12/10/2025 - 09:13 PM
14 بینراو

ڕزق ئەوەیە کە هەمانە یان دەیخۆین؟.

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ: مامۆستا خوای گەورە ڕزقی خەڵکی دیاری کردووە ڕزق بە واتای ئەوەیە کە دەیخوات یان ئەو هەموو ماڵ و سەروەتەیە کە دەستی دەکەوێت و پێشی ناخورێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:هەیە ساحیبی سەدان هەزار دۆلارە، ڕزق هەموویەتی، هەر شتێک بوو بە موڵکی ئینسانەکە وە خاوەنداریەتی بوو بە مافی ئینسانەکە ئەوە پێی ئەوترێ ڕزقێکەو خوا داویەتی، ئیتر ڕزقەکە سەیارەیە، خانووە، زەوییە، پارەی خەوتووە، مەرج نیە ئینسان تەنها ئەوەی ئەیخوا ڕزق بێ، نا هەموو ئەوەی کە خوای گەورە ئەیدا بە ئینسان و ئینسان خاوەنداریەتی ئەکا ئەچێتە خانەی ئەو ڕزقەوە کە خوای پەروەردگار پێی داوە. خوای گەورەش زاناترە

لینک