەوێ شایەتی ئەو ڕاستیەن؛ بەڵام بەداخەوە ئێوە پەند لە ڕابوردوتان وەرناگرن و دەست لەو هەڵوێستە نامۆیانەتان هەڵناگرن.
پێشوازیکردن بە پەچپڵە ڕێزان لەکەسێک کە تەنها لەماوەی دە مانگدا سی هەزار ژن و منداڵی بێ تاوانی شەهید کردبێت، وە دووهێندەی دەربەدەر و ئاوارەو بێ سەروشوێن کردبێت ودادگاکانی دونیا ئێدانەی کردبێت و وەک تاوانباری جەنگ پێناسەی کردبێت.. ئەو پەڕی بێ ئابڕووی و بێ مۆراڵی وناشارستانییە.
پاش جەنگی ئوحود خوای گەورە وەڵامی گومانی ئەو دووڕوو دەروون بەزیوانە دەداتەوە کە جەنگێکی دەروونیی خراپیان دژ بە پێغەمبەر ﷺ و یارانی هەڵگیرساندبوو و ئازاری بڕاوادارانییان پێ دەدا و برینەکانیان پێ دەکولاندنەوە و دەیانگوت ئەگەر پێغەمبەری ﷺخودا بە قسەی ئێمە بکردایە ئەوە هەر گیز وامان بەسەر نەدەهات و ئەو هەموو زیانەمان پێ نەدەکەوت. خوای گەورە لەوەڵامدا پێیان دەفەرموێت: [قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ]. واتە: ئەی موحەممەد ﷺ پێیان بڵێ: ئەوانەی لەو غەزایەدا شەهید بوون ئەگەر لەماڵەکانی خۆیشیاندا بوونایە، بەپێی خۆیان دەڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنانەی کەبۆیان دیاریکرابوو تێیدا شەهید بن و گوزەرکردنی ڕووداوەکان بەو شێوەیە مەبەست لێی تاقیکردنەوەی بیروباوەڕی ئێوە و دەرخستنی نیەتەکانی دڵتانە و خوای گەورەیش ئاگای لە نیەتی دڵی هەمووتانە و هیچی لێ پەنهان نییە. #پڕۆفیسۆر_خالید