سەردانیکەر: 364,152
دوێنێ هەینی بەرواری 17/5/2024 لقی کەکوک بەئامادەبوونی سەرۆکی ژیار بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح، و هەر یەک لەبەڕێزان د.حمزە بەرزنجی بەرپرسی بەشی بانگەواز، م.محمد بەرپرسی لقی چەمچەماڵ ، د.صباح شارستێنی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی، کاک حاجی ڕزگار بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، کۆتاییان هێنا بەخولی فێرست کە بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی مرۆیی سازکرابوو
ژیار لەشاری سلێمانی پێشوازی لەئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کرد. ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 19/5/2024 شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی سەردانی بنکەی سەرەکی ژیاریان کرد، لەلایەن سەرۆکی ڕێکخڕاوو جێگری سەرۆک ودەستەیەک ئەندامانی کارگێڕی پێشوازییان لێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 22/5/2024 شاندێکی باڵای ژیار بەسەرپەرشتی بەڕێز: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیار و ئەندامییەتی هەر یەک لەبەڕێزان: د.کامل شارباژێری، د.صباح ڕەسول، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، و د.سەردار ڕەشید بەپرسی بەشی زانستی ، د.عوسمان ئالانی ئەندامی لیژنەی زانستی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن و پێشکەشکردنی درعی ڕێزلێنان لەهەر یەک لەبەڕێزان: کاک حاجی ئیدریس کە وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف دەستبەکاربوو، وە م.عەباس گاپێوڵۆنی کە وەک بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 13/3/2024 شاندێکی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی مامۆستا عیرفان عەلی عبد العزیز ،سەردانی بینای سەرەکی ژیاریان کردو لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان: پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکی ژیارو د.کامل عەزیزو د.صباح شارستێنی و م.گوڵاڵە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی پێشوازیان لێکرا.
لقی هەڵەبجەی ژیار کۆتایی بەخولی (گەنجانی ئامانجدار) هێنا. ڕۆژی شەممە بەرواری 2/3/2024 بەشی گەنجان بەهاوبەشی بەشی پەروەردەی لقی هەڵەبجەی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەئامادەبوونی بەڕێزان: (پ.د. خالید موحەمەد ساڵح سەرۆکی ژیار) و (م. عەدنان نووری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی) و (م. یحیی عبداللە بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ژیار) و بەرپرسی هەندێک لە بەشەکانی لق کۆتایی بەخولی گەنجانی ئامانجدار هێنا، کە وانەکان لەلایەن هەریەک لەم بەڕێزانە گوترانەوە: پ.د. خالید موحەمەد ساڵح پ.د. بەختیار کەماڵ تاڵەبانی د. عومەر عەلی م. ئەکبەر غەریب م. شوکریە ساڵح م. بڕوا ئەبوبەکر لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووان.
خولی دووەمی هیواکانی ژیار دەستیپێكرد .. ڕۆژی هەینی ٢٣/٢/٢٠٢٤ لهبنكهی سهرهكی ژیار بۆ پهروهردهو گهشهپێدانی مرۆیی لهشاری سلێمانی خولی هیواکانی ژیار-٢ بەئەنجامدانی چادرگەی یەکەمی خولەکە دەستیپێکرد. لە چادرگەکەدا دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، وتەی بەخێرهاتن و وتاری سەرۆکی ژیار پێشکەشکرا. لەگەڵ ناساندنی بەرنامەکانی خولەکە بە بەشداربووان، سەرنج و پێشنیاری ئەندامان بۆ پێشخستنی زیاتری خولەکە وەرگیرا. جێی باسه هیواکانی ژیار یەکێکە لە پرۆژەکانی ژیار و لەلایەن بەشی گەنجانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١٠/ ٢/ ٢٠٢٤ دەستپێکی کۆرسی یەکەمی خولی (پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستا).
بۆردی پهروهردهیی ژیار لهچالاكییهكانی بهردهوامه.. پێشوازی و گفتوگۆی بۆردی پەروەردەیی ژیار لەسەر لێکەوتەو ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی دیداری پەروەردەیی. بەسەرپەرشتی بەڕێز: پ. د. خالید موحهممهد ساڵح سەرۆکی ژیارو بهمیوانداری م. عبداللە سوور خاوەنی پرۆگرامی ئەلف بێی کوردی. لەو دانیشتنەدا گفتوگۆی ورد لەسەر پێشنیارو ڕاسپاردەکان کراو بڕیار لە بەکرداری کردنی سێکتەرەکانی گفتوگۆکە کرا.
ئەمڕۆ شەممە بەرواری 6/1/2024 لە شاری دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر شاندێکی باڵای ژیار بەشداری شەشەمین کۆنگرەی یەکێتی زانایانی جیهانی مسوڵمانی کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 11_1_2024 سکرتاریەتی گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان کۆتایی بەشەشەمین کۆنگرەی خۆی هێنا کەلەشاری دەوحە لەماوەی 24بۆ 28 ی جەمادی دوایی ساڵی 1445 بەرامبەر 6_ 11_1_2024 لە وڵاتی قەتەر و بەبەشداری 900 زانا لەهەر پێنج کیشوەرەکانی جیهانەوە ئامادەبوون بەسترا. کۆنگرەکە لەژێر درووشمی: (دینمان ڕادەگرین،ئوممەتمان هەڵدەستێنینەوە، وە پارێزگاری لەپیرۆزییەکانمان دەکەین).بەسترا. لەکۆنگرەکەدا پاش گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک تەوەری گرنگ و پرسیارو پلانی ستراتیژی بۆ داهاتووی کۆنگرە، سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا کەبەڕێز دکتۆر علی قەراداغی بوو، هەروەها جێگرەکانی دیاری کران کەبریتیبوون لەهەر یەک لەبەڕێزان: د. أحمد خلیلی د.سالم ثقاف الجفری د.عصام احمد البشیر شێخ محمد الحسن ولد الددو محمد کورماز عبدالمجید النجار هەروەها د. محمد الصلابی بە ئەمینداری گشتی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.