سەردانیکەر: 365,372
ڕۆژی شەممە 23/12/2023 ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژیار دووەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەبینای سەرەکی ژیار ئەنجامدا.
ڕۆژی شەممە بەرواری 23/12/2023 بەشی هۆشیاری خێزان کۆتایی بەخولی یەکەمی ئەکادیمیای ژیار هێنا لەسلێمانی تیایدا بڕوانامەی بەشداربوون و خەڵاتی سەرکەوتن بەخشرایە خوێندکارە بەشداربووەکان
شاندێکی باڵای ژیار لەگەڵ لقی هەولێر کۆبووەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٤/ ١٢/ ٢٠٢٣ سەرۆکی ژیار پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح، بەئامادەبوونی جێگری سەرۆک د.شێرزاد عەبدولوەهاب و کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان، لەشاری هەولێر و لە بینای لقی هەولێر لەگەڵ بەرپرسی لقی هەولێر و لقی سۆران و بەرپرسی دەستەکانی:(شەقڵاوە، هەریر، خەبات) کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دوایین پێشهات و ئاستەنگ و کاروچالاکییەکانی ئەو لق و دەستانە کرا.
لقی سلێمانی ژیار پێشوازی لە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و قوتابیانی ڕێکخراوی تاج العارفین کرد. ڕۆژی هەینی 08/12/2023 لقی سلێمانی ژیار بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی ژیار پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح پێشوازی لە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی ڕێکخراوی تاج العارفین کرد.
هەفتەی سێیەمی خولی گەنجانی بانگخواز لە لقی چەمچەماڵی ژیار بەڕێوەچوو. ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 15/12/2023 هەفتەی سێیەمی خولی گەنجانی بانگخواز لە لقی چەمچەماڵی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو کە بەشی گەنجانی لق پێیهەستابوو. لە خولەکەدا ئەم هەفتەیە میوانداری پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار کرا بۆ پێشکەشکردنى سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (بانگەواز)، وا بڕیارە هەفتەکانی داهاتووش ئەم خولە بەردەوامی هەبێت بە میوانداری بانگخوازەکانی ژیار.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 17/12/2023 شاندێکی باڵای ژیار کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار ، م.ئارام علی کریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی گشتی ژیار ، سەردانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان کردوو لەنزیکەوە چاویان بە سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان کەوت و لەدانیشتنەکەدا باس لەکاروچالاکییەکانی ژیار و داهاتووی کارەکانی ژیار کرا
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 17/11/2023 پڕۆژەی خێزانسازی هەفتەی دووەم لەلقی ژیاری کەلار بەڕێوەچوو تێیدا پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار سیمنارێکی لەژێرناونیشانی : (هۆشیاری یاسایی بۆ هاوسەرە تازەکان ) پێشکەش کرد
ئەمڕۆ هەینی بەرواری 17/11/2023شاندێکی باڵای ژیار کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: پڕۆفیسۆر دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار، د.بختیار نەجمەدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، کاک حاجی ڕزگار ئەندامی بەشی پەیوەندییەکان، م.لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیان، و بە بەشداریی جەماوەری شارۆچکەی سەرقەڵا دەستەی ژیاری سەرقەڵا کرایەوە
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 25/11/2023 لەلقی پشدەری ژیار، سیمنارێک سازکرا بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح بۆ قوتابیانی پەیمانگەی زانستە شەرعییەکانی ژیار لەژێرناونیشانی: (فقە الواقع).
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 29/11/2023 لقی هەڵەبجەی ژیار دەستەی سیروان سیمینارێکی بۆ بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سازکرد لەژێرناونیشانی: (دینداری لەنێوان دەقە شەرعییەکان و دیدی دینداراندا)
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 30/11/2023 لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی زنجیرە سیمیناری ئاین و تەندرووستی بەڕێوەچوو، کۆتا سیمینار لەژێرناونیشانی: (بەخشینی ئەندامانی جەستە) لەلایەن (پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح ) ه وە پێشکەش کرا.
ئاهەنگی کۆتایی خولی یەکەمى هیواکانی ژیار ئەنجامدرا. ڕۆژی هەینی ١/١٢/٢٠٢٣ بەشى گەنجانى ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، کۆتایی بە خولی یەکەمى هیواکانی ژیار هێنا و لە مەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان. ئاهەنگەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن کاک (بیلال نەجمەدین) دەستیپێکرد. دواتر د. بەختیار تاڵەبانی بەرپرسی گشتیی بەشی گەنجانی ژیار وتەیەکی پێشکەش کرد و داوای بەردەوامی کار و چالاکیی لە گەنجانی بەشداربووی هیواکانی ژیار کرد. پاشان م. مەڕوان ئەسعەد بەرپرسی خولی هیواکانی ژیار ڕاپۆرتی کۆتایی خولەکەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار وتەیەکی پێشکەش کرد، لە وتەکەیدا تیشکی خستەسەر گرنگی ئەم خولە و ڕایگەیاند ڕاستەوخۆ خولی دووەمی هیواکانی ژیار دەستپێدەکات و هیواکانى ژیار بەردەوامى دەبێت. دواتر بەڕێز موحەممەد ئەحمەد وەک نوێنەری بەشداربووانی هیواکانی ژیار وتەیەکی پێشکەش کرد. و سوپاسى بەشداربووانى گەیاند بە ئەنجومەنى کارگێڕى و بەشى گشتیی گەنجانى ژیار لە بەرامبەر ماندووبوونیان لە چەند ساڵى رابردوودا لە ئەنجامدانى خولەکەدا. لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا بڕوانامە پێشکەش بە بەشداربووانی خوولەکە کرا. لە هەمانکاتدا سوپاسنامە بەخشرایە هەریەک لە سەفین عەبدولعەزیز، موحەممەد جەمال، عومەر جۆڵا لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە کاری ڕاگەیاندن بۆ هیواکانی ژیار. بەشى گشتیی گەنجانى ژیار