سەردانیکەر: 592,617
دوێنێ یەک شەممە بەرواری (٢٠٢١/٦/٦) لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی خولەکانی ئیبن صەڵاحی شارەزوی بۆ فەرموودە و زانستەکانی) و (ئەکادیمیای پێگەیاندنی بانگخوازن)، سازکرد .
دوێنێ چوارشەممە 2021/6/2 ئینستتیۆتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی بەفەرمی دەستەی تەقتەقی سەر بە لقی کۆیەی کردەوە، بەو هیوایەی دەستەکە ببێتە بەردێکی تری بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پتەوی خواناسی زانستخوازی گەشەسەندوی هاوچەرخ، .زۆر سوپاس بۆ ئەو گەنجە خوێن گەرم و ماندونەناسانەی کە شانیان داوەتە بەر ئەو ئەرکە گەورەیە، سوپاس بۆ لقی کۆیەی ژیار، سوپاس بۆ مامۆستایانی ئاینی و یەکێتی زانایان، سوپاس بۆ سەرجەم دانیشتوانی شارۆچکەی تەقتەقی خۆشەویست.
دوێنێ بەرواری ٢٠١٦/١٢/٣ لە شاری هەولێر ولەدەزگای مرۆیی سۆز سیمینارێکمان پێشکەش کرد بۆ دەستەیک لەزانایان ومامۆستایانی زانکۆ وڕۆشنبیران لەژێر ناونیشانی (ئاین لەنێوان نەقڵ وعەقڵدا) وتێیدا تیشکمان خستە سەر پێکهاتەکانی هەر یەک لە نەقڵ وعقڵ ومێژوی سەرهەڵدانی ململانێنی نێوان نەقڵ وعەقڵ وقۆناغەکانی ئەو ململانێیە وبۆچونی زانایان دەربارەی ئاراستەکردنی بابەتەکە ولەکۆتایشدا بۆچونی ئاینی پیرۆزی ئیسلاممان دەربارەی بابەتەکە خستە ڕوو، بەوەی کە لەئیسلامدا نەقڵ وعەقڵ تەواوکاری یەکترن وهیچ ململانێیەک لەنێوانیاندا نیە وهەر ئاڵۆزیەکیش لەو بارەیەوە هەبێت هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەقەکە لاواز وهەڵبەستراوە یاخود زانیاری دەقەکە لە تواناکانی عەقڵ باڵاترە وعەقڵ توانای درک پێکردنی نیە. زۆر سوپاس بۆ دەزگای مرۆیی سۆز بۆ سازدانی ئەو دەفرەتە وخوای گەورە لەهەموولایەکی قبوڵ بکات إن شا‌ء الله..
دوێنێ بەرواری ٢٠١٦/١٢/٦ بەنوێنەرایەتی لیژنەی هاریکاری ئیسلامی سەردانی ڕێزدار ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامان کرد لە نووسینگەکەی خۆی لە سلێمانی، لەدیدارەکەدا کە کاتژمێر ونیوێکی خایاند باس له هه‌وڵ و پڕۆژه‌كان كرا بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامی، بەسوپاسەوە ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پشتگیری کردنی هه‌ر هه‌وڵ وپڕۆژەیەک کە ببێتە هەوینی تەبایی وبرایەتی ویەکڕیزی نێوان لایەن وڕێکخراوە ئیسلامیەکان.
دوێنی بەرواری ٢٠١٦/١٢/١١ لەگەڵ لیژنەی هاریکاری سەردانی ڕێزداران ئەمیر وئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیمان کرد ولەدانیشتنێکدا کەنزیکەی دوو کاتژمێری خایان تاوتوێی دوا هەنگاوەکانی کاری لیژنە هاوبەشەکان کرا وتیشک خرایە سەر هەڵوێستنی کۆمەڵی ئیسلامی دەربارەی پڕۆژەکە ،وڕاشکاوانە ئاستەنگ ولەمپەرەکانی بەردەم پڕۆژەکە وشێوازی چارەسەرکردنیان خرانە ڕوو و وبەسوپاسەوە بەڕیزیان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ پشتگیری کردنی هەر هەنگاوێک لە پێناو سەرخستنی پڕۆژەکەدا.
دوێنێ بەرواری ٢٠١٦/١٢/١١ ولەپارێزگای هەڵەبجە وبەهەماهەنگی نێوان لقی ژیار ودەستەی خانمانی هەڵەبجە ئێوارە کؤڕێکمان لەژێر ناونیشانی (بنەماکانی خێزانی بەختەوەر) پێشکەش کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٦/١٢/١٢ وبەهەماهەنگی نیوان نەتەوە یەکگرتوەکان وبەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە سیمینارێکمان لەسەر هاوسەرگیری پێشوەخت بۆ دەستەیەک لەزانایانی ستورەکە ووڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەش کرد.
ئەمڕؤ بەرواری ٢٠١٦/١٢/١٢ شەرەفمەند بووین بە بەشداری کردن لە یادی لەدایک بوونی سەروەر وپێشەوای مرۆڤایەتی محمد صلى الله علیه وسلم لە شارۆچکەی خورماڵ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31-12-2016 وبۆیەکەمین جار لەهەرێمی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی کەسی یەکەمی هەر سێ لایەنی ئیسلامی و لیژنه‌کانی هاوبەشی نێوانیان ولیژنه‌ی هاریكاری ئیسلامی له شاری سلێمانی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەکەش وهەوایەکی لێوان لێو لەبرایەتی وتەبایی ئەنجامدا وپاش کۆبونەوەکە کە زیاتر لە پێنج کاژێری خایاند بهلاغێكیان بڵاوكرده‌وه کەئەمە دەقەکەیەتی:. بسم الله الرحمن الرحیم ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش. دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان سێ لایه‌نه ئیسلامییه‌كه به به‌شداری لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ شه‌مه 31/12/2016 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان به به‌شداری كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی باس له یه‌كڕیزیی ناوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و دانانی میكانیزمی كرداریی بۆ كاری هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێ كرا‌و، له‌و میانه‌دا بڕیاردرا كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش پێكبهێنرێ، بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی یهكخستنو یه‌كگرتنی ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندیی. هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه ئامانج لـێی وێڕای تۆكمهكردنو به‌هێزكردنی ته‌وژمی ئیسلامیی كوردستان‌و پاراستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌دیارده دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و توندڕهوییو تیرۆر‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به ڕه‌وتی هاوسه‌نگ‌و میانڕه‌و. بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌رێكی ئیجابییو بنیاتنهربن له‌سه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌كتیڤكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گهندهڵییو ناعهدالهتییو هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی گشتیی‌و باشكردنی باری بژێو و گوزه‌رانی هاوڵاتییان بهگشتییو توێژی فهرمانبهرانو مووچه خۆران به‌تایبه‌تیی‌و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی زۆره ملـێ. هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كوردیی‌و كۆتایی هێنان به‌م حاڵه‌تی لێكترازانه سیاسییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی دژوار كردۆته‌وه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوای كرد دانوستان‌و گفتووگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌زووترین كات ده‌ست پێبكات‌و كاری جیددی بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانییو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان