بەخێوکردنی کردنی ماسی و باڵندەی ماڵی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: مامۆستا حوکمی ڕاگرتنی ماسی زینە چییە؟ (ماسی جوانی لە ماڵدا)، ڕاستە هەر لەناو ئاوە بەڵام هەندێک کەس دەڵێن لەناو حەوزێکی بچووک کە ناتوانێت بە ئارەزوو خۆی مەلە بکا ئایا شتێکی دروستە ئەگەر بەخێوی بکەین؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەخێوکردنی ماسی زینە هیچ گرفتی نییە بەڕێزان، چونکە هەر ئەم ماسییانە بۆ خۆیان لەو ژینگە داخراوانەدا نەبێ ناژین، یەعنی ئەمانە ئەگەر بیانکەیتە دەریایەکەوە یا بەحرێکەوە ئەمرن، چونکە پێویستیانە، زۆر ناسکن، پێویستیان بە چاودێری تایبەت، هەروەکو تەیرلحوب و کەناری و ئەم بابەتانە وان، ئەم تەیر و باڵندانە ئەگەر لە سروشتە ئاسایەکی خۆیاندا نەبن ناتوانن بژین، نە بەرگەی سەرما ئەگرن، نە بەرگەی گەرما ئەگرن، وەکوو چۆلەکەی یا کۆترێکی تەبیعی نین کە لە سروشتدا گەورە بووبێ، بۆیە ڕاگرتنی ئەم ماسی و جۆرە باڵندانە هیچ گرفتی شەرعی نییە وە دروستە. خوای گەورەش زاناترە
لینک