12/10/2025 - 08:56 PM
19 بینراو

ئەژمارکردنی زەکات لەبری قەرز

زەکات

بەڕێزێك ئەپرسێ: دەکرێت زەکات بەر قەرز بکەوێت؟ کەسێ قەرزی لای بێ ماوەی حەوت ساڵ دەبێت، ئێستا بەر زەکات دەکەوێت لە جیاتی قەرزەکە وەریبگرێتەوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزان، قەرز کە درا بە خەڵک دواتر مەگەر کەسی قەرزار خۆی داوا بکا، ئەگینا لەسەر داوای خاوەن قەرز ناتوانی بە کەسی قەرزار بڵێی قەرزەکەت بۆ ئەخەمە بری زەکات، بەڵام ئەگەر کەسی قەرزار خۆی هات داوای کرد گوتی "قەرزارم و نیمە بدەمەوە، ئەگەر زەکاتت هەیە بۆم بخەرە بری قەرزەکە"، ئەمەیان دروستە وە بری زەکات دەکەوێ، بەڵام لەسەر داوای خاوەن قەرز بە هیچ شێوازی دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە

لینک